وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایاری 2019، ئاماری هەناردەی نەوتی مانگی نیسانی 2019ی ئاشکراکرد کە داهاتی نەوتی #کەرکووک#یش زیاتر لە (173) ملیۆن دۆلار بووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیساندا، گەیشتووەتە (103) ملیۆن و (988) هەزار و (607) بەرمیل، داهاتەکەشی گەیشتووەتە (7) ملیار و (20) ملیۆن و (667) هەزار دۆلار.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونیشیکردووەتەوە: کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاوی مانگی نیسانی کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق گەیشتووەتە (100) ملیۆن و (635) هەزار و (9) بەرمیل، کە داهاتەکەی (6) ملیار و (819) ملیۆن و (902) هەزار دۆلار بووە.
دەشڵێت: بڕی هەناردەی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە گەیشتووەتە (2) ملیۆن و (570) هەزار بەرمیل، داهاتەکەشی گەیشتووەتە (173) ملیۆن و (513) هەزار و (13) دۆلار، هەروەک بڕی هەناردەی نەوتی کێڵگەی گەیارەش گەیشتووەتە (783) هەزار و (598) بەرمیل، بەداهاتی (27) ملیۆن و (251) هەزار و (971) دۆلار.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی نەوت تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت 67.514 دۆلاری ئەمریکی بووە.[1]
#25-05-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,872 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!