🔓 サインイン
➕ 送信
⌨ キーボード
📁 もっと ...
🏠|📧|について!|ライブラリ|📅 27-02
🏠 スタート|📧 お問い合わせ|💡 について!
|
📅 歴史の中で今日の27-02
📅出来事の年表
📅
📆27-02-2020
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📂 もっと ...
📅27 February
📝 クルド文書
📊 統計と調査
✌️ 殉教者
💚 殉教者(アルAnfal)
☪ ISISの犠牲者
😞 内戦の犠牲者
👩 暴力被害者
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 寄付は、私たちはより良いKurdipediaを構築するのに役立ちます。小さくても寄付は違いを生むことができます。我々はKurdipedia組織と内容を向上させ、向上させるために献身的なスタッフの採用、デザイン、当社のウェブサイトの日々のオペレーションを確立し、促進するために、我々のサービスのために更新され、高速な技術を実現するためにあなたの寄付が必要です。|📕 ライブラリ最大クルドデジタルライブラリ - (10,679)書籍||
📕 クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社-メーカー: 新泉社
発売日: 2008-12-25
メディア: 単行本
クリック: 7回
この商品を含むブログ (1件) を見る
📕 クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
🏷️ グループ: ライブラリ
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📕 クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社/メーカー: 新泉社
発売日: 2003/03/15
メディア: 単行本
購入: 1人 クリック: 4回
この商品を含むブログ (4件) を見る
📕 クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
🏷️ グループ: ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
👫 レイラ・ザーナ
レイラ・ザーナは、1980年代末から90年代初頭にかけて、トルコ政界に彗星のごとく登場し、クルド民族の若きヒロインとなった人物です。1991年、トルコ大国民議会(国会)選挙に同国東部クルド人居住地域から立候補し、30歳という若さでの当選。クルド人初の女性議員となった。しかし、議員就任式での議員宣誓を母語(クルド語)を交えて行ったこと、民族色を身にまとったことに端を発し、反レイラ・キャンペーン/反クルド人・キャンペーンが大々的に展開され、1994年に投獄された。分離主義テロリストとして死刑を求刑されるが、欧州諸国の圧力で禁固15年の判決に。そして2004年6月、欧州人権法廷による裁判のやり直しを命ずる裁定に基づき、ようやく釈放され、再審理が始まっています。
 一方、レイラは、獄中にある間、サハロフ賞をはじめとするさまざまな国際平和賞を受賞しています(ローザ賞、アーヘン・アールタナティヴ賞、ラフト人権賞、ブルーノ・クライスキー賞ほか)。ノーベル平和賞にノミネートされたこともあります。
 レイラ・ザーナはテロリストなのか、それとも民主化の旗手なのか。レイラ・ザーナは何を主張しているのか。
👫 レイラ・ザーナ
🏷️ グループ: 伝記
レイラ・ザーナ
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📕 カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
アマンジ・シャクリー
福音館書店
📕 カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
🏷️ グループ: ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📊 記事 370,722 | 画像 57,446 | 書籍 10,679 | 関連ファイル 39,101 | 📼 Video 164 | 🗄 ソース 13,667 |
📝 پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سیونۆ مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان | 🏷️ グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سیونۆ مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان

関連ファイル 📂
27ی جۆزەردانی ئەمساڵ 39ساڵی تەواو بەسەر دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستانکوردستانی ئێراندا تێدەپەڕێ. به و بۆنەیەوە پڕبەدڵ پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان بەتایبەتی بەڕێوە¬بەران، لایەنگران و گوێگرانی بەئەمەگی ئه و ڕادیۆ خۆشەویستە دەکەین.
بۆ ئەوانەی لە کوردستان نەبوون یان لەوێ بوون و تەمەنیان لە پەنجا ساڵ کەمترە دامەزرانی ئه و ڕادیۆیە ڕووداوێکی ئاسایییە: دەزگایەکی قسەبڵاوکردنەوە کەوتۆتە کار کە لەڕێی شەپۆلەکانی هەواوە بەرنامەکانی بڵاو دەکاتەوە و هەرکەس پێی خۆش بێ، دەتوانێ لە شوێنەکەی خۆی بەکۆمەگی ڕادیۆیەکی تەڕانزیستۆری گوێ بۆ بەرنامەکانی ڕابگرێ. بەڵام بۆ ئەوانەی لە کوردستان ژیاون و بەتایبەتی ئەوکەسانەی سەروکاریان دەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستانی ئێران هەبووە، دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان مانا و مەفهوومێکی دیکەی هەیە و هەربۆیەش بە ڕووداوێکی گرنگی مێژوویی¬ دەژمێردرێ. با بزانین چۆن:
گەلێکی تێکۆشەر و ئازادیخواز تەنیا بە (گوناح)ی داواکردنی سەرەتاییترین مافە نەتەوەیی و ئینسانییەکانی لەماڵی خۆیدا و لەسەرخاکی باب و باپیرانی لەلایەن ڕێژیمێکی زۆردار و ئینسانکوژەوە پەلامار دراوە، لە ئیلامەوە تا ماکۆ لەگەڵ هێرشی دڕندەترین هێزە سەرکوتکراوەکان بەرەوڕوویە و ڕۆژانە ڕۆڵەی دەکوژرێ، خوێنی دەمژرێ و قەڵاچۆ دەکرێ. شەڕەکە بەوەندەوە نەوەستاوە و گوند و شارە ئازادکراوەکان کە بەرگرییەکی قارەمانانەی ڕۆڵە پێشمەرگەکانی گەلیان تێدایە سیاسەتێکی یەکجار زاڵمانەیان لەسەر پیادە دەکرێ، قوتابخانە و دەر مانگاکانیان داخراون و گەمارۆیەکی توندی ئابوورییان خراوەتە سەر بۆئەوەی نەک هەر خواردەمەنی، بەڵکوو دەرمانی نەخۆشان و شیری وشکی منداڵانیشیان پێ¬نەگا.
سەرباری هەموو ئەوانە ڕێژیمی دەسەڵاتدار گەمارۆیەکی توندتری میدیایی خستۆتە سەر ناوچە ئازادەکان بۆ ئەوەی هاواری مەزڵوومیەتی ئه و خەڵکە و دەنگوباسی جینایەتەکانی کۆنەپەرستی لەلایەک و ئازایەتی و قارەمانەتی و حەماسەخوڵقێنیی پێشمەرگە و خۆڕاگریی بێوێنەی کۆمەڵانی خەڵک لەلایەکی دیکەوە بە هیچ کوێی دنیا ڕانەگا.
لە هەلومەرجێکی ئاوادا ڕۆژی 27ی جۆزەردانی 1359ی هەتاوی بەرامبەر بە 17ی ژوئەنی1980ی زایینی ڕادیۆی دەنگی کوردستان، دەنگی هەقبێژی گەلی کورد بە سروودی ئومێدبەخشی (ئەی ڕەقیب) دەکرێتەوە، شەوەزەنگی بێدەنگی دادەدڕێ و ترووسکەی هیوا لە دڵی پڕتاسەی ئەویندارانی ئازادیدا دەدرەوشێنێتەوە و پەردە لە سەر ڕووی دزێوی دیکتاتۆری هەڵدەماڵێ. ئیدی دەزگای تەبلیغاتیی ڕێژیمی ئاخوندی چیی دیکە وەک تاقە مەیدانداری زانیاری¬گەیاندن نامێنێ و دەنگێکی ڕاستبێژی بەرەی ئازادی هەیە کە وەڵامی پڕوپاگەندەی ژەهراویی دەزگای هەواڵنێریی حکوومەتی دەداتەوە و چەواشەکارییەکانی پووچەڵ دەکاتەوە.
هەر ئەوانەی ئه و هەلومەرجەیان دیوە و لە نێو ڕووداوەکانیدا ژیاون دەزانن کە ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئێران چەند خێرا کەلێنە تەبلیغاتی و تەشکیلاتییەکانی بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پڕ کردەوە و چۆن وەک کادرێکی شارەزا و حاڵ¬زان ڕۆژانە دوو جار و دواتر سێ جار لە هەموو ماڵە کوردێکی شار و دێ وەژوور دەکەوت. ئۆگریی خەڵک به و ڕادیۆیە بەڕادەیەک بوو کە هەزاران کەس هەر بۆ بیستنی ئه و دەنگە ڕادیۆیان کڕی و لە سەعاتی بڵاوبوونەوەی ڕادیۆدا بە نێو هەر گوندێک و دوکان و بازاڕی هەر شارێکی ناوچە ئازادەکاندا تێپەڕیبای هەنگاوبەهەنگاو دەنگی رادیۆی دەنگی کوردستان بەڕێی دەکردی.
ڕێبەری شەهید دوکتۆر قاسملوو هەروەخت سەری پێڕسۆنێلی ڕادیۆی دابایە، ڕیزە ئامۆژگارییەکی دەکردن. یەکێک لە گرنگترین ئامۆژگارییەکانی ئەوە بوو کە دەیگوت زمانتان خاوێن بێ، دروشمی نێوبەتاڵ مەدەن و ڕۆژی جارێک ڕێژیم مەڕووخێنن، پتر لەوانەش پێی لەسەر ڕاستوێژی دادەگرت و دەیگوت لە باسی تەلەفاتی دوژمندا زێدەڕۆیی مەکەن، چونکە دوژمن کەمی لێ کوژرابن و دەقاودەق خەبەرەکەی لە ڕادیۆی ئێمەوە بڵاو بێتەوە پتر زەندەقی دەچێ لەوەی زۆری لێ کوژرابێ و ئێوە ژمارەکە زیاتر یان کەمتر ڕابگەیەنن.
بەکاربردنی ئه و ئامۆژگارییانە بەجۆرێک متمانەی لەلای گوێگرەکانی ڕادیۆ دروست کردبوو کە زۆرجار و لە زۆر ناوچە مۆڵگە و پێگەکانی دوژمنیش بەوردی گوێیان لە بەرنامەکانی ڕادیۆ و بەتایبەتی هەواڵەکان ڕادەگرت. کاتێکیش کەسێک لێی دەپرسین بۆ وا دەکەن؟ دەیانگوت چونکە خەبەرەکانی ڕاست و باوەڕپێکراون.
هەر ئەم خۆشەویستییەی ڕادیۆ لەلای کۆمەڵانی خەڵک بوو کە وای کردبوو هاونیشتمانانی کوردستان هەمیشە لەپشتی ڕاوەستن و بە هەموو شێوەیەک بیپارێزن. دوژمن ڕقێکی کۆنەپەرستانەی زۆری لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان هەبوو، بۆیە بەردەوام لەفکری بۆردومانکردن و کپکردنیدا بوو. لەبەرامبەر ئەوەدا پێرسۆنێلی ڕادیۆ و لەگەڵ ئەوانیش دڵسۆزانی گەلی کورد لە گیان و ماڵ و ئیسڕاحەتی خۆیان بۆ پاراستنی ڕادیۆ مایەیان دادەنا. بەڵگەی ڕاستیی ئەم ئیددیعایە ئەوەیە کە رادیۆی دەنگی کوردستان لەماوەی تێکۆشانی خۆیدا چەند جار ناچار بوو جێگۆڕکە بکا و هەموو جارێ دەزگای چەندسەد کیلۆیی ڕادیۆ و ماتۆربەرقی چەندسەد کیلۆیی و یەک تۆنی بە شان و باهۆی ئەویندارانی ئازادی دەگوازرانەوە و سەرەڕای سەختیی هەلومەرجەکە قەت بۆ تاقەڕۆژێکیش پەکی بەرنامەکانی نەکەوت.
لە دامەزراندن و وەڕێخستنی ڕادیۆی دەنگی کوردستاندا کەسانێکی زۆر نەخشیان هەبووە و ڕەنجیان کێشاوە کە هەموویان بە نەمری لە مێژووی حیزبی دێموکڕات و ڕادیۆی دەنگی کوردستاندا دەمێننەوە.
لە ماوەی چل ساڵ کاری ڕادیۆی دەنگی کوردستاندا بە سەدان و بگرە هەزاران تێکۆشەری دێموکڕات لە بوارە جیاجیاکانی بەڕێوەبەری، نووسەری، وەرگێڕی، بێژەری و تەکنیکی و پارێزگاری و هتددا خزمەتیان تێدا کردوە و ئێستاش ئه و کاروانە پڕسەروەرییە هەر بەڕێوەیە کە دەستی هەموویان خۆش و یادی هەموویان بەخێر.
ڕاستە پێشکەوتنی زانست و تەکنیک و دەست¬ڕاگەیشتن بە ئینتەڕنێت و تەلەڤزیۆن و ئامرازە نوێیەکانی پێوەندی تا ڕادەیەک نەخشی ڕادیۆیان کەمڕەنگ کردوە، بەڵام خزمەتەکانی ئه و ڕادیۆیە هەرگیز لەبەر چاو ون نابن و نەخشی لە ناساندنی بزووتنەوە ڕەواکەی خەڵکی کوردستاندا بە نەمری دەمێنێتەوە. یادی 39 ساڵەی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان بە خێر و سڵاو بۆ هەموو ئەوانەی خشتێکیان لەسەر ئه و دیوارە بەرزە داناوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:📝 クルド文書
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 17-06-2019
📄 Document style
📄 ドキュメントの種類⊶ 元の言語
🏟 パーティー K. D. P.イラン
🗺 プロヴァンス➡️ 東クルディスタン
🌐 方言🏳️ クルド - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
✔️
は、 (Jiwan O Ehmed) Jun 26 2019 6:37PM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Ziryan Serçinarî) på Jun 26 2019 10:43PM
✍️ 最近の(Ziryan Serçinarî)によって更新この商品: Jun 26 2019 10:43PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ この項目はKurdipediaのによると📏 規格はまだ確定されていません!
👁 このアイテムは286表示された回数

📚 Attached files - Version
タイプ Version 💾📖🕒📅 👫 エディタ名
📷 写真ファイル 1.0.134 KB Jun 26 2019 6:43PMJiwan O Ehmed
✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い

پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سیونۆ مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان

📚 関連ファイル: 2
📂[ もっと...]
🖇 リンクされたアイテム: 1
📅 日程&イベント
1.👁️17-06-2019
📂[ もっと...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| ページ生成時間:0,093 秒(秒) !
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574