شەوی ڕابردوو سەعات 1 و 30 خولەکی شه و گرژی و ئاڵۆزی دەکەوێتە نێوان کۆمەڵێک چەکدار و پاسەوان (سکیورتی) نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە، کە چەکدارەکان ویستویانە بەزۆر بچنە ناو نەخۆشخانەکەوە و چەکدارەکان هێرشیان کردۆتە سەر سکیورتیەکان و تەقە دروست بووە لە بەردەم نەخۆشخانەکە و دور لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، بەهۆیەوە هاوڵاتی (ڕ، ف) برینداربووه و دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکه و بریندارەکەیان بۆ نەخۆشخانە گواستۆتەوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.
بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس دەرکەوتووە کە بەهیچ جۆرێک تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان نەکراوە و تەنها کێشەکە لەنێوان چەکدارەکان و سکیورتی نەخۆشخانەکەدا بووە.
لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، لەداهاتوشدا تەواوی ڕێکارەیاساییەکان بۆ هاوڵاتیان دەخەینە ڕوو.
#11-06-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,192