پزیشکانی زانکۆی فلۆریدا ڕایدەگەیێنن منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم نابێت خۆراکە لە قووتوونراوەکان بخۆن چونکە ئەو خۆراکانە دەستکاریکراون و دەبنەهۆی خراپتربوونی حاڵەتەکەیان.
بۆ یەکەمجارە پزیشکانی ئەمریکی لە توێژینەوەیەکدا، پەیوەندی بدۆزنەوە لەنێو ئەو گەردانەی لە ڕیخۆڵەی تووشبووی ئۆتیزم زیاددەبن و کاریگەرییان لەسەر دەمارەخانەکانی مێشک.
د. ساڵح ناسر، پرۆفیسۆری زانستی خۆراک لە زانکۆی فلۆریدا دەڵێت: ئەو خۆراکانەی دەستکاریکراون و بڕێکی زۆری خوێ، شەکر و چەورییان تێدەکرێت، بە نەرێنی کاردەکەنە سەر دەمارەخانەکان و ڕەفتاری تووشبووانی ئۆتیزم خراپتر و توندتردەکەن.
پرۆفیسۆرەکەی زانستی خۆراک ڕوونیشیدەکاتەوە، تەنانەت خواردنی خۆراکە لەقووتوونراوەکان لەماوەی دووگیانیش کاردەکاتە سەر پێکهاتەی مێشکی کۆرپەکە و هەوکردن دروستدەکات بەمەش مەترسیی تووشبوونی منداڵەکە بە ئۆتیزم زیاددەکات.
پزیشکانی زانکۆی فلۆریدا دەڵێن، دەبێت خەڵکی بەگشتی و منداڵان و خانمانی دووگیانی بەتایبەتی خواردنی خۆراکە دەستکاریکراوەکان سنوورداربکەن بۆ ئەوەی لەو کاریگەرییە نەرێنییانە بەدووربن.