شاعیر لە زاری خۆیەوە:
ناوم کەیوان جافە، لە ساڵی 1990 لە شارۆچکەی دەربەندیخان، لە باشووری کوردستان، لە دایکبووم. شاعیر و وەرگێڕم. لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی بەرهەمەکانم بڵاو بۆتەوە و هێشتا بەردەوامم لە بڵاوکردنەوە شارەزای زمانەکانی عەربی و ئینگلیزیم،
بڕوانامەم هەیە لە بواری نەوتوگاز،
چەند کۆڕو سیمینارو دیداری تەلەفزیۆنیم ئەنجامداوە، لەم نزیکانەش یەکەم دیوانەشیعریم بڵاو دەبێتەوە لەگەڵ کتێبێکی وەرگێڕدراو،
لە 3 ڕێکخراوی جیهانی خێرخوازی ئەندامی باڵام، بەرپرسی خوێنەرانی سەنتەری چالاکی گەنجانی دەربەندیخانم،
ئەندامی ڕێکخراوی جیهانی
ئەژیم بۆ بەرنگار بوونەوەی خۆکوژی،
ئەندامی ڕێکخراوی دۆستایەتی کوردی فەڕەنسیم،
ئەندامی ڕێکخراوی خاڵخاڵۆکەی خێرخوازیم لە سوید،
کەوا لە بواری مناڵان کاردەکات، چەند ڕێکخراوی تر..
خاوەنی بیرۆکەو پرۆژەی دروستکردنی کتێبخانەم بە خۆبەخشی بۆ گوندەکانی کوردستان کە پرۆژەیەکی بەردەواممە،
ڕێکخەری فیستیڤاڵی ساڵانەی هونەرودەستڕەنگینیم، [1]