دەقی ڕاگەیێندراوەکەی بەرەی تورکمانی:
راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ناوچە کێشەلەسەرەکان لەبری دۆزینەوەی چارەسەر ئاگرەکە خۆشدەکات.
بەرەی تورکمانی عێراق وایدەبینێت کە ئەوەی لە کاتی نووسینەوەی دەستوور بۆ چارەسەرکردنی بەناو ناوچە کێشەلەسەرەکان نووسراوە، چارەسەرێک نەبووە و ناشبێتە چارەسەر. ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە ئاماژەدان بە دەستوور وەک چارەسەرێک، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ پارێزگاکانی #موسڵ#، #کەرکووک#، سەلاحەدین و دیالە، کە کێشەی ئەمنی لەنێوان هەرێم و بەغدا دروستدەکات، ئەویش بە بڵاوکردنەوەی ئەو هێزانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی فیدراڵین لەو ناوچانە.
بۆیە بە نوێنەرەکانی ئەو پارێزگایانە ڕادەگەیێنین و جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە مادەی 140 کاتە دەستوورییەکەی بەسەرچووە، نەیتوانیوە و ناشتوانێت ببێتە چارەسەرێک، دەستووریش بە ڕوونی جوگرافیای پارێزگاکانی هەرێمی دەستنیشانکردووە.
سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی و بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە، بەرپرسیارێتی بەرگریکردن لە سەرجەم عێراقییەکان لە ئەستۆی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆدایە، ناکرێت زەوی ناوچە کێشەلەسەرەکان بکرێتە دەستەوارەیەک لەنێوان هەرێم و بەغدا.
داوا لە هەرێمیش دەکەین بە ژیرییەوە بڕیارەکانیان بدەن بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، بەتایبەت ئێستا ناوچەکە بە ناکۆکییەکی مەترسیداری نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێراندا تێپەڕدەبێت.
بەرەی تورکمانی عێراق
#26-05-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,741 times
Write your comment about this item!