پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,262
Kuvat 105,567
Kirjat 19,127
Liittyvät tiedostot 96,215
Video 1,299
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
هەپەگە: 26 سەربازی تورکیا کوژران و گورزیش لە کۆپتەرێک درا
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەپەگە: 26 سەربازی تورکیا کوژران و گورزیش لە کۆپتەرێک درا

هەپەگە: 26 سەربازی تورکیا کوژران و گورزیش لە کۆپتەرێک درا
گەریلاکانی #هەپەگە#\یەژا ستار گورزی تووندیان لە سوپای تورکی داگیرکەر دا. هەپەگە ڕایگەیاند، 26 سەرباز کوژران، 2 ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش تێکشکێنران و گورزیش لە کۆپتەرێک درا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
لە چێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا-دا، چالاکییەکانی هێزەکانمان دژبە سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامن. هێزەکانمان گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا:
چالاکیی سابوتاژ لە گردی شەکیف
ڕێکەوتی 24ی حوزەیران\3ی پووشپەڕ کاتژمێر 10 هێزەکانمان لە گردی شەکیف-ی هەرێمی خواکورک دژی یەکینەکانی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا زۆر سەربازی دوژمن کوژران و بریندار بوون بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە. دوای چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەری سکۆرسکی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی لە شوێنەکە گواستەوە.
2 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تێکشکێنران و 23 سەرباز کوژران
لە هەمان ڕۆژدا سوپای تورکی داگیرکەر دەیویست لە دەراڤا خەزالکێی نێوان جۆلەمێرگ و چەلێ دەست بە ئۆپەراسیۆن بکات. یەکینەکانی دوژمن لە ناوچەکە کەوتنە ژێر چاودێریی هێزەکانمان. پاش ماوەیەکی درێژ چاودێریکردن، کاتژمێر 20:30 بوونە ئامانجی هێزەکانمان. لەم چالاکییەدا هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کرپی-یان دا و تێکیان شکاند. دوای چالاکییەکە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کۆبرا-ش هاتە ناوچەکە و لە لایەن هێزەکانمانەوە لە دوو قۆڵەوە کرایە ئامانج و تێکشکێنرا. چەندین ئۆتۆمبێلی دیکەی زرێپۆش کە بوونەتە ئامانجی هێزەکانمان لە ناوچەکە هەڵاتوون. لەم چالاکییەدا 2 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تێکشکێنران و 23 سەربازی دوژمن کوژران. هێزەکانی دوژمن هەتا شه و بە هاوکاری فڕۆکە ئاسمانییە بێ فڕۆکەوانەکان سەربازە کوژراو و بریندارەکانی خۆیان لە ناوچەکە دەرخستووە و بەرەبەیانیش پاشماوەی ئۆتۆمبێلەکانیان گواستووەتەوە.
2 سەرباز لە گەڤەر کوژران
لە 25ی حوزەیران\4ی پووشپەڕ کاتژمێر 8:30 هێزەکانمان لە دژی سەربازانی سەر گردی عەلی شێر-ی سەر بە ناوچەی گەڤەری پارێزگەی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمنیان دا و 2 سەرباز کوژران.
گورز لە کۆپتەرێک درا
لە هەمان ڕۆژدا کاتژمێر 12:30 هێزەکانمان دوو کۆپتەری جۆری کۆبرا-یان کردە ئامانج کە لە چەلێ-وە بەره و جۆلەمێرگ دەچوون. هێزەکانمان لە کۆپتەرێکیان داوە. کۆپتەرەکە گورزی بەرکەوتووە و ناچار بووە لە ناوچەکە بکشێتەوە.
چالاکی لە #شەمزینان#
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 13 هێزەکانمان لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر لە دەڤەری دەریێ پەنا گۆڤەندێ لە سنووری ناوچەی شەمزینان چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
هاوکات لەگەڵ ئەم چالاکییەی هێزەکانمان، کاتژمێر 13:15 لە دژی یەکینەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی خوەدێی ئاڤاشین چالاکییەکیان کرد. ڕوون نەبووەتەوە لەم چالاکییەدا چەند سەرباز کوژران و بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانەکان ئاگر لە دارستان کەوتەوە
دوای ئەم چالاکییانە سوپای تورکی داگیرکەر بە ئۆبوس و هاوەن لە ناوچەکەیان داوە. بەهۆی بۆردومان ئاگر لە دارستان کەوتووەتەوە. یەکینەکانی ئێمە کە چالاکییان کردووە، بەسەلامەتی گەیشتوونەتەوە بنکەکانی خۆیان.
ئۆپەراسیۆن لە هەرەکۆل
ڕێکەوتی 20ی حوزەیران\30ی جۆزەردان سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی هەرەکۆل-ی شاری سێرت دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری کردووە. لە 21ی حوزەیران\31ی جۆزەردان کاتژمێر 10 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و کۆپتەرەکانی بۆردومانی ناوچەکانی بێمەرەش، شەهید جانخۆرت، شاشک و کوناڤێیان کردووە. دوای بۆردومانەکە سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەر سەربازیان لە ناوچەکە دابەزاندووە و دەستیان بە گەڕان و پشکنین کردووە. ڕۆژی 22ی حوزەیران\1ی پووشپەڕ کاتژمێر 12 بەبێ ئەنجام پاشەکشەیان کردووە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕێی مێدیاکانییەوە بانگەشەی شەهیدبوونی 6 گەریلای کردووە. ئەم هەواڵە درۆیە و بەشێکە لە شەڕی تایبەت. پێویستە گەلەکەمان و ڕای گشتی گوێ نەدەنە هەواڵی درۆ. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی 3 گەریلا شەهید بوون
ڕۆژی 22ی حوزەیران\1ی پووشپەڕ سوپای تورکی داگیرکەر لە سنووری گوندی قەنجا-ی ناوچەی تەتوان-ی بەدلیس دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە. هەمان ڕۆژ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر کاتژمێر 21:30 بەچڕی بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە. له و بۆردومانەدا 3 هاوڕێمان شەهید بوون. زانیاری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهید دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
لە چەمچە کۆنترایەک سزا درا
ڕۆژی 22ی حوزەیران\1ی پووشپەڕ هێزەکانمان لە دەڤەری چەمچە-ی سەر بە ناوچەی قاخزمان-ی قەرس کۆنترایەکیان بە ناوی سلێمان گولدەرە بە سزا گەیاندووە. ئەم کەسە کە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاری دەکرد، ساڵی 2010 لە ناوچەی قاخزمان-ی قەرس دەستی هەبووە لە شەهیدبوونی هاوڕێیانمان فورات موونزوور (گۆکمان ئاکپۆلات) و هاڕوون شیار (عەلی جیلۆ). دوای چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەری سکۆرسکی سەربازی هێناوەتە ناوچەکە و تەرمی کۆنترا (ئەندامی هێزی دژەگەریلا)کەیان هەڵگرتووەتەوە. مێدیای تورکی داگیرکەر لە هەواڵەکانیدا ئه و کەسە وەک شوان و وەک کەسێکی بێ تاوان دەناسێنێت. ئەمە ڕاست نییە. کەسانی هاوشێوەی ئه و کۆنترایە کە لە شەهیدکردنی هاوڕێیانی ئێمەدا ڕۆڵیان هەبێت لە هەر شوێنێک بن سزای پێویست دەدرێن.
فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشی ئاسمانییان ئەنجام دا. لەم چوارچێوەیەدا:
ڕۆژی 24ی حوزەیران\3ی پووشپەڕ فڕۆکە جەنگییەکان لەنێوان کاتژمێر 11 و 12ی شەودا بۆردومانی دەشتی کافیە-ی هەرێمی گارەیان کرد.
ڕۆژی 25ی حوزەیران\4ی پووشپەڕ فڕۆکە جەنگییەکان کاتژمێر 8 بۆمبارانی ناوچەی خنێرە-ی خواکورک، کاتژمێر 8:30 و 12 بۆردومانی گردی #هەکاری#ی هەرێمی مەتینان-یان کرد.
ڕۆژی 26ی حوزەیران\5ی پووشپەڕ (ئەمڕۆ) کاتژمێر 7:30 فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی ناوچەی کێلەشین-ی هەرێمی خواکورک-یان کرد.
له و بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.[1]
#26-06-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,005 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 27-06-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-06-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شەمزینان
شار و شارۆچکەکان: جوڵه‌مێرگ
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 27-06-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-06-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,005 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,262
Kuvat 105,567
Kirjat 19,127
Liittyvät tiedostot 96,215
Video 1,299
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.547 toinen!