Kurdipedia.org
🏠 בית
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
📝 گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، یەکێتی رێککەوتنەکەی نێوانیانی پێشێلکردووە | קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!

گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، یەکێتی رێککەوتنەکەی نێوانیانی پێشێلکردووە
هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان..
هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن، لەدوای پڕۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لە 30ی 9ی 2018 و، لەدوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکانی هەڵبژاردن و ئاکامەکانی، پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە پشوودرێژی گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنەکان لە مانگی 11ی 2018یەوە دەست پێ کرد. بۆ ئەوەی تەبایی و یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان بپارێزرێت و ڕێگە لە هەر کەلێنێک لە پڕۆسەی پێکهێنانی دامودەزگە شەرعییەکانی هەرێم بگیرێت. هەروەها لەپێناو ئەوەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ڕهەندێکی نیشتیمانیی بەرفراوان وەربگرێت، پارتی سەردانی هەموو لایەنەکانی کردووە و خەڵکی کوردستان و هەموو لایەک شاهیدی ئەو پشوودرێژی و نیازپاکییەی پارتی دیموکراتی کوردستانن.
لە سۆنگەی بڕوابوون بە بنەماکانی بەرپرسیارێتیی هاوبەش لە جومگەکانی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی زیاتری گەلەکەمان و پڕۆسەی چاکسازی، لە 4ی 3ی 2019 لەگەڵ برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕێککەوتنێکمان ئیمزا کرد. هەروەها بۆ ڕەچاوکردنی پڕەنسیپی شەراکەت لە 5ی 5ی 2019 ڕێککەوتنێکی تر لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئیمزا کرا لەسەر ئەو پشک و پێگانەی کە یەکێتی لە حکوومەتی داهاتووی کوردستان وەری دەگرێت.
هەروەها لە رێککەوتی 4ی 3ی 2019 لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی مێژوویی و پەرۆشی بۆ کەرکوککەرکوک و ناوچەکانی ماددەی 140، بە تایبەتیش لەدوای ڕووداوە شوومەکەی 16ی ئۆکتۆبەر، لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەسەر دیاریکردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک ڕێککەوتین. بە جۆرێک کە هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم هەنگاوی پێویستیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای کەرکووک بەدانانی پارێزگاریشەوە بنرێت، ئەویش بەپێی ڕێککەوتنی نێوان بەڕێزان سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی.
لەدوای راگۆڕینەوە و گفتوگۆی نێوانیان، هەردوو بەڕێزیان لەسەر دیاریکردنی بەڕێز فەرەیدوون عەبدولقادر بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک رێک کەوتبوون. هەروەها سەبارەت بە پۆستی وەزیری دادی عێراق لێکتێگەییشتن و ڕێککەوتن لەنێوان سەرۆک بارزانی و بەڕێز کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی هەبووە لەسەر دیاریکردنی کەسێکی کوردی بێلایەن بۆ ئەم پۆستە و پارتی و یەکێتی پابەندی ئەو ڕێککەتنە بن. کەچی کاتژمێر دەی دوێنێ شەو سەرکردەیەکی یەکێتی سێ ناوی تری بۆ پارێزگاری کەرکووک بۆ ئێمە ناردووە کە ئەمە پێشێلکردنی ڕێککەوتن و بەڵێنەکان بووە.
بە داخەوە برادەرانی یەکێتی بە بێی ڕەچاوکردنی بارودۆخی هەستیاری هەرێم و بە پشتگوێخستنی چاوەڕوانییەکانی خەڵکی کوردستان و ئیرادەی گەل، پشتیان لە ڕێککەوتنەکان کرد و ئامادەی دانیشتنی پارلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم نەبوون، هەروەکچۆن پێشتریش پشتیان لە ڕێککەوتن کرد و بەشداری کۆبوونەوەی 18ی 2ی 2019ی پارلەمانی کوردستان نەبوون.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەسەرەتاوە تێگەییشتنی بۆ کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی هەبووە و لەو ڕوانگەییشەوە سیاسەتی پشوودرێژی و ئاسانکاری لەبەرانبەر یەکێتی گرتەبەر. هەر ئەوەیش بووە هۆی دواکەوتنی پێکهێنانی دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێمی کوردستان کە ئەو دواکەوتنەیش زیانی بۆ پێگەی هەرێم و پڕۆسەی سیاسی هەبووە بە تایبەتی کە کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی هەستیاردا گوزەر دەکەن و پێویستیمان بە حکوومەتێکی بەهێز و ناوماڵێکی تەبا و یەکڕیز بۆ کوردستان هەیە.
بەداخەوە پشتکردنی برایانی یەکێتی لە ڕێککەوتنەکان و هەوڵدان بۆ کاتکوشتن لە چەند مانگی ڕابردوو ئەو گومانەیش دروست دەکات کە هەر لەسەرەتاوە ئەوان ئامانجیان بووە کە پڕۆسەی سیاسیی دوابخرێت و پەکبخرێت و بە ئەنجام نەگات.
28-05-201928-05-2019

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 פריטים המקושרים: 2
☂️ מפלגות וארגונים
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️28-05-2019
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 28-05-2019
📄 Document style: 📠
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור
🏙 ערים: ♖ Erbil

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
99%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על May 28 2019 4:24PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (زریان سەرچناری) ב- May 29 2019 3:43PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (زریان سەرچناری) על: May 29 2019 3:43PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 558

📚 הספרייה
  📖 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  📖 סיפורה המופלא של הרבני...
  📖 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 04-12-2020
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 379,119
תמונות 60,926
ספרים 11,387
קבצים הקשורים 46,786
📼 Video 180
🗄 מקורות 15,749
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 0,141 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574