لە ڕابوردوودا و چەندینجار هۆشداریمانداوە له و مەترسیانەی ڕوبەڕوی ماتۆڕسوارەکان و سەرنشینی ماتۆڕەکان دەبێتەوە، بەداخەوە لە دوو ڕوداوی جیاوازدا لە ڕۆژانی یەکەم و دووەمی جەژندا دوو گەنج بەڕوداوی ماتۆڕ گیانیان لەدەستداوه و دوانی تریش بریندار بوون.
لەکاتێکدا پرسه و هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیەکان ڕادەگەیەنین داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست بەگشتی و بەتایبەتیش باوکان و دایکان دەکەین چاودێری ڕۆڵەکانیان بکەن و ڕێگە نەدەن ئەوجۆرە ماتۆڕانەی لەبەرنەبوونی هیچ مەرجێکی سەلامەتی تۆمارنەکراون و ماتۆڕ سوارەکانیش مۆڵەتی لێخوڕینیان نیە ماتۆڕ بەکار بهێنن چونکە ئێمە بۆ ڕێگریکردن له و ڕوداوانە لێپرسینەوه و دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکان زیاتر دەکەین با دوچاری زیانی گیانی و ماڵی نەبن.
لەهەمانکاتدا ئه و ماتۆڕ سوارانەش ئاگادار دەکەینەوە کە ماتۆڕەکانیان یاسایین و مۆڵەتیان هەیە دووربکەونەوە لە سەرکێشی و بەدەنگی ماتۆڕەکانیان هاوڵاتیان بێزار نەکەن، داواش لە هەموو چێشتخانه و خواردنگەکان دەکەین کە ماتۆڕیان بۆ گەیاندنی خواردن بۆ کڕیارەکانیان هەیە ماتۆڕەکانیان پابەند بن بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە چونکە لێپرسینەوە لەوانیش دەکرێت.
داوا لەهەموو هێزە ئەمنیەکانیش دەکەین هاوکاری ئەفسەران و کارمەندانی هاتوچۆ بکەن لە دەستبەسەردا گرتنی ماتۆڕە سەڕپێچیکارەکان.
#06-06-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,749 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!