لە گوندی کانی کەوەی سەربەناحییەی وارماوای قەزای
شارەزورشارەزور کەسێک بەناوی (ن، ع، ف) فیشەکێک دەنێت بەسەری براگەورەکەی خۆیەوە بەناوی (ه، ع، ف) و برینداری دەکات.
دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە بۆ شوێنی ڕووداوەکە بریندارەکە بۆنەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ گواسترایەوەو دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
سلێمانیسلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا.
هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، بەچەند کاتژمێرێک توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیش بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفدا بگیرێت کەبە تۆمەتبار بووە.
لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.
[1]
28-06-201928-06-2019