روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانەوە:
سەبارەت بە پەخشنەکردنی سروودی نیشتیمانیی عێراق و مارشی نەتەوەیی (ئەی ڕەقیب)، لە دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە لە ڕێکەوتی 10 / 6 / 2019 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری #هەولێر# بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕوونی دەکاتەوە کە وەک عورفێکی پەرلەمانی مارشی نەتەوەیی تەنیا لەکاتی کردنەوەی وەرزی گرێدانی پەرلەمان پەخش کراوە و لە دانیشتنە ئاساییەکانی تردا پەخش ناکرێت، دانیشتی ژمارە (7)یش دانیشتنێکی ئاسایی بووە و دانیشتنی کردنەوەی وەرزی گرێدانی پەرلەمان نەبووە، بۆیە پەخش نەکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمان
#12-06-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,180