پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,368
وێنە 105,596
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,248
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سەید نەجمەدین تەها
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەید نەجمەدین تەها

سەید نەجمەدین تەها
ئەم زانا خواناس و عاریفە ناوی تەواوی (نجم الدین تەها ڕەسول)ە و بە (مامۆستا سید نجم الدین) ناسراوە، لە ڕۆژی 28-04-1930 لە بنەماڵەیەکی زانستی و ئاینپەروەرو ناوداری دەڤەرەکە چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، باوکی مامۆستا (شێخ تەها) پیاوێکی دڵپەروەرو لەخوا ترس و کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی بەناوبانگ بووە، ئەم پیاوە لەخواترسە بە فیراسەتی خۆی وەک بڵێی زانیبێتی کە ئەم کوڕەی چ دواڕۆژێکی گەش و پڕ شانازی دەبێت و وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە ئاسمانی ئیسلامخوازیدا دەدرەوشێتەوە، بۆیە خوا ناویەتیە دڵی و ناوی (نجم الدین) واتە: (ئەستێرەی ئایین)ی لێناوە.. سوپاس بۆ خوا ئەم ڕۆڵە شیرینەی ئەو ناوە جوان و پڕ مانایەی زایە نەکردوەو، بووە بە ئەستێرەیەکی گەش لە ئاسۆی زانستە شەرعیەکان لە سەرانسەری کوردستانی ئازیزدا.
لە تەمەنی (5) ساڵیدا، لە خزمەتی (شیخ گه)ی باوکیدا دەستی کردوە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز، ئینجا هەندێک لە کتێبە سەرەتاییەکانی خوێندنی شەرعی هەر لە خزمەتی باوکیدا خوێندووە..پاشان وەکو ئوسوڵی فەقێیەتی، زۆربەی مەدرەسە شەرعیەکانی کوردستانی عێراق و ئێرانی بەسەر کردۆتەوە، بە تایبەتی لەو سەردەمەدا کە ئەم سنوورە دەستکردانەی نێوان پارچەکانی کوردستانی گەورە هێشتا زۆر تۆخ نەکرابوونەوەو بە تەواوی لەیەک دانەبڕا بوون، وە هاتوچۆی نێوان پارچەکانی کوردستان حاڵەتێکی تەواو سروشتی و ئاسایی بوو.. کە هەق وایە هەمیشەش وابێت و، پارچەکانی کوردستان بۆ هەموو کوردێک هەر یەک نیشتیمانەو، شارو لادێکانی هەر پارچەیەکی، شارو گوندی یەک وڵاتی پارچەپارچەکراوی ستەملێکراون.
گرنگترین ئەو مەدرەسانەی کە مامۆستا تیایاندا خوێندوویەتی : مەدرەسەکانی(#بیارە#، #خانەقین#، چۆڕ، هویە، ئەوێهەنگ، #کەرکووک#، #سلێمانی#، زەڵم، خورماڵ، #سنە#، پایگەلان، #قەڵادزێ#، #پێنجوێن#) ە... لەو خوێندنگا گەورانەدا لە خزمەتی دەیان زانای بلیمەت و هەڵکەوتووی ئەو سەردەمەدا خوێندویەتی و لە زانستیان بەهرەمەند بووە، لەوانە خوالێخۆشبووان: مامۆستا سەید عارفی چۆڕی، مامۆستا سەید عنایەتی هویەیی، کە خاڵۆی خۆی بووە، مامۆستا مەلا ئەحمەدی نەفتچی لە کەرکووک، مامۆستا مەلا مەحمودی دەرەتفێ، مامۆستا سەید عبدالحکیم لە خانەقین – کە ئەم زاتەیش هەر خاڵۆی خۆی بووە - مامۆستا مەلا حەمەئەمینی کانی سانان، مامۆستا مەلا ساڵحی گەورەی #هەڵەبجە#، مامۆستا ملا محەمەدی خورماڵ... هتد. پاش ماندووبوونێکی زۆرو چەشتنی مەینەتیەکی بێ سنوور، لە قۆناغی فەقێیەتی ئەوسەردەمەدا، توانیویەتی خەرمانێکی زانستی زۆر گەورەو گرانبەها بۆ خۆی کۆ بکاتەوەو گشت قۆناغەکانی خوێندنی شەرعی بەسەرکەوتویی ببڕێت، تا دواجار لە 29/3/1955 لە مەدرەسە گەورەکەی بیارەی مەڵبەندی زانست و تەریقەتدا، وە لە خزمەتی زانای هەڵکەوتوو (مامۆستا مەلا محەمەدی گەورە)دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە..
جا لەبەر ئەوەی خولێخۆشبوو (شێخ عپمان نەقشەبەندی) بنەماڵەی مامۆستای زۆر خۆشویستووەو پەیوەندیەکی ڕۆحی پتەو لە نێوان شێخ و باوکی مامۆستادا هەبووە، حەزرەتی شێخ عپمان لە ڕێگەی دۆستانی خۆی لە هۆزی جاف، زەمینەی خۆشکردووە بۆ ئەوەی ببێتە (پێشنوێژ و وتارخوێن و مودەڕیس) لە مەدرەسەکەی گوندی (تەپی سەفای حاجی حەیدەر) لە دەشتی #شارەزوور#.. پاش ئەوەی ئەم مامۆستا زانایە لەم ئەرکە نوێیەدا دەستبەکار دەبێت، لە ماوەیەکی کەمدا لە هەموو ناوچەکەدا ناوبانگ دەردەکات و بە دەیان فەقێ ڕوو لە مەدرەسەکەی دەکەن و لە خزمەتیدا دەخوێنن، هەر لەم ماوەیەداو لە ساڵی (1955) لە بنەماڵەیەکی ناوداری عەشیرەتی (نەورۆڵی) (خاتو حەلیمە)ی کچی پیاوی خواناس و دڵپەروەر (صۆفی ئەحمەدی حەمەی ئامانی دیکۆنی) دەکاتە هاوسەری خۆی، کە ئێستا لە ژیاندا ماوەو دانیشتووی هەڵەبجەیە.
پاشان لە ساڵی (1960)دا دەچێتە گوندی (تەپی سەفای سەروو : گوندی حاجی مصگفی یاروەیسی) وە لەوێش دیسان مەدرەسەکەی جمەی دێت لە شەیدایانی زانستە شەرعیەکان.. لەم قۆناغەدا مامۆستا ڕێزێکی تایبەتی لەناو سەرجەم خەڵکی دەڤەری شارەزووردا بۆ دروست دەبێت و، لەگەڵ هەر یەکە لە خوالێخۆشبووان (حاجی حەیدەر، مام عوسمانی برای حاجی حەیدەر، حاجی خالیدی بەشارەت، میرزا حەسەنی نەورۆڵی و حاجی ئەحمەدی تازەدێ و حاجی محمودی گوڵەخانە و حاجی مصگفی ی یاروەیسی و حاجی مشیری برای و حاجی فەرەجی شەکرالی...هتد) سەرجەم کەسایەتیەکانی دیکەی شارەزوور پەیوەندیەکی گەرمی هەبووەو، لە زۆربەی کێشەو پرسە کۆمەڵایەتیەکاندا پرس و ڕاوێژیان پێ کردووەو جێگەی متمانەی تەواویان بووە، هەروەها پەیوەندیەکی گەرمی لەگەڵ گشت مامۆستایانی ئایینی دەڤەرەکەدا هەبووە.. بەتایبەتی مامۆستایانی هەڵەبجە لە هەردوو بنەماڵەی موفتی و بنەماڵەی مامۆستا مەلا عەزیزی پریسی و باقی زانایانی تر، هەروەها لەم قۆناغەدا پەیوەندیەکی برایانەی ڕاستەقینە دادەمەزرێنێت لەگەڵ (مامۆستا شێخ عزیز پاڕەزانی) کە ئەویش لەو کاتەدا مامۆستای گوندی (تەپی سەفای خواروو) بووە، ئینجا لە ساڵی (1965) بە هاوڕێیەتی (مامۆستا مەلا عپمان عبدالعزیزو مامۆستا مەلا صاڵحی گەورەو مامۆستا مەلا صاڵحی زارای شارەزوور) و چەند مامۆستایەکی دیکەدا لە ڕێگەی وڵاتی(ئوردن)ەوە سەفەری حەجی ماڵی خوای کردوە، لەو ڕێگەیەشدا زیارەتی (مسجد الاقصی)ی پیرۆزی کردووە لە شاری قودس لە فلسگین..
لە ساڵی (1967) دا پاش بەشداری کردنی لە تاقیی کردنەوەیەکی قورسدا سەرکەتوو دەبێت و بە شێوەیەکی ڕەسمی لە لایەن ئەوقافەوە دادەمەزرێت بە ناونیشانی (پێشنوێژ و وتار بێژ) و لە مەدرەسەکەیدا چالاکانە خزمەت بە موسڵمانان دەکات، تا لە (31/ 10/ 1978) لەسەر داوای خی دەگوێزرێتەوە بۆ مزگەوتی گەورەی (مجمع عنب) کە مامۆستا خۆی ناوی لێنا (مزگەوتی ئوسامە) ئەم ناونانەش بەڵگەیە لەسەر خۆشەویستی مامۆستا بۆ توێژی لاوان، چونکە (ئوسامە) صەحابەیەکی لاو بوو.
پاش سەقامگیر بوونی لەم مزگەوتەدا (ئوسامە)ی کردە ناوەندێکی چالاکی خێرخوازی و بانگخوازی و تەدریسی زانستە شەرعیەکان، وتارەکانی ڕۆژی هەینی ئەم مامۆستایە جەماوەرێکی زۆری لە خۆی کۆ دەکردەوە، بە شێوەیەک لە ساڵانی هەشتاکاندا لە سەرانسەری شاری هەڵەبجە و دەوروبەریەوە جەماوەرێکی زۆر بۆ گوێگرتن لە وتارە جوان و کاریگەرەکانی مامۆستا ڕویان دەکردە مزگەوتی ئوسامە، سەدان لاوی خوێن گەرم لە وانەکانی فێرکردن و لەبەر کردنی قورئانی پیرۆز کە لەو مزگەوتەدا سازکران لە خزمەتی مامۆستا خۆی و چەند بانگخوازێکی ئەو سەردەمە، لەوانە مامۆستا جوتیار و مامۆستای شەهید عبدالکریم بەڵخەیی بەهرەمەند بوون، کە سوپاس بۆ خودا ئێستا زۆربەیان کەسانی دڵسۆز و ئیماندار و ئیسلام پەروەری ڕاستەقینەن، ئەمە جگە لەوەی لە خوێندنگا شەرعیەکەشدا بە دەیان فەقێ لە هەموو شار و شارۆچکەکانەوە دەهاتن و لە خزمەتیدا وانەیان دەخوێندو هەرگیز مەدرەسەکەی چۆڵ نەبووە، هەرچەندە ڕەوشی ئەمنی زۆر خراپ بوو، هەر لەم قۆناغەشدا بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەڵەبجەدا دەرفەتی ڕەخساند بۆ ئەوەی ئافرەتانیش بەشداری نوێژی هەینی بکەن، کە ئەمە بۆ ئەو سەردەمە هەنگاوێکی گەورە بوو.
وتارەکانی مامۆستای خوالێخۆش بوو لە مزگەوتی ئوسامەدا لە (30/10/1978) تا (16/3/1988) ڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە پڕ بوون لە هەقبێژی و بوێری و هەروەها قوتابیەکانی مامۆستا کە جەم بوون لە مزگەوتەکەیدا و هەموو لاوی ئیماندار و خوێن گەرم بوون، هەروەها کۆبونەوەی خوشکانی ئیماندار لە نوێژی هەینی و تەراویحی ڕەمەزاندا، ... هتد هەموو ئەمانە و چالاکی یە کۆمەڵایەتی یەکانی ئەم زانا خۆشەویستە ڕژێمی بەعسی نیگەران کردبوو، بۆیە ناوە ناوە لە (منڤمه ی حیزب بەعس) و فەرمانگەی (ئەمنی هەڵەبجە) وە بانگیان دەکرد بۆ لێپرسینەوە، بەڵام مامۆستای دڵ قایم و خاوەن پەیام ڕەوتی ئیصلاحخوازی خۆی تێک نەدەدا و لەسەر چالاکی یە بانگ خوازیەکانی بەردەوام بوو، بە هیچ شێوەیەک سازشی لەگەڵدا نەدەکردن و پێی دەفەرموون : من مێزەرەکەم سپی یە، ناهێڵم لەکەی لێ بنیشێت، مێزەری سپی موڵکی هەموو خەڵکە، ناکرێ من خاوەنی مێزەری سپی بم کەچی پەیڕەوی حیزبێک بم، چونکە ئەوکاتە لە جەماوەر دادەبڕێم.! مەلای مزگەوت دەبێ پێشەوای هەموو چین و توێژ و ڕەنگەکان بێت و ناکرێ و نابێت بە خۆ بەستنەوە بە تاقم و دەستەیەکەوە، پشت لە هەموو تاقم و ڕەنگەکانی تر بکات، ئەم هەڵوێستە جوان و نیشتمان پەروەری و ئیسلام خوازیانە، مامۆستای کردبوویە ڕەمزێکی گەورەی ئیسلامی شارەکەو بوو بوویە خۆشەویستی سەرجەم جەماوەری دەڤەرەکە بەگشتی.
مامۆستا لە ساڵی (1986) دا بە پێی یاسای (خانەنشینی – تقاعد) دەکرێت، بەڵام مامۆستا سور بووە لەسەر درێژە دان بە خزمەتکردنی میحراب و مینەر، بۆیە پاش هەوڵدانێکی زۆر بە شێوازی (حسبە لله – واتە بێ بەرامبەری ماددی) خۆی دەگەڕێنێتەوە بۆ سەر ئەرکە پیرۆزەکە و بەو شێوە درێژە دەدات بە خزمەتەکانی، بەم شێوەیە خزمەتەکانی لە مزگەوتی ئوسامەدا بەردەوام بوو تا کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، پاش ئەو مەرگەساتە و ئاوارە بوونی مامۆستا، لە شاری (سنە) دەگیرسێتەوە و لە (12/3/1367 ی هەتاوی) لە مزگەوتی (ئاغا حبیب الله سنەیی) لە شاری سنە دادەمەزرێت و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگی مامۆستا سەرانسەری کوردستانی ڕۆژهەڵات دەگرێتەوە و عاشقانی خوێندنی شەرعی لە هەموو لایەکەوە ڕو دەکەنە مەدرەسەکەی و لە خزمەتیدا بەهرەمەند دەبن و ڕۆژانە لە کاتژمێر (8- 12) ی نیوەڕۆ بەردەوام تەدریس دەکات، ئەمە جگە لەوەی هەندێک لەو عاشقانە ڕاستەو خۆ لە دوای نوێژی بەیانی لە خزمەتیدا دەرسیان خوێندووە، سەرە ڕای (تدریس) کردنی محاچره وموعڤه کانی مامۆستا لەو مزگەوتەدا، بە تایبەتی ئامۆژگاریەکانی شەوانی ڕەمەزانی، ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانانی سنە بە تایبەتی لاوانی دینداری سنەیی کەمەندکێش دەکات بۆ لای خۆی، هەر لە ئەنجامی خۆ ماندوو کردن بەدەرس وتنەوەو وتاردانەوە مامۆستا دووچاری قوڕگ ئێشەیەکی توند دەبێت و بۆماوەی (1) مانگ قسە کردنی لێ قەدەغە دەکرێت لە لایەن پزیشکەوە، تەنها بە نوسین کارەکانی ڕادەپەڕاند، بەڵام پاش ئەو مانگە دەستی کردەوە بە چالاکیەکانی.
پاش ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ساڵی (1991) مامۆستا بە خێزانەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەبجەو جارێکی دیکە لە مزگەوتەکەیدا (مزگەوتی ئوسامە) دەگیرسێتەوەو دەیکاتەوە بە مەکۆی بانگخوازی و هەقبێژی و مەدرەسەی شەرعیەکەش دەکاتە خوێندنگەیەکی نمونەیی بەناو بانگ کە بە دەیان خوێندکاری شەرعی لەسەرجەم شارەکانی کوردستانەوە بۆ بەهرەمەند بوون لە خزمەتیدا ڕوو دەکەنە مەدرەسەکەی.
ئەم مامۆستا گەورە، شارەزاییەکی زۆر باشی لە زانستە شەرعیەکاندا هەبووە، لە هەر هەمویاندا زانا و باڵا دەست بوو، شێوازی وانە وتنەوەی زۆر سەرکەوتوو بوو، قوتابی زیرەکی خۆش دەویست، بەرهەمی ئەم ماندوبونە بەردەوامەی ئەم زاتە لە بواری تەدریسدا ئەوە بوو، لەو قۆناغەدا کە لە شاری (سنە) بوو (25) مامۆستای زانا لە کوردستانی ئێران و ناوچە سووننی نشینەکانی دیکەی ئێران لە خزمی تیدا ئیجازەی زانستیان وەرگرت هەروەها لە پاش گەڕانەوەی لە ئێران (54) مامۆستای تر لە خزمەتیدا ئیجازەیان وەرگرت و و مێزەری مامۆستا و زانای ئاینیان بۆ بەستراوە.
هەروەها برٍیار بوو لە (20/3/1997) دا ئیجازی زانستی ببەخشێتە (15) مامۆستای تر، بەڵام مەخابن ئەجەل دەرفەتی نەدا، بۆیە لە پاش وەفاتی خۆی لە مەراسیمێکدا لە مزگەوتی (أسامە) لە لایەن مامۆستا مەلا أحمد مصگفی ناسراو بە (شافیعی) ئیجازە درا بەم (15) مامۆستایە.
لەو زانایانەی لە خزمەتیدا ئیجازەی شەرعیان وەرگرتووە لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین، لەوانە (مامۆستا مەلا زاهیدی پاوەیی، مامۆستا مەلا بهزادی وێژە لە #کرماشان#، مامۆستا عزت الله ی گالشی لە سیستان و بلوجستان، مامۆستا مەلا مەسروی #جوانڕۆ#، هەروەها لە کوردستانی ئازیزی خۆشمان مامۆستا سید أحمد عبدالوهاب لە #هەولێر#، مامۆستا مەلا گاهر بامۆکی، مامۆستا مەلا حەسەن لە #کەلار#، مامۆستا مەلا غریب پێنجوێنی، مامۆستا مەلا محمود زمناکۆیی، مامۆستا مەلا شهاب لە هەڵەبجەی تازە، مامۆستا مەلا حمە ئەمین و مامۆستا مەلا محمودی ئیمامی برای، ئەمە جگە لەو سەدان قوتابیەی کە بەشێکی زۆریان لە زانستە شەرعیەکان لە خزمەتی مامۆستادا خوێندوینە، بەڵام لەبەر هۆکاری جۆراو جۆر ڕێک نەکەوتووە لە خزمەتیدا ئیجازەی زانستی وەربگرن، لەوانە : مامۆستا مەلا محمدی ڕازی، مامۆستا شێخ إبراهیم شەمێرانی، مامۆستا شێخ إسماعیل شەمێرانی، مامۆستا مەلا کەریمی کەلار، مامۆستا مەلا صاڵحی باقوبەرەیی، مامۆستا مەلا مەجید سیرسانی، مامۆستا محمد سینەمۆکی، مامۆستا مەلا ئەیوب زەڵمی، .. هتد
سوپاس بۆ خوا ئێستا زۆرێک لەم زانایانە لە پانتایی کوردستانی عێراق و ئێراندا لە سەنگەری میحرابی پێغەمبەردا ڕۆڵیان هەیە، یاخود کەسانی بانگخواز و کەسایەتی ئیسلامیی کاریگەری گۆڕەپانەکەن.
مامۆستا شێخ نجم الدین چەندە لە خەمی فێر کردنی قوتابیەکانیدا بووە، چەندە پەرۆش بووە بۆ ئەوەی زانای شارەزایان لێ دەربچێت، زیاتر لەوە لە خەمی بواری ئیمانی و لایەنی پەروەردەیی یاندا بووە، هەمیشە وانەی ئاکاری شیرین و ڕەوشتی خوا پەسەندانەی پێ وتوون، وە خۆیشی لەو بوارەدا پێشەنگ (قدوە) بووە بۆیان.
ئەم مامۆستا ناودارە ئەوەندە خەمی وانە وتنەوەو پێگەیاندنی مامۆستایانی ئاینی لە لا گەورە بوو، کە پێی وابوو لە هەموو کارێکی تر گرنگ تر و پێویست ترە، بۆیە کەمتر بیری لە نوسین و دانانی کتێب کردوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر داواو پێشنیاری ژمارەیەک لە دۆست و قوتابیانی چەند بەرهەمێکی بۆ چاپ نوسیوە، لەوانە (لەبەرهەمەکانی باوەڕ – لە چاپدراوە) (دابەشکردنی میرات کە لە لایەن مامۆستا جعفر محمد ألماس ئامادەکراوە، (فیقهی نوێژ – دەستونسە) ئەمە جگە لە نوسینی چەندین دەقی (فەتوا) ی شەرعی و نوسینی (حاشیە) لەسەر کتێبە گەورەکان و نوسینەوەی دەقی وتارەکانی ڕۆژی هەینی بە شێوەی سەرە قەڵەم و بە کورتکراوەیی، کە بە داخەوە ئەم بەرهەمانەی تا ئێستا هەر دەستنوسن و لە چاپ نەدراون، ئەمە سەرە ڕای (cd) یەکی (mp3) کە (40) وتاری لە خۆ گرتووە و چەندین کاسێتی وتار و محاچراتی ڤیدیۆیی، کە تا ئێستا نەتوانراوە بخرێتە سەر کاغەز و بنوسرێنەوەو لە چاپ بدرێن.
ئەم زاتە بە ڕادەیەکی وا لە زانستە عەرەبی و شەرعیەکاندا باڵادەست بووە زانکۆی (سنە) و زانکۆی (ئازاد) لە سنە پێشنیاریان بۆ کردووە لە زانکۆکانیاندا (محاچرات) یان بۆ بڵێتەوە... ئەمە جگە لەوەی کە چەند مامۆستایەکی ئەو زانکۆیانە زۆر جار پرسیار و گرفتە زانستەکانیان هێناوەتە خزمەتی و مامۆستاش زیرەکانە بۆی ڕأڤە کردوون، سەرە ڕای ئەم باڵا دەستی یە لە زانست دا، مامۆستا شێخ نجم الدین کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی گەورە بوو، پیاوێکی سەنگین و بە ویقار و موصلیحێکی کۆمەڵایەتی کاریگەر بوو، بە دەیان کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتی ناو شاری هەڵەبجە، دەشتی شارەزوور، بناری هەورامان، بە میانژیگەری ئەم زاتە چارەسەر کراون، هەر لەبەر ئەمەش لای سەرجەم خەڵکەکە خۆشەویست و ڕێزدار بووەو لە هیچ کێشەیەکدا قسەو پێشنیاری ڕەت نەکراوەتەوە، تەنانەت لای هاووڵاتیانی (کاکەیی) یش زۆر خۆشەویست و جێگەی ڕێز بووە لە لایان، چونکە مامۆستا بە گەرمی بەشداری بۆنە کۆمەڵایەتیەکانی کردووەو لە پرس و کێشەکانیاندا هاوکاری کردوون، بۆیە جێگە متمانە بووە لە لایان و بۆ چارەسەری کێشەکانیان زۆر جار ڕویان کردوەتە ماڵی مامۆستا.
مامۆستا سید نجم الدین هەر لە قۆناغی فەقێیەتی یەوە بە هۆی ئیسلامخوازی و دینداری خۆیەوە بەردەوام بە دووی کۆمەڵ و کەسانی خواناس و چاکەکاردا گەڕاوە، بۆیە هەر لە تافی لاوێتیدا زانای ناودار (مامۆستا ئەحمەدی موفتی زادە) دەناسێت و پەیوەندیەکی برایانەی گەرمی لەگەڵدا هەبووە، دواتر ئاشنایەتی لەگەڵ کۆمەڵەی (برایانی موسڵمان) دا پەیدا کردووە و موعجیب بووە بە پەیام و ئامانجە ئیسلام خوازیەکەیان، بۆیە پەیوەندی لەگەڵدا بەستوون، خوالێخۆش بوو مامۆستا (عومەر ڕێشاوی)وەک ڕابەری ئەوکاتەی کۆمەڵەکە لە یاداشتێکی خۆیدا نوسیویەتی (مامۆستا سید نجم الدین یەکێک بوو لەو برایانەی هەر لە ڕۆژە بەراییەکانی بانگەوازی برایانەوە، جێگە متمانەی هەموو لایەکمان بوو، دڵسۆزانە هات بە دەم بانگەوازەکەو ئەرکەکانیەوە..)
ئەم زانا ناودارە وتار و ئامۆژگاریەکانی هەڵقوڵاوی دڵی بوون، بۆیە بە خێرایی دەگەشتنە دڵەکان، وتار و مۆژیاریەکانی بە زمانێکی ساە و ڕوون، بە دەربڕینێکی ناسک و ئارام، بە گیانێکی پڕ لە خۆشەویستی و خەمخۆری ئاراستەی موسڵمانانی دەکرد، بۆیە وتارەکانی کاریگەریان دیار بوو لەسەر گوێ بیستانی و خەڵکی لە بیستنی هەستیان بە دڵنیایی و چێژ و ئارامی دەکرد و سودیان لێ وەردەگرت.
ئەم زاتە تا بڵێی کەسایەتیەکی زیرەک بوو، بەشێکی زۆری قورئانی پیرۆزی لەبەر بوو، سەدان فەرموودەی پێغەمبەری () لەبەر بوو، سەدان شیعری جوان و بە مانای عەرەبی، فارسی، کوردی، لەبەر بوو، زۆر جار وتارەکانی بەو شیعرە ناسکانە دەڕازاندەوە مانای دەکردن، مامۆستا زاتێکی بە ئەدەب، ناسک، ڕوخۆش بوو، هەمیشە مەجلیسی گەرم و ئاوەدان بوو، کەسێکی خاوەن هەیبەت و سەنگین بوو، لەگەڵ ئەوەشدا تا بڵێی ڕۆح سوک و خاکی و کراوەو بوو، دوور بوو لە زۆر لە خۆ کردن و ڕقی لە (تکلّف) و (تصّنع) بوو، حەزی لە تێکەڵی هەموو خەڵکی دەکرد هەموو جۆرە خەڵکێکی بەسەر دەکردەوە، بە گشتی خاوەنی ڕەوشتێکی بەرزی قورئانی بوو.
مامۆستا لە زاتی خۆیدا لەناو ماڵ و منداڵیدا، لەناو کۆمەڵگەدا، پێغەمبەر ئاسا قورئانێکی زیندوو بووو بە هەڵسو کەوت و بەڕاستی شایانی نازناوی (میراتگری پێغەمبەر) بوو لە میحراب و مینبەری پیرۆزدا خەمی گەورەی هیدایەت دانی گومڕایان و چاکسازی خەڵک و ڕێنمایی کردنیان بوو بەرەو ڕەزامەندی پەروەردگار و بەهەشتی نەبڕاوەی خوا.
ئەم زاتە وێڕای ڕۆڵی گەورەی لە هەڵەبجە و دەڤەرەکەدا، زۆر جار لە دەڤەرەکانی تریشەوە بانگهێشت دەکرا بۆ بۆنە ئاینی یەکان و پێشکەش کردنی وتارو محاچراتی ئیمانی، هەر بۆ ئەم مەبەستە دەڤەرەکانی پێنجوێن و پشدەر و هەولێر و #دهۆک#یشی بەسەر کردوەتەوە، دوا جار لە یەکێک لەو گەشتە بانگخوازانەیدا بۆ #گەرمیان#، کە ماوەی چەند ڕۆژێکی خایاند، تیایدا بەهیمەتێکی زۆر و بەو پەڕی دڵسۆزی و ڕاستگۆیی یەوە چەندین وتار و محاچره ی پێشکەش کردبوو لە #دەربەندیخان# و کەلار و #کفری# و.. چەندین چالاکی و سەردانی کۆمەڵایەتی ئەنجام دابوو، پاش گەڕانەوەی بۆ شاری شەهیدانی هەڵەبجە، کتوپڕ باری تەندروستی بە خراپی تێک دەچێت و بە پەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی سلێمانی.. سەرەنجام لە شەوی (17 لەسەر 18 ی مانگی ئازاری (1997) بە نەخۆشی (دڵ) دڵە گەورە پڕ لە هیواکەی بە ئایندەی ئیسلام لەکار دەکەوێت و گیانە پاکەکەی دەسپێرێتەوە بە پەروەردگاری، لە حاڵێکدا دوا وتە کە لە زاری بیسترا بێت ئەم دێڕە شیعرەی ئیمامی شافعی بوو کە فەرموویەتی :
فَلَّما قَسَا قَلبی ۆ َچَاقَتْ مَژَاهِبِی
جَعَلتُ الرّجَا مِنِّی إلێکَ سُلَّمَا
واتە : پاش ئەوەی دڵم قەسوەت گرتویەتی و گشت ڕێگاکان لەبەردەممدا تەسکبونەتەوە ڕێگای دەرباز بوونم لێ گیراوە و هیچ چارەیەکم نی یە، هاتووم بۆ لای تۆ ئەی پەروەردگارم، ئومێدم بە بەزەیی و ڕەحمەتی فراوانت، کردووە بە پەیژە بۆ ئەوەی بەزەییت پێمدا بێتەوە.پاش خوێندنەوەی ئەم پارچە شیعرە مامۆستا گیان دەسپێرێت.
بۆ ڕۆژی دواتر لە مەراسیمێکی کەم وێنە لە گەورەیی و شکۆداریدا، بە ئامادەبوونی سەرجەم زانایانی ئاینی و شێخانی تەریقەت و نوینەری لایەنە ئیسلامیەکان و ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە جەماوەری ئیسلام پەوەری هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان و دەڤەرەکانی تر لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی (گوڵان) لە تەنیشت گۆڕی (مامۆستا مەلا محمدی گەورەی خورماڵ و مامۆستا شێخ عزیز پارەزانی) کە لە ژیانیدا لە گەڵ هەردووکیاندا پەیوەندیەکی بتەوی گیانی هەبووە، لەو گۆڕستانە ئەسپەردەی خاک کرا.
هەزاران ڕەحمەت و دروودی خوای پەروەردگار لە گیانە پاکەکەی بێت..
ئەم زاتە لە پاش خۆی چوار کوڕ و سێ کچی لێ بە جێ ماون، کە سوپاس بۆ خوا هەموویان کەسانی دڵسۆزو ئیماندار و درێژە پێدەری ڕێگەی باوکیانن و کەسانی سەرکەوتوو جێگە ڕێز و ناسراون.
ڕیزبەندی منداڵەکانی خوالێخۆش بوو بەم شێوەیە :
1- عبدالله نجم الدین (1958) لەدایک بووە، مامۆستای پەیمانگایە و لە سلێمانی دادەنیشێت، هاوسەرەکەی (بیان نامق – ناسراو بە دایکی خەڵات)، ئەم منداڵانەی هەیە (محمد – مامۆستای سەرەتایی یە) (خەڵات – پارێزەرە) (ئەحمەد و ڕابەر و ئاڵ) قوتابین.
2- جلال الدین نجم الدین (1963) دانیشتوی هەولێرە و مافپەروەردە لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، هاوسەرەکەی (رقیە محمد احمد– خاڵۆزای خۆیەتی) منداڵەکانی (هودا – مافپەروەرەو هاوسەری گیب عپمان)ە، (ئومێد – قوتابی پەیمانگای تەکنیکی هەولێرە) (ناصر – قوتابی پۆلی وێژەییە)و (ئەسما) و (سۆما) و (سیما) قوتابین.
3- خدیجە نجم الدین (1967) هاوسەرەکە مامۆستا (منصور حسن خەرپانەیی)ە، ئەم کچەی خوالێخۆش بوو ئەم منداڵانەی هەیە و دانیشتوی هەڵەبجەیە. (ئەسما –دەچوی کۆلیژی شوێنەوار و هاوسەری عبدالله بارام خەرپانەیی) و(أیوب- دەرچووی کۆلیژی ئاداب- مێژوو) و(یوسف –قوتابی کۆلیژی پزیشکی) و(ڕێناس) و (نەدا) و (سایە) قوتابین.
4- ئەدیبە نجم الدین (1968) هاوسەری (سالار عبدالرحمن بۆسکانی)یەو دانیشتووی وڵاتی (سوید)ن.. منداڵەکانی (سارا – قوتابی کۆلیژی پزیشکی ددان) و (پەیام) و (سۆز) قوتابین و (لیڤیا) ساوایە.
5- عبدالرحمن نجم الدین (1970) دەرچووی کۆلیژی معرفە / موصل، فەرمانبەرە لە کتێبخانەی گشتی هەڵەبجەی شەهید، هاوسەرەکەی (ئاشتی جمیل شوکر)دەرەشیشی، ڕاگەیاندن کارە، منداڵەکانی (ڕێبین) و (هێدی) و (شکۆ) قوتابین، (هەناسە) ساوایە..
6- سمیە نجم الدین (1973) هاوسەری (معتصم شێخ صدیق سەرگەتی) یەو دانیشتووی سلێمانی یە، منداڵەکانی (پێشڕەو) و (کاوان) و (سۆلین)و (کیان) قوتابین، وە (محمد و شیوا) ساوایە.
7- محمد نجم الدین (1972) مامۆستای ئامادەیی یە دانیشتوی سلێمانی یە، هاوسەرەکەی (مامۆستا سمیە ڕۆوف محمد غیاپ) ە، منداڵەکانی (لەنیا) قوتابی یە و (لۆنا) و (شاد) ساوان.
ئامادەکردنی / عبدالرحمن نجم الدین تەها[1][2]
ئەم بابەتە 2,454 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 28-04-1930
ڕۆژی کۆچی دوایی: 18-03-1997 (67 ساڵ)
بیروباوەڕی سیاسی: ئیسلامی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-06-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-06-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,454 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.172 KB 01-06-2019 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,368
وێنە 105,596
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,248
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!