لە ساڵی 1928 لە شاری #کەرکووک# لە دایک بووە.
ناهیدە ڕەفیق حیلمی جگە لەوەی نووسەر و لێکۆڵەرێکی بەتوانا بووە، کچی سەرۆکی حیزبی هیوا مامۆستا #ڕەفیق حیلمی# بووە.
ناهیدە یەکێک بووە لەو ژنە دەگمەنانەی کورد کە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو بە مەبەستی خوێندن سەردانی ئەمریکا و زۆرێک لە وڵاتانی دنیا دەکات و چەندین زمانی زیندووی جیهانی زانیوە.
ناهیدە ڕەفیق حیلمی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بووە لە زانستی سیاسیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، کە لە ئەمریکا بەدەستیهێنابوو، بێجگە لە کوردیی، زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبیی بە باشیی زانیوە و چەندنین پەرتووکی لە بوارەکانی سیاسەت، مێژوو و گژوگیادا نووسیوە.
نووسەر و لێکۆڵەر ناهیدە ڕەفیق حیلمی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندە، لە (19-06-2019) لە تەمەنی 91 ساڵیدا لە شاری #سلێمانی# کۆچی دواییکرد. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,459
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!