لە ڕۆژی 26-06-2019 دانیشتنێکی دیکەی دادگەییکردنی ڕۆژنامەوان بێریتان جانئۆزەر بەڕێوەچوو. داواکاری گشتی داوای کرد ئه و ڕۆژنامەوانە 15 ساڵ زیندانی بکرێت.
بە تۆمەتی (ئەندامەتیی ڕێکخستن) دۆسیەیەک بۆ ڕۆژنامەوان بێریتان جانئۆزەر کرابوویەوە. دووەمین دانیشتنی دادگە دەربارەی دۆسیەکه ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی جانئۆزەر و پارێزەرەکەی لە نۆیەمین دادگەی سزا قورسەکانی #ئامەد# بەڕێوەچوو.
ڕۆژنامەوان بێریتان جانئۆزەر لە دانیشتنەکەدا گوتی، (ئیفادەی شایەتحاڵان ڕەت دەکەمەوە. من تەنیا ڕۆژنامەوانم و ئەرکی خۆم جێبەجێ دەکەم.)
داواکاری گشتی داوای 7 ساڵ و نیو تا 15 ساڵ زیندانیکردنی بۆ جانئۆزەر کرد. پارێزەری ناوبراو ڕەسوول تاموور گوتی، (لە دۆسیەکەدا هاتووە کە موەکیلەکەم لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخستن چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی کردووە، بەڵام هیچ چاوپێکەوتنێک دیار نییە.)
دانیشتنی دادگە بۆ مانگی تشرینی یەکەم دواخرا.[1]
#26-06-2019#