لە ماوەی یەک مانگدا لە #سلێمانی# بە بڕی زیاتر لە 18 ملیۆن دینار غرامەی کاسبکاران کراوەو زیاتر لە 145 تەن کەرەسته و خۆراکی ماوە بەسەرچوو لەناوبراون.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: لە مانگی 5ی 2019دا، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی 4 هەزار و 288 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە، لە کۆی ئەو سەردانانەش 717 شوێن ئاگادارکراوەنەتەوە کە پابەندبن بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەکانەوە.
ڕاشیگەیاند: 368 پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەو شوێنانەی کە پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن نەبوون کراوە، بەهۆی دووبارە سەرپێچیکردنیشیانەوە 21 شوێنی کارکردن داخراون، هەروەها دوو شوێنکار ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: لە مانگی پێشوودا، زیاتر لە 145 تەن و 377 کیلۆگرام کەرەستە و خۆراکی ماوە بەسەرچوو لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبراون، کۆی گشتی پارەی غرامەکراویش بریتییە لە 18 ملیۆن و 475 هەزار دینار و بەپێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بەپێی ڕێنماییەکانی لیژنە هاوبەشەکان، هەر شویێنێک پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکانیشدا ڕووبەرووی دادگا دەکرێتەوە.[1]
#04-06-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,497 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!