بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی #سلێمانی# ئاماری خوێندکارانی 12 ی ئامادەیی و 9 ی بنەڕەتی و ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی، بۆ تاقیکردنەوەی ئەمساڵی ئەزموونە گشتییەکان ئاشکراکرد.
#مەریوان# عومەر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ 25-5-2019، به PUKmedia ی ڕاگەیاند: سبەینێ 26-5-2019، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی و ڕۆژی دووشەممە 27-5-2019، تاقیکردنەوە ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، وتیشی: وەک پەروەردەی سلێمانی سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواو کراوە.
راشیگەیاند: لە سنووری پەروەردەی سلێمانی 33138 خوێندکاری قۆناغی 12ی ئامادەیی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن، واتە بە زانستی و وێژەیی و پیشەییەکانیشەوە، کە 21598 خوێندکاری 12ی ئامادەیی بەشی زانستی و 10179 خوێندکاری بەشی وێژەیی و 1361 خوێندکاری ئامادەییە پیشەییەکان پێکدێت، ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەش 605 هۆڵی تاقیکردنەوەیە.
وتیشی: سەبارەت بە تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی 9 ی بنەڕەتی، بۆ ئەمساڵ 34165 لە سنووری پەروەردەی سلێمانی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن کە 628 هۆڵی تاقیکردنەوە ئامادەکراوە.[1]
#25-05-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,332 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!