خەڵکی شاری #کەرکووک#ە. کادری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری یاسادا، خەڵکی شاری کەرکووکە، ئەندامی دادگای لاهای نێوەدەوڵەتییە. لە ئێستا خۆی کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگای کەرکووک. بە نووسراوی فەرمی ئاگاداری داوەتەوە مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی. خۆی دەڵێت:(لەساڵی 1983وە بەهۆی یەکێتیبوون و کوردبوونمانەوە لە کەرکووک دەربەدەرکراوین و برایەکم شەهیدە، لەساڵی 2003 گەڕاوینەتەوە کەرکووک، بەڵام ئێستا نیشتەجێی شاری #سلێمانی#م.)