ناو: ئاکۆ حسێن عومەر
دایک: نافیعە ئەنۆر
خەڵکی گوندی گڕاوی (سەری ڕەش) ە
دانیشتوی هەولێرە هەر لەو شارەش لەدایک بووە. لە مێژووی 19-05-1991
کات وەرزی دروێنەیە، ناوەڕاستی مانگی پێنجە، ساڵ 1991ە. لە شاری هەولێر گەڕەکی خانزاد لە خانوێکی بچوک لە بەرەبەیانێکی زوو هێشتا تیشکی خۆر زەوی ماچ نەکردبوو چاوم بە دنیا هەڵێنا...
لە ئێستادا (2019) وەک بڵاوکراوە یەک ڕۆمانە بەناوی (خێ فرۆش) وە دوو بەرهەمی تریش ئامادەن بۆ چاپ، ئەوانیش ڕۆمانن.
خاوەنی زیاتر لە پێنج سەد دانە شیعری بڵاو نەکراوەیە لەجۆری (کلاسیک، مەسنەوی، سەردەمیانە)
یەکەم نووسراوی شیعریک بوو لەسەر کوردستان لە تەمەنی دوازدە ساڵی.
یەکەم کتیب، خویندیەوە لە پێنجی سەرەتایی، دیوانی عەبدوڵڵا گۆران بووە بە شیعری کڵاولار دەستی پیکرد. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,052
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!