یەک لە شۆفێرەکانی ناو شاری
سلێمانیسلێمانی بووە، لە ساڵانی هەشتای سەدەی رابردوودا، دەستێکی باڵای هەبووە، لە گواستنە و هێنان و بردنی نامە و بەیانی نهێنی و ئەندامانی ڕێکخستنەکانی ناو شار بۆ شاخ، شیانی وتنە جەبار هەردوو قاچی ساڵی 1974 لە بۆردوومانی شاری
هەڵەبجەهەڵەبجەدا لە دەست دابوو. بە وتەی خۆی ئەم کەمئەندامییەی بۆی ببوو بە خێر بۆ کارە نهێنییەکانی بە جۆرێک دەگێرێتەوە: (کە ڕۆژێک لە ناو بازاری شاری سلێمانی، دەکەوێتە ناو مەفرەزەی
مولازم موحسینمولازم موحسینەوە، کە بەسەر و ڕیشەوە دەیبنێ شێت و هار دەبێت. تا دەمی قورگی تف و جوێنی تێدابووە بە دەم و چاویا کردووە، دواتر دەرگای ئوتومبیلەکەی دەکاتەوە بە هەردوو دەست نووساوە بە یەخەیەوە و ڕایکێشاوەتە دەرەوە، کە بینیویەتی بە کەمئەندامی بەو دڕەندەییە چاوی پڕبووە لە ئاو، ئامێزی پێداکردووە و خستوویەتییەوە سەر کوشنەکەی و بەر لە جێهشتنی ژمارەی تەلەفونی تایبەتی خۆیی داوە پێی و وتوویەتی- ئەمە ژمارەی تایبەتی خۆمە، لێرە بەدوا هەر کەسێک لە هەر کات و شوێنک ڕایگرتی یەکسەر تەلەفونم بۆ بکە.)
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!