ویتەر تایبەتمەندێتی شوێنی جوگرافی لادەبات
کۆمپانیای تویتەر بە بیانووی بەکارنەهێنانی تایبەتمەندی شوێنی جوگرافی ئه و تایبەتمەندێتیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا لابرد.
کۆمپانیای تویتەر لەسەر پێگەی فەرمی خۆی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تایبەتمەندی دیاریکردنی شوێنی جوگرافی لەگەڵ تویتەکانیاندا بەکارناهێنن.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە بەڵام لەکاتی دانانی وێنەدا ئه و تایبەتمەندیە هێشتا بەردەستە.
ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ئه و کەسانەی ئارەزوو دەکەن لەکاتی تویتکردندا شوێنی جوگرافیان دەستنیشان بکەن دەتوان ئەپی دەرەکی تایبەت بەکاربهێنن وەک (Yelp,FourSquare)
بەکارهێنانی شوێنی جوگرافی بۆ بەکارهێنەران کارێکی ئاساییە بەڵام توێژەران لە بوارە جیاجیاکاندا سوودی لێدەبینن ئەوەیش وەک ڕووداوەکانی داگیرکردنی واڵ ستریت لە ساڵی 2011 و ناڕەزایەتیەکانی بەڕازیل لە ساڵی 2013 دا.
لە کوردسات نیوزەوە