مەڵبەندی خانەقین: یەکێتی سیاسیەتی بانێک و دوو هەوا قبوڵ ناکات
📝 курдские документы
بەیاننامەی مەڵبەندی 8ی رێکخستنی
خانەقینخانەقین
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان :
پشتیوانی تەواوی خۆمان لەناوەڕۆکی راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپات دەکەینەوە، کەباوەڕی تەواومان بەشەراکەتی ڕاستەقینەو لێکتێگەیشتن و دیالۆگ هەیە، نەک هەنگاونان بۆ سیاسەتی بانێک و دوو هەوا، ئەم هەنگاوەی یەکێتیی لەئەنجامی پەرۆشی و دڵسۆزییەوەیە بۆ پرۆسەی سیاسیی لەکوردستان و چارەنووسی
کەرکوککەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان، بۆیە نابێت بەهیچ پێوانەیەک سازش لەسەر مافی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی لەسەر پرسی کەرکوک و خانەقین و ناوچە دابڕاوەکانی دیکە بکرێت، بەڵام لەجیاتی دانانی پلان و بەرنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەکی چارەنوسساز، بۆیە ئۆباڵی ئەم رەوشە دەکەوێتە ئەستۆی پارتی، کەخاڵەکانی رێککەوتنەکانی لەسەر پرسی کەرکوکء پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و کارکردن لە بەغداد پشتگوێخستووە، کەچی لەپێناوی دەستکەوتی حزبایەتی تەسک سەیری ئایندەی کەرکوک و خانەقین و ناوچە دابڕاوەکان دەکات.
جەماوەری خۆڕاگری ناوچەدابڕاوەکان:
ئاشکرایە ئەم هەڵوێست و هەنگاوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی خەڵکدایەو هیچ کات خواستی یەکێتی نییە، چونکە بەهۆی پابەندنەبون و پاشگەزبونەوەی پارتی لەخاڵەکانی رێککەوتنەکان و لەجێبەجێکردنیاندا بەپەرۆشەوە نەهاتۆتە پێشەوە بۆیە هەر ڕۆژەو بەبیانوی جۆراو جۆر لەمپەری دروستکردووە.
ئێمەی خەڵکی ناوچە دابڕاوەکان، ئەوە دووپات دەکەینەوە کەتەنها پاراستنی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد دەبێتە مایەی بەدیهێنانی ئایندەیەکی گەش بۆ خەڵکی کوردستان و کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان و کارکردن لەبەغداو پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، بۆیە پرسی کەرکوک و خانەقین و تەواوی ناوچەدابڕاوەکانی دیکەش هێڵی سوورەو هیچ سازش و دەستی دەستییەک قابلی قبوڵ کردن نییەو نابێت، کەپێویستە سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان ئەوە بزانن کە ئێستا جموجوڵێکی ئێکجار زۆری تیرۆریستان لەناوچەی خانەقین و دەوروبەری دەستی پێکردوەو لەلایەکەوە رۆژانە لەلایەن تیرۆریستانی
داعشداعش و پاشماوەکانیانەوە، پەلاماری خانەقینییەکان دەدرێت و هەوڵاتیانی سفیل دەبنە قوربانی و بەرهەم و دەغڵودانی جوتیارانیش دەسوتێنرێن، هەقوایە پرۆسەی سیاسی لەکوردستان و بەغداد و ئایندەی کەرکوک و تەواوی ناوچەدابڕاوەکان لەپێشچاو بگیردرێت نەک لەمپەر لەجێبەجێکردنی رێککەوتنەکان دروست بکرێت.
جەماوەری دڵسۆزی کوردستان :
سیاسەتی پشتگوێ خستن، هیچ کاتێک ئەنجامەکانی باش نابن، بۆیە بنەماکانی دیموکراسیەت پەیوەستە بەشەراکەتی راستەقینەو پێکەوە کارکردن، بەپێچەوانەوە تەواوی پرۆسەی سیاسی لەکوردستان ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی مێژوویی و بەرەو هەڵدێربون دەبێتەوە.
بۆیە لەڕوانگەی ڕاگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و جەماوەری خۆڕاگری کەرکوک و خانەقین و ناوچە دابڕاوەکان دەکەین، هەروەها(ی.ن.ک) ئازادە لەدەستنیشانکردنی کاندیدەکانی خۆی بۆ پۆستە جیاجیاکان لەتەواوی جومگە جیاجیاکانی حکومەتدا.
بۆیە پێویستە هەموو لایەک ئەوە بزانن، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەپێناوی بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانی گەلەکەمان و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی، ڕوبارێک خوێنی گەشیان بەکوردستان بەخشیوە، بۆیە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆمان، بەرهەمی خوێنی گەشی شەهیدان و فرمێسکی کەسوکارە سەربەرزەکانیانە، ئێستا خەڵکی ناوچە دابڕاوەکان، زۆر نیگەرانن لەسیاسەتی پارتی بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی حزبایەتی تەسک و خۆسەپاندن و دوورکەوتنەوە لەبنەماکانی دیموکراسییەت.
پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بەسیاسەتی ڕوون بۆ ئامانجە ڕەواکانی گەلەکەمان لەخەباتدا بن و ئومێدو هیوا ڕەنگینەکانی ئێستا بۆ دواڕۆژی گەلی کوردستان مسۆگەر بکەن.
با تێکۆشان بەردەوام بێت کەبەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و شەراکەتی ڕاستەقینە لەهەرێم و بەغدادو لەناوچە دابڕاوەکان، کێشەکان یەکلایی بکرێتەوە نەک بەتێڕوانینی دەستی دەستی و تەنها رێککەوتنەکانیش هەر نووسین و پشتگوێخستن بێت.
بۆیە خوڵقاندنی ئەم ڕەوشە زیان و زەرەرمەند دەبێت بۆ چارەنووسی پرۆسەی سیاسی لەکوردستاندا، پێویستە تەواوی کێشەکانی(هەرێم، بەغداد، کەرکوک) بەیەک پاکێج چارەسەری گونجاویان بۆ دیاری بکرێت.
مەڵبەندی 8ی رێکخستنی خانەقین
28-05-201928-05-2019 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!