بەرپرسێکی #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: جووڵەی بازرگانیی ئەمساڵ بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابوردوو بەرەوپێش چووە و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بۆ دوو هێندە زیادیکردووە، دەڵێت: قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێم لەگەڵ تورکیا و ئێران 18 ملیار دۆلارە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بەراورد بە ساڵانی ڕابوردوو، جووڵەی بازرگانیی لە هەرێم زۆر بەرەوپێشەوە چووە، بە جۆرێک تەنیا لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 50 کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی لە هەرێم تۆمارکراون، ئەمەش دوو هێندەی ئه و ژمارەیەی ساڵی ڕابردووە.
لەبارەی قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێم لەگەڵ وڵاتانی تورکیاو ئێران، نەوزاد ئەدهەم وتی: قەبارەی ساڵانەی بازرگانیی نێوان هەرێم و تورکیا و ئێران گەیشووەتە 18 ملیار دۆلار، بەڵام ئێمە چاوەڕێ دەکەین ئه و قەبارەیە هێشتا زیاتر بێت، چونکە جگە لە هاوردەکردنی کەلوپەلی ئه و دوو وڵاتە، کەلوپەلی هاوردەکراوی تورکیا و ئێران بە خاکی هەرێمەوە دەگاتە ناوچەکانی دیکەی عێراق.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی، ئاماژەی بەوەشکرد: بە پێچەوانەوەی بەشەکانی دیکەی عێراق، ڕۆژانە لە خاڵە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم کۆمپانیای عێراقی ڕوو لە هەرێم دەکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە کارئاسانی زۆریان بۆ کراوە.[1]
#28-05-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,177
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!