100 ناوداری کەرکوک و گەرمیان
ئەم پەرتووکە بریتیەلە ژیاننامەو و بەرهەمی 100 کەسایەتی دیار و ناودار (نووسەر و هونەرمەند و رۆژنامەنووس و مێژوونووس و سیاسەتمەدار... هتد) بەشێوازێکی کورت و پوخت.
دەستە بژێرێکە لە سەدان کەسایەتی ناوداری ناوچەی کەرکوک و گەرمیان. لە نووسین و ئامادەکردنی (عومەر عەلی شەریف) ە، لە 490 لاپەرە پێکهاتووە، ئاکار جەلیل کاکەوەیس کاری دیزاینی بەرگ و ناوەرۆکی بۆ کردوە و بەشێوازێکی جوان و سەرنج ڕاکێش لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە.
ناوی هەندێک لە کەسایەتییەکان:
ئەحلام مەنسوور، لەیلا قاسم، شێخ رەزای تاڵەبانی، ئەسیری، ئیسماعیل ڕۆژبەیانی، برایم خانی دەلۆ، بەدیع بابا جان، ڕەفیق حیلمی، پاکیزە رەفیق حیلمی، جیهاد دڵپاک، جەبار جەباری، بەکر سدقی، جەمال رەشید، حەمە بەگی جاف، زاهیر رۆژبەیانی، لەتیف حامید، سەید ئەحمەدی خانەقا، شکور مستەفا، شێخ مارف بەرزنجی، فەلەکەدین کاکەیی، جەوهەر نامیق سالم، حاجی برایمی شاتری، نەبەرد جاف، محەمەد موکری، شێخ ئەحمەد شاکەلی، شەونم بەرزنجی، مستەفا نەریمان، مەلا جەمیل رۆژ بەیانی، مەلای جەباری، ڕەشید باجەلان، شێخ حەسەنی قەرەچێوار، فەقێ قادری هەمەوەند، کەریم بەگی هەمەوەند، سەردار بەگی جاف، مستەفا بەگی جاف، عەلی مەردان، خوداداد عەلی، سەلاح داودە، حوسێن عەل، شەوکەت ڕەشید...
⚠️ تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! 📕 ڤرێکرنا پەرتوکێ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!