بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاوکردەوە ...
شەوی سێ شەممە، 11ی 6ی 2019، لە ئەنجامی هەڕەشەی بەر پرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەڵسوڕاوان و مەکۆی سەرەکی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان لە
سلێمانیسلێمانی، هێزێکی زۆر لە هەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە بەهۆی دروست بونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چەکداری بەناو سکیوریتی، کاکە (رێبەند فەرهاد) شەهید دەبێت و چەند کەسێک دەستگیردەکرێن و پاش ماوەیەک ئازاد دەکرێن.
ئەم جۆرە رەفتارە نابەرپرسیارانە ئاسایشی ناوچەکە و شاری سلێمانی تێکدەدات. بزووتنەوەی گۆڕان بە تووندی ئیدانەی دەکات و ئۆباڵی هەر روداوێکی نەخوازراو دەخاتە ئەستۆی ئەوانەی کە رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و کەرامەتی هاووڵاتیانی کوردستان دانانێن.
بزووتنەوەی گۆڕان داوای لێکۆڵینەوە لەکۆی هەڕەشە و رووداوەکە دەکات. پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردن و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هەڕەشە و رووداوانە و پێویستە تۆمەتبارانیش سزای یاسای وەربگرن.
هاوخەمی و سەرەخۆشی لە هاوسەر و خێزان و کەسوکاری رێبەند فەرهاد دەکەین کە لە پێناوی بەرگری لە بزوتنەوەی گۆڕان شەهید بووە.
بزووتنەوەی گۆڕان
11-06-201911-06-2019