دەست درێژی کردنە سەر مناڵان، کجان، ژنان لە ناو کۆمەڵگای #کورد#یدا دەبێ بنبڕ بکرێت و تاوانباران دەبێ بە توندترین شێوە سزا بدرێن و نابی تاوانبار بە هەر هۆکارێکەوە ئازاد بکرێن و وەکو گورگ لە نێۆ کۆمەڵگادا بسۆرێنەوە
کچێکی تەمەنی حەوت ساڵ کە هێشتا نازانی خۆشی و تاڵی ژیان چیە لە لایەن سێ کەسەوە دەست درێژی دەکرێت سەر ووەکو باس دەکرێ بە بڕێکی پارە ئازاد دەکرێن. ئایا ئەمە بە واتای ئەوەیە لەو هەرێمە ئازادی بە پارە دەکرێ؟
کاک ئەحمەد ئەسکەندەری یەکێک لە هاوکارە دێرینەکانی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەو بارەیەوەلەسەر فەیس بوکەکەی سەرنچی خوێنەرانی بۆ چەند خاڵێک ڕاکێشابوو کە هەر وەها سەرنجی منیشی ڕاکێشا و ئەم وتو وێژەی لێکەوتەوە.
ئەحمەد ئەسکەندەری چالاک و لێکۆڵەر لە بارەی کێشەکانی یەکسانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەوەی کە دوێنی نووسیم هۆکارەکەی دوو ڕێکەوت بوو، یەکێکێان بیستەمین ساڵی کوژرانی پێڵا ئەتروشی بوو کە لێرە کچێکی کوردی خەڵکی #دهۆک# بوو، لێرە گەورە بو بو و لێرە ئەژیا، بە تاوانی ئەوەی گوایە هاورێ کوری بوو، هەرچەند جیاش بوو بوە لە هاوریەکەی و گەڕابوو بوە لای هاووریەکەی و گەڕابوەوە لای باووک و دایکی و لێرەوە بردیانەوە بۆ دهۆک و باووکی و دوو مامەکەی کوشتیان، بە تاێبەتی دوو مامی زۆر بەشدار بوون لە کوژرانەکەدا، لەوێ بردیانە دادگاە، دادگاە حوکمئ شەش مانگ زیندانی هەڵپەسراوی دانا بۆ باوکی، چونکە باوکی وتویە تاوانە نامۆسی و مامەکانیشی هاتنەوە بۆ #سوید# نە بایەک هاتبی نە باران چوونەوەسەر کاری خۆیان.
کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت زەحمەتە مرۆڤ بە بێ ئەوەی بچێتە ناو دەروون ناسیەوە و وەکو کەسێکی پسپۆر و دەروون ناس لەسەری قسە بکات زەحمەتە من ئاوا بتوانم شیکردنەوەیەکی بۆ بکەم، بەڵام دەبێ ئەو سێ کەسانەی دەسترێژیان کردووەتە سەر ئەو کچە حەوت ساڵانە کە گوایە برا یان زڕ بارای و کەس و کاری ئەو کچە بەسزمانەن دەبێ لە باری دەرۆنییەوە زۆر نەخۆش بن وە دەبێ زۆر لە مرۆڤایەتیەوە دوور بن دەنا هیچ شتێک نییە کە وا لە مرۆڤایەتی دوور بن.
کاک ئەحمەد دەشڵێت بە داخەوە پارە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە، هەم پارە هەم دەسەڵات لەو هەرێمەدا ڕۆڵی گرنگی هەیە.[1]
#26-06-2019#