#28-05-2019#
#عەبدوڵڵا پەشێو# بۆ #فەرهاد پیرباڵ#
دەلێی گەڕێن با بڵێ
جنێو بدات...هاوار بکات..سنگ بدڕێ
فەرهاد بە هاوار و جنێو جوانە
دەلێی گەڕێن...بۆ لێی دەدەن؟
نەخاوەنی بیری نەفتە
نە پێش لەشکری بێگانە
دەلێی گەڕێن دەبا بڵێ...
فەرهاد دەمێکە هەر دەڵێ...
کێ زاتی کردووە..
بۆجارێکیش کە ئەودەڵێ
بڵێ...مەڵێ
دەبا بڵێ...دڵی شارم
چیرۆکی ئەتکی قەڵاو...
چیرۆکی ئەتکی میلەت و
چیرۆکی ئەتکی گەلێ...
ئێوە دەڵێن هەموو کپ بن
گوێ قوڵاغ و بێ دەماغبن
تەنها پادشا بۆی هەیە بڵێ
منیش دەڵێم...ئەو هەر دەڵێ
منیش دەڵێم..هەموو دەڵێین
وڵاتتان..شارتان بۆ پڕ دەکەین لە هەمبەڵێ
لە عەبدوڵڵا پەشێوەو بۆ فەرهاد پیربال
Click to show the video Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,909 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!