图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,649
图片 106,174
书籍 19,172
相关文件 96,585
Video 1,318
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شارەکانی نێرگز دەبێتە زنجیرە کۆنسێرت
小组: 艺术品 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شارەکانی نێرگز دەبێتە زنجیرە کۆنسێرت

شارەکانی نێرگز دەبێتە زنجیرە کۆنسێرت
شارەکانی نێرگز دەبێتە زنجیرە کۆنسێرت لەلایەن هیوا سەڵاح
ئەو کۆنسێرتە کە لەلایەن تۆڕی میدیایی ڕووداوەوە ڕێکخرابوو
رووداو- #هەولێر#
قەڵای دێرینی هەولێر هەرگیز ئەم جۆش و خرۆشەی بەخۆیەوە نەبینیوە، ڕەنگ و میوزیک و مێژوو ئاوێتەی یەکدی بوون. 10 ژەنیاری ناوداری جیهانی لە حەوت وڵاتەوە لە ماوەی دوو سەعاتدا قەڵایان پڕ کرد لە میوزیک.
ئەو کۆنسێرتە کە لەلایەن تۆڕی میدیایی ڕووداوەوە ڕێکخرابوو، بە ڕابەرایەتی نەسیر شەممە، میوزیکژەنی نێوداری جیهانی بەڕێوەچوو.
هەزاران ساڵە قەڵای هەولێر بەپێوە وەستاوە و شاهیدی سەدان ڕووداوی گرنگی سیاسی و کولتووری بووە و تاوەکو ئێستاش ژیان تێیدا بەردەوامە و لەکۆنەوە شوێنی پێکەوە ژیانی نەتەوە و ئاینی جیاواز بووە. ئامانجی کۆنسێرتی شارەکانی نێرگزیش زیاتر ناساندنی ئەم لایەنەی قەڵای هەولێر بوو بە گەشتیاران.
هونەرمەند نەسیر شەممە، ژەنیاری بەناوبانگی عوود و باڵیۆزی ئاشتیی ڕێکخراوی یۆنسکۆ لە کۆنسێرتی شارەکانی نێرگز بەڵگەنامەی ئۆرجیناڵی تۆمارکردنی قەڵای هەولێری لەو ڕێکخراوە پێشکەش بە تۆڕی میدیایی ڕووداو کرد.
ژەنیارانی ئەم کۆنسێرتە لە ئێران، فەرەنسا، ئیسپانیا، تورکیا، هەرێمی #کوردستان#، پاکستان و ئەمریکاوە هاتبوون. نەسیر دەڵێت ئەو زنجیرە کۆنسێرتە بەردەوام دەبێ تاوەکو پەیامی ئاشتی و دووبارە ژیانەوە لەڕێگەی میوزیک بە خەڵکی جیهان بگەیێنین.
نەسیر شەممە لەگەڵ (رووداو)، نزیکەی ساڵێکە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەم کۆنسێرتە، ئەو دەڵێت: حەزمان کرد کارێک بکەین لە ئاست پێگەی قەڵای هەولێر و جەماوەرەکەی بێت، ساڵێکە بە وردی کار دەکەین، خۆشبەختانە سەرکەوتنێکی باشمان بەدەستهێنا، هەموو ئەو ژەنیارانەی لەم گرووپە لەگەڵماندابوون، لە بەهرەدارترین ژەنیارەکانی جیهان بوون. مایەی خۆشبەختییە کە لەتەنیشت یەکدی میوزیک دەژەنین، هەر یەک لە ئێمەش چێژ لە توانای یەکدی وەردەگرین.
کۆنسێرتی شاری نێرگز لە هەولێر کۆتایی نایەت، بەڵکو دەبێتە زنجیرە کۆنسێرتێک و بە وڵاتاندا دەگەڕێت. نەسیر شەممە گوتی: دوای کۆنسێرتەکەی قەڵای هەولێر، دەست بە سازکردنی زنجیرە کۆنسێرتێکی جیهانی دەکەین. کۆنسێرتی دووەممان لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو دەبێت کە هاوکات دەبێت لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی میوزیک. کۆنسێرتەکە هەر لەژێر ناونیشانی شارەکانی نێرگز دەبێت و بەهەمان ناوەڕۆکیش پێشکەش دەکرێت.
نەسیر شەممە لەسەر ستەیجی کۆنسێرتی شارەکانی نێرگز بەرامبەر نزیکەی 3 هەزار ئامادەبوو، پەسنی شاری هەولێری دا و گوتی: دەمەوێ ئەم بۆنەیە بقۆزمەوە بۆ ئەوەی دیارییەک پێشکەشی هەولێر بکەم، بۆ خەڵکی شاری هەولێر و ئەوانەی کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەم شارە بە گەشەسەندوویی بمێنێتەوە و پێشەنگی جوانی بێت و نموونەیەک بێت بۆ هەموو جیهان بۆ لێبووردەیی، دەمانەوێ ببێتە شاری کۆکردنەوەی هەموو پێکهاتەکان. هەولێر و کوردستان بەنموونەیەکی جوان دەبینم کە سەرنجی هەموو جیهان بۆ خۆی ڕابکێشێ.
عەلی قەمسەری: قەڵا هەستبزوێنە
عەلی قەمسەری کە ژەنیارێکی ئێرانییە و بە گوڕوتینەوە ئامێری تاری دەژەنی، لەبارەی کۆنسێرتەکەی سەر قەڵای هەولێر بە (رووداو)ی گوت: ئەم ئەزموونە بۆ من تەنیا ئەزموونی کۆنسێرت و بەشداری لە گرووپێکدا نییە، بەڵکو ئەزموونی ژیانە، چونکە ئەزموونی کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ کەسایەتییەکی گەورەی وەک مامۆستا نەسیر شەممە و ئازیزانی دیکە بۆ من زۆر سەرنجڕاکێشە. بۆ من شتێکی هەستهەژێنە کە لە قەڵای هەولێر بەشداربم، بەتایبەت لەبەر ئەو ژینگە تایبەتەی کە کۆنترین شوێنەواری نیشتەجێبوونە لە جیهاندا، وێڕای ئەوەی ئامادەبووانی کۆنسێرتی شاری نێرگز ژمارەیان زۆر بوو، بەڵام زۆر بێدەنگ بوون و بە ڕاستی خەڵکێکی هۆشیار بوون و هۆگری میوزیک و هونەر بوون.
رۆبین ڤاسێ، ژەنیاری ئامێرەکانی ڕیتم، خەڵکی فەرەنسایە، هەر خۆی کۆمەڵێک ئامێری ڕیتمی دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە چاوی زۆربەی ئامادەبووان لەسەر ئامێرەکانی بێت.
کاتێک پرسیار لەبارەی میوزیکی کوردی لە ڤاسێ دەکەی، ئەو دەڵێت دەمێکە ئاشنایە بە میوزیکی کوردی زیاتر لە هەشت ساڵە ئاشنای میوزیکی کوردیم، لەگەڵ ژەنیارانی کورد میوزیک دەژەنم. یەکەم کەسیش کە ئەم وڵات و ئەم میوزیک و کولتوورەی پێ ئاشناکردم هەژار زەهاوی بوو.
ئەشرەف شەریف: پاکستان و کوردستان برای یەکدین
ئەشرەف شەریف خان، لە پاکستانەوە هاتبوو، ئامێرێکی ناوچەکەی خۆی هێناوەتە هەولێر، ئامێرێکی نامۆ بە خەڵک، بەڵام دەنگەکەی زوو لە دەرگای دڵ دەدات. ئەشرەف دەڵێت: سازدانی ئەم کۆنسێرتە بە تایبەت لەم کاتەدا زۆر گرنگە. چونکە هەستێکم هەیە کە جیهان بەرەو دابەشبوون دەڕوات. ئەم پڕۆژەیەش دەیەوێت هەموو جیهان پێکەوە کۆبکاتەوە.
هەروەها گوتی: ئەم پرۆژەیە بەڕاستی بۆ ئاشتی و خۆشەویستییە، من زۆر دڵخۆشم، چێژ لە میوزیک وەردەگرم بێئەوەی گوێ بەوە بدەم ئاخۆ میوزیکی کام بەشەی جیهانە. من ئەو هەستەم هەیە کە ئێمە (پاکستان) و کوردستان برای یەکدین.
میوزیک و ئاشتی
گواتا کامپۆ، سەکسیفۆنژەنێکی ناوداری ئیسپانیایە، بە جموجۆڵە خێراکانی سەرنجی هەموو ئامادەبووانی کۆنسێرتەکەی بۆ خۆی ڕاکێشابوو، ئەو باوەڕی وایە میوزیک و ئاشتی بەبێ یەکدی هەڵناکەن من باوەڕم وایە ئەگەر شوێنێک میوزیکی لێبێت، ئاشتیشی لێیە، چونکە میوزیک ئاشتی بنیات دەنێت، میوزیک هیچکات توندئاژۆیی و تێکهەڵچوون ناهێنێتە ئاراوە. ئێمە ئێستا لەسەر خاکێکین کە هەمیشە میوزیک بەشێک بووە لێی، بەڵام کۆمەڵێک پرسی ئاڵۆزیش لەم ناوچە هەن، بۆیە ئێستا پێویستی بە دەنگی میوزیک هەیە، تاوەکو بتوانێت ئاشتی لەگەڵ خۆی بهێنێ، میوزیک ڕێبەرێکی زۆرباشە بۆ ئاشتی.
کارن بریگس، بۆ ماوەی 13 ساڵە لەگەڵ گرووپی میوزیکی ناوداری یۆنانی (یانی) کاری کردووە، لەبارەی کۆنسێرتی شارەکانی نێرگز لەسەر قەڵای هەولێر گوتی: من زۆر چێژم لە کۆنسێرتەکە وەرگرت، چونکە ژەنیاری زۆر لێهاتوومان لەگەڵ بوو، بەڕاستی شەوێکی خۆش بوو، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵێکی زۆر باش و هۆشیار ئامادە بوون، کۆنسێرتەکەش لە کەشوهەوایەکی زۆر خۆشدا بەڕێوەچوو، هەر چۆنێک بێت، مایەی دڵخۆشیە کە خەڵک لێرە پاڵپشتی لە میوزیکی ڕاستەوخۆ دەکەن.
هەژار زەهاوی کە بە دەف بەشداری لە کۆنسێرتەکەدا کردبوو، گوتی: دەکرێت هەموومان کار لەسەر ئەوە بکەین کە قەڵای هەولێر بکەینە براندێکی جیهانی و ساڵانە کۆنسێرت و فێستیڤاڵی جیهانی تێدا بکرێ، ئەمە هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی جیهان زیاتر کورد و قەڵای هەولێر و هونەر و کولتووری کوردی بناسن.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览463
HashTag
来源
[1] | Kurmancî - Kurdîy Serû | Ferhenga Destî; Umîd Demîrhan; 2007
挂钩项目: 1
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 25-06-2019
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-06-2019
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):10-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览463
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.282 KB 10-08-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
照片文件 1.0.1274 KB 25-06-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,649
图片 106,174
书籍 19,172
相关文件 96,585
Video 1,318
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!