🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ناندینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 23-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 23-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅23 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,677) پەڕتووک||
📅 21-02-2020
باکووری کوردستان
- 9 سیاسەتمەداری هەدەپە کە یەکێکیان موتلو ئوزتورک هاوسەرۆکی هەدەپەی شیشلییە، دوای 5 مانگ لەبەندکردن ئازادکران.[6]
- کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی زمانی کوردی کە پارتە سیاسیەکان پێکیانهێناوە بە دروشمی'زمانمان ناسنامەیە، زمانمان هەبوونمانە' لە هۆتێلێکی ناوچەی سووری ئامەد دەستیپێکرد.[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەڵبژاردنی 11مین خولی پەرلەمانی ئێران لە 55 هەزار بنکەی دەنگدان لەو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد. سەرچاوەکان باس لە ساردیی پڕۆسەی دەنگدان دەکەن بەهۆکاری باوەڕنەبوونی خەڵک بە
📅 21-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
رۆژی زمانی دایک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ” جوولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی س
👫 فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید گەوهەر
مامۆستا گەوهەر لە 24-04-1924 لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی 22 جار لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراقەوە زیندانی کراوە.
ئێوارەی 22-02-1993 مامۆستا سەعید گەوهەر هاوبیری کاژیک و تێکۆشەری کوردایەتی، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە دەستی خۆی و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی هێنا!
👫 سەعید گەوهەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید گەوهەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لەتیف حامید - شێخ لەتیف شێخ حامید بەرزنجی
شێخ لەتیف شێخ حامد بەرزنجی لەساڵی 1940 لە کفری لەدایکبووە، لەساڵی 1962 کۆلێژی ئادابی لەبەغدا تەواوکردووە، لەماوەی ژیانیدا لەبواری ئەدەبیاتی کوردیدا کاریکردووە و چەندین ماستەرنامەش لەسەر بابەتەکانی نووسەر نوسراون و دیارترینیشیان ماستەر نامەی خۆێندکار سیروان عەبدولکەریم بوو بەناوی ئاشناکردنی چیرۆکی کوردی بەپێکهاتەی مۆدێرن لەڕێگای جەیمس جۆیس.
بە تەمەنێکی کورتەوە ناوێکی گەورەی بۆخۆی تۆمارکرد و خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەب و چیرۆکی کوردی کردووە، ئه و بەڕچەشکێنی پێوەرە باوەکانی دەق نووسین هەژماردەکرێت و
👫 لەتیف حامید - شێخ لەتیف شێخ حامید بەرزنجی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لەتیف حامید
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,589 | وێنە 57,403 | پەڕتووک PDF 10,677 | فایلی پەیوەندیدار 38,940 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,624 |
📝 راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کاسبکار لە ناوچەی پیرانشار | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کاسبکار لە ناوچەی پیرانشار

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!
خەباتکاران و ئازادیخوازان!
ناوەند و کۆروکۆمەڵەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ!
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بەدەست ئێمە گەیشتوون بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 7ی جۆزەردان لە سنووری “سێ چۆمانچۆمان”ی ناوچەی پیرانشارپیرانشار ژمارەیەک کاسبکار و کۆڵبەرکۆڵبەر لە لەیەن هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراونەتە بەر دەسترێژی گوڵلە کە بەداخەوە لە ئاکامی ئەم کردەوە جینایەتکارانەیەی هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیدا چوار کەس لەو کاسبکارانە کە خەڵکی ناوچەی سەردەشتسەردەشت و مهاباد بوون گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسی تر بریندار بوون
هەروەک دەزانن ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە قۆناغێکی زۆر دژوار و ئەستەمدا تێدەپەرێ.لە ئاکامی سیاسەتی چەوتی کاربەدستانی دەوڵەتی و دزی و تاڵان و برۆی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە لە لایەک و، مەیل و سەرکێشی شێتانە و شەرەنگێزانەی دەسەڵاتدارانی ئیسلامی و، داڵدەدان و پاڵپشتیکردن و پرچەککردنی تاقم و گرووپە تیرۆریستیەکان لە ناوچەکە لە لایەکیتروە، ئابووری ئێران بە تەواوی دارماوە و، وەرشکەستەیی و داخرانی ناوەندەکانی کارکردن و چوونەسەری سەرسوورهێنەری ئاستی هەڵئاوسان و رێژەی بێکاری تەنگی بە ژیانی دانیشتوانی وڵات هەڵچنیوە.بەڵام لە کوردستان لە ئاکامی سیاسەتی بە ئەنقەستی هەڵاواردنی ئابووری و فەرهەنگی و، روانینی ئەمنییەتی کاربەدەستانی ئەم رژیمە بەرامبەر کوردستان و خەڵکەکەی، نەبوونی ناوەندی گەورەی پیشەسازی و نەبوونی هەلی کار و بەم پێیەش لەسەروە بوونی ئاماری بێکاری و، بەرێوەبردنی سیاسەتی سیستماتیکی ئاسمیلاسیۆنی گەلی کورد لەلایەن رژیمی ئیسلامییەوە، باری گرانی ئەم دۆخە نالەبارە لەسەر شانی زۆربەی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت چینی هەژار و کەمداهات و زەحمەتکێش بە چەند قات زیادیکردووە.بە داخەوە لە ئاکامی ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە لەسەرەوە باسکرا، لە کوردستان رۆژانە بە دەیان هەزار کەس بۆ دابینکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان و ئیدارەکردنی ژیانێکی مەمرەومەژی، لە ناوچە سنوورییەکان خەریکی پیشەی تاقەت پروکێنی کرێکۆڵی و کۆڵبەرین کە زۆر بەداخەوە دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئیسلامی ئەم رەنج و ئازارەشیان پێ رەوا نابینن و، شەوانە رۆژی لە رێگای تاقمەچەکدارەکان و هێزە سەرکوتگەرەکانیانەوە لە شیو و دۆڵ وهەڵدێرەکان راستەوخۆ و بە شێوەکی هەرەمەکی و رەشکووژیانە تەقەیان لێدەکەن وگیانیان لێدەستێنن و ماڵ و سامانی هەژارانەیان بەتاڵان دەبەن.
ئێمە وێرای دەربرینی غەم و پەژارەی قووڵی خۆمان لەگەڵ کەس و کار و بنەماڵەی قوربانیانی کارەساتە دڵتەزێنەکەی سنووری” سێ چۆمان”ی پیرانشار و هەموو ئەو بنەماڵانەی کە کاسبکار و ئازیزانیان لەو رێگایەدا لەدست داوە، پربەدڵ سەرەخۆشیان لێدەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین.هەروەها لەگەڵ ئەوەیکە بە تووندی جینایەتی رۆژانەی تەقەکردن و کوشتنی خەڵکی کاسبکار لە سەر سنوورەکان مەحکووم وریسوا دەکەین، داواکارین لە کۆر وکۆمەڵ و ناوەندەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ لە هەموو جیهان، لە رێگای گوشار خستنەسەر تاقم و مافیاکانی دەسەڵاتدار لە ئێران، پێش بە سیاسەتی سرینەوە و رەشەکووژی ئەم رژیمە لەحاندی کەمایەتیە نەتەوەی و… بگرن.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
7ی جۆزەردانی 1398ی هەتاوی
28-05-201928-05-2019
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-05-2019
🏟 پارت / لایەن☭ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان - رۆژهەڵات
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 29 2019 11:52AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 29 2019 3:44PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 29 2019 3:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 254 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کاسبکار لە ناوچەی پیرانشار

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-05-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574