مەڵبەندی کەرکوک: سەلماندمان کەرکوک و یەکێتی دووانەیەکی دانەبڕاون
بەناوی سەرجەم کادر و دۆست و هەڤاڵان و لایەنگرانی یەکێتی و جەماوەری قارەمان و خۆڕاگری
کەرکوککەرکوکەوە، دەستخۆشی لەهەڵوێستی جوامێرانەی بەڕێز جەنابی کاک کۆسرەت جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و بەڕێز دکتۆر بەرهەم جێگری دووەمی سکرتێری گشتی و دەستەی کارگێڕی و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامەکانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی ناوەند و تەواوی ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین.
ئەمرۆ بۆ تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و جەماوەری خۆڕاگری کەرکوک بەتایبەتی سەلماندتان کەرکوک و یەکێتی دوانەی دانەبڕاوی یەکترن.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەرلەسەرەتای دامەزراندنیەوە بەڕێبەرایەتی ڕابەری شۆڕشی نوێی گەلەکەمان (جەنابی مام جلال)کەرکوک لە شاڕێی بەرنامەی کارکردن و خەبات و قوربانیدان بووە، ئێستا و ئایندەش یەکێتی بەهەمان ڕوحیەتی کارکردنەوە درێژەپێدەری ئەوڕێبازە پیرۆزەیە و دەستبەرداری نابێت.
ئەوهەڵوێستەی ئەمڕۆی یەکێتی لەپێناو کەرکوک و کوردستان و ناوچەدا بڕێنراوەکان کە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی کرد، بەهەڵوێستێکی نەتەوەیی لەپێناو خاکی پیرۆزی کەرکوکی دانەبراو لەکوردستان دەنرخێنین.خەڵکی خۆڕاگری کەرکوکیش هەرئەم هەڵوێستە جوامێرانەیان لەیەکێتیەکەیان چاوەڕوان دەکرد.
لەکۆتاییدا بەڵێن بۆتەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و جەماوەری خۆڕاگری کەرکوک دوپات دەکەینەوە، بەکەس و کاری سەربەرزی شەهیدان دەڵێن یەکێتیەکەتان لەهیچ قۆناغێکی سەخت و دژواردا پشتی لەکەرکوک نەکردوە و خەڵکەکەی بەجێ نەهێشتووە، مانەوەشمان هەر لەم سۆنگەیەوە بووە، وێرای ئەوەی کەباجی زۆرمان لەم پێناوەداوە، بەڵام سورین لەسەر هەڵوێستەکانمان بۆداکۆکیکردن لەپێناو ماف و داخوازیە ڕەواکانی خەڵکی خۆراگری کەرکوک...
هەرشەکاوەبێت ئاڵاسەوزەکەی مامی گەورەمان
مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک
28-05-201928-05-2019 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!