لە چالاکیی هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# دا، لە ناوچەی شێراوای عەفرین سەربازێکی #تورک# کوژرا و 3 سەربازی تریش بریندار بوون.
لە عەفرین و دەورووبەریدا چالاکیی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و و گروپە چەتەکانی بە بێ ڕاوەستان بەردەوامیی هەیە.
لە ڕاگەیاندراوی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەبارەی ئەو چالاکییەوە هاتووە هێزەکانمان ڕۆژی 25ی حوزەیرانی 2019 / 4ی پووشپەڕ لە گوندی جلبر لە ناوچەی شێراوای عەفرین لە دژی 2 بنکەی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ئەو 2 بنکە سەربازییە وێرانکران و سەربازێکی تورکی داگیرکەر کوژرا و 3 سەربازی تری تورکی داگیرکەریش بە قورسی بریندار بوون[1]
#26-06-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,894 gånger