سۆنیا تاریق لە ساڵی 1997 لە شاری #سلێمانی# لە دایک بووە.
لە تەمەنی 12 ساڵیەوە لە وڵاتی بەریتانیا لەگەڵ خانەوادەکەی ئەژی لە پۆلی هەشتەمەوە دەستی کردوە بە خوێندن.
سەرەتا فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ ئەو سەخت بووە بەڵام نەبۆتە بە بەربەستێک بۆی.
لە دوای فێربوونی زمان لە کۆلیژی Art and Design دەست بە خوێندن دەکات.
لە ئیستادا لە دوا قۆناغی زانکۆی (Goldsmiths) لەبەشی هونەرە جوانەکانە، هەروەها بەردوام دەبیت لە خوێند تا بڕوانامەی ماستەر بە دەست دەهێنیت.
ناوبراو بەشداری چەند پێشەنگایەکی هاوبەش و تایبەت کردووە.
•سەرەتا لە پۆلی 9دا یەکێک لە کارە هونەریەکانی بۆ مۆزەخانەی هۆلۆکۆست هەلبژێدراوە.
•لە پۆلی 10دا هەلی کارکردنی پێدرا لە (studio print making-Green Door Studio)لەگەڵ کۆمەلێک هونەرمەندی بە توانای بەریتانی.
•لە پێشانگای(Burton College بەشداری کردووە و خەڵاتی(Principal Award بەدەست هێنا تابلۆکەیان لێ کڕیوەتەوە.
•بەشداریی کردوە لە پێشانگای (Nottingham College شارەوانی نوتینگهام تابلۆکەیان لێ کڕیوەتەوە لە Loxley House واتە بەرێوەبەرایەتی شارەوانی نۆتینگهام دانراوە، ئەم بەشدارییەی بۆتە هۆی ناساندی لە ڕۆژنامە بەریتانیاکاندا.
•لە ساڵی دووەمی زانکۆدا بەشداری لە پێشانگای Kurdish Diaspora لە ڕێ ئەم پێشانگایەوە توانیانە بڕێک پارە کۆبکەینەوە بۆ کەمپەکانی کوردستان.
•ساڵی 2018 دا بەشداری کردوە لە پێشانگای Kurdish Art Fair. لە لەندەن.
http://speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=72261&Jor=23