لە گوندی کانی کەوەی سەربەناحییەی وارماوای قەزای #شارەزور# کەسێک بەناوی (ن، ع، ف) فیشەکێک دەنێت بەسەری براگەورەکەی خۆیەوە بەناوی (ه، ع، ف) و برینداری دەکات.
دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە بۆ شوێنی ڕووداوەکە بریندارەکە بۆنەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ گواسترایەوەو دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی #سلێمانی# کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا.
هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، بەچەند کاتژمێرێک توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیش بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفدا بگیرێت کەبە تۆمەتبار بووە.
لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.[1]
#28-06-2019#