پیرۆزباییی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ نێچیرڤان بارزانی
بەڕێز کاک
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانەوە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەموو حیزبەکانی بەشدار لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەین.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەزمون و لێهاتوویی جەنابتان لە ئیدارەی حکومەت و دڵسۆزیتان بۆ گەل و نیشتمان، هیوادارین بە هەوڵەکانی ئێوە ژیانی خەڵک لە باشوری کوردستان روولەباشبون بکات و وەک هەمیشە ببنە پاڵپشت بۆ هەموو کوردان لە هەر چوارپارچەی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و دۆزی رەوای کورد دەخوازین.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
8ی جۆزەردانی 1398ی هەتاوی
29-05-201929-05-2019