زانا چینیەکان دەرئاسا دەخولقێنن لەناو ئاپۆڕای شارازایانی زیرەکی دەستکرد، بە دروستکردنی کۆمپیوتەرێکی پڕۆگرامسازکراو کە دەتوانێت بەسەر عەقڵی مرۆڤدا سەرکەوێت لەبەشی ژیربێژی زارەکی تایبەت بەتاقیکردنەوەی ڕیژەی زیرەکی IQ.
کارەکە پشتی بەستووە بە تەکنیکێک پێ دەڵێن (فێربوونی قوڵ- Deep Learning) کە تەرکیز دەکاتە سەر گۆڕینی داتا وەرگیراوەکان بۆ کۆمەڵەیەکی خەواریزمی کە کۆمپیوترەکە دەتوانێت لێی تێبگات. هەروەکو زانراوە تاقیکردنەوەی IQ لەسێ بەش پێکدێت : پرسیاری ماتماتیکی و پرسیاری ژیربێژی و ژیربێژی زارەکی.
هەتا ئێستا کۆمپیوتەرەکان توانیویانە سەرکەون بەسەر مرۆڤ لە هەردوو بەشی سەرەتا، بەڵام کاتێک بابەتەکە پەیوەستەبێت بە بەشی سێیەم بۆ نمونە : ئه و بابەتانەی پەیوەست ئەبێت بە پۆلێنکردن و بەراوردکرد “هاوشێوە یان دژی ئەم وشانە بدۆزەوە “، “کام وشە جیاوازە لەوانیتر”.. ئەم جۆرە پرسیارانە کارەکە زۆر قورس ئەکات لەسەر کۆمپیوتەرەکان، هەر ئەمەشبوو وایکرد پەرە بەتەکنیکی – فێربوونی قوڵ بدرێت.
لە ڕابردوودا، ئەوپەڕیی پێشکەوتن لەپڕۆگرامسازی زیرەکی دەستکرد کە پڕۆگرامسازەکان پێگەیشتبوون بریتیبوو لە بنیاتنانی خەواریزمیەک کە کاریدەکرد لەسەر کۆکردنەوە و شیکردنەوەی ملیۆنەها نوسراو لەڕێی تۆڕە ئینتەرنێتیەکانەوە لەپێناوی دۆزینەوەی ئه و جۆرانەی پەیوەست ئەبێت لەڕێیی وشەکانەوە وەک ئه و تەکنیکەی لە (سیری) ئەپڵدایە یان ئه و تەکنیکی گەڕان بە دەنگەی گۆگڵ، سەرەڕای ئەوەی کە زۆر کاریگەرو قبوڵکراوبوو ئه و جۆرە بەڵام بەشی خۆی هەڵەی تیابوو، بۆ هەر وشەیەک واتای خۆی هەبوو زیاتری نەبوو ئەمەش پێچەوانەی تاقیکردنەوەی زیرەکی IQ کە هەر وشەیەک چەندان واتای جۆاروجۆری لێ دروست دەکات.
ئەمڕۆش، بەبۆنەی کارەکانی زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای چینی بەپاڵپشتی بنکەی مایکرۆسۆفت بۆ توێژینەوەکان لە پەکین، دەتوانرێت شێوازە نەهجێکی نوێ بهێنرێتەکایەوە، ئەم کۆمپیوتەرە دەتوانێت جیاوازی بکات لەنێوان هەموو پرسیارەکان، وە ستڕاتیژێکی گونجاو هەڵبژێرێت، بە زیادکردنی هەندێک تێگەیشتنی ماتماتیکی کۆمپیوتەرەکە دەتوانێت جیاوازی بکات لەنێوان وشەکان هەر لەساتی یەکەمەوە، ئەمەش بە یارمەتی خەواریزمی کە ئامادەکراوە بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین وشەی تاک کە نزیک بن لە ڕووی واتای و کار بۆ دروستکردنی ڕستەیەکی زمانەوانی گونجاو.
لەکێبڕکێیەکی تاقیکاریدا، 200 کەسیان دانا لەهەموو تەمەن و پیشە جیاوازەکان، ئەنجامەکان چاوەڕوان نەکراو بوو لەئاستی دەربڕینی گروپەکە کە بەجۆرێک چالاکی ئەقڵی مرۆڤ کەمتربوو لە چالاکی ئامێرەکە. ئەم کارەش وا ئەکات زیرەکی دەستکرد هەنگاوێکی گەورە بەره و پێش بڕوات وە ئه و جیاوازیەی دەرخست کە فێربوونی قووڵ هێنایە کایەوە وە دەشیهێنێت لە داهاتوودا.
PUKmedia / لەماڵپەڕی تێک ئای-وەرگیراوە
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا ڕاستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.