ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون بەرپرسیاریی چالاکییەکەی ئەختەرینی لە ئەستۆ گرت و لەوبارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ژووری توڕەیی زەیتون دا هاتوو:
چالاکییە سەربازییەکانمان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە دژی چەتە داگیرکەرەکانی #تورک# لە #عەفرین#، #ئیدلب#، #عەزاز# و هەرێمەکانی تر بەردەوامییان هەیە. هەتاکو داگیرکەرانی تورک و چەتەکانی لە دژی گەلەکەمان کردەوەی خراپ ئەنجام بدەن و بەردەوام بن لە داگیرکردنی خاکی وڵاتەکەمان، چالاکییەکانی ئێمەش بەردەوامییان دەبێت.
رۆژی 25ی حوزەیرانی 2019 / 4ی پووشپەڕ #شەڕڤانەکان#مان ئۆتۆمبێلی چەتەیەک بە ناوی خالید ئەل دیبۆ، کە گوایە بە ناو سەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی شاری ئەختەرینە لە باکووری #حەڵەب#، بە بۆمبێک کردیانە ئامانج. لە ئەنجامدا ئەو چەتەیە بە قورسی بریندار بوو. ئەل دیبۆ لە نەخۆشخانەیە و بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە دۆخی تەندروستیی مەترسیدارە.
ئەو چالاکییە لەلایەن شەڕڤانەکانمانەوە وەک وەڵامدانەوەیەکە بەرامبەر بەو کردارە قێزەونانەی چەتە داگیرکەرەکانی تورک بەرامبەر بە گەلەکەمان، کە لە باکووری سوریای داگیرکراودا ئەنجامی دەدەن.
با هەموو چەتە داگیرکەرەکانی تورک لە ئەنجوومەنەکان و ئەوانەی لە بواری سەربازیدا کار دەکەن، ئەوە بزانن کە چالاکییەکانمان بەردەوامییان دەبێت.[1]
#26-06-2019#