ئەمڕۆ بەبێ بەشداریکردنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەرلەمانی کوردستان #نێچیرڤان بارزانی# وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژارد.
بەداخەوە پارتی پابەندی ڕێکەوتننامەکەیان نەبوون، کە واژۆیان لەسەر کردبوو، بەمەش بارودۆخی کوردستان لەڕووی سیاسیەوە بەئاقارێکی دژوار دەبەن.
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە پارێزگاری لەبەرژەوەندی گشتی گەلی کوردو ناوچە دابڕێندراوەکان و کوردانی بەغداو باشور کردوە.
وەک ڕوون و ئاشکرایە لاتان ئەمڕۆ بارودۆخی شاری #کەرکووک#ی خۆشەویست کەوتووەتە بەر لێشاوی تەعریب و وێرانکردن، وەهەڕەشەی عەرەبی شۆڤێنی ئەمەش لەئەنجامی نەبوونی پارێزگارێکی کورد بۆ قودسی کوردستان.
لەم سۆنگەیەوە وەککو خەمخۆرێکی هەمیشەی شاری کەرکووک، یەکێتیی جەختدەکاتەوە بەدانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک، لەو بارەیەوە پشتیوانی خۆمان ڕادەگەیەنین لەبڕیاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم.
مەڵبەندی بەغدا
#28-05-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,236
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!