خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
تێکۆشەران و دڵسۆزانی #کۆمەڵە#!
بەمجۆرە ڕادەگەیەنین زۆر بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 2ی پووشپەر هاورێ موراد حەسەننژاد بەکارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەست دا.
هاورێ موراد کە خەڵکی ناوچەی #پیرانشار# بوو، سەرەرای ئەوەیکە ماوەیەکی کەم بوو بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە پەیوەست ببوو، بەڵام بە مەرگی خۆی خەم و پەژارەیەکی زۆری خستە دڵی هاورێیان و هاوسەنگەرانی.
لەرێگای ئەم ڕاگەیاندنەوە هاوخەمی و هاودەردی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کار و ئازیزان و هاوسەنگەرانی هاورێ موراد حەسەننژاد دەردەبرین و بەڵێن دەدەین تا وەدیهاتنی ئامانجە بەرز و ئینسانییەکانی سەرجەم گیانبەختکردوانی کۆمەڵە لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبین.
سکرتارییەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
یەکشەممە 2ی پووشپەری 1398
رێکەوتی 23 ژوئەنی 2019