سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی لە #04-06-2012# و بە فەرمانێکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەستبەکار بووە. هەر لەو کاتەوە چالاکانە چەندین کار و پێسپاردێرێتی خستۆتە سەر شانی خۆی، لە خزمەتگوزاری زانیاری و مرۆیی و چالاکی لە بواری پەرەپێدانی کاری پەرلەمانیدا ئەنجامداوە.
سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان، دامەزراوەیەکە پاڵپشتە بۆ کاری پەرلەمانی لەبواری یاسادانان، چاودێری حکومەت و نوێنەرایەتیکردنی جەماوەر، ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی پەرلەماندا کاردەکات، بێلایەنانە و بابەتیانە لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لیژنەکان، پەرلەمانتاران و بەشەکانی تری پەرلەمانی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ زۆرێک لە دامەزراوە حکومیەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ناوخۆ و نێودەڵەتیەکان لەگەڵ ناوەندی توێژینەوە و ئەکادیمیا و پسپۆڕ و شارەزایان لە بواری کۆکردنەوەی زانیاری باوەڕپێکراو و ئەنجامدانی چاڵاکی پێویست کار کاردەکات.
ئەرکە سەرەکیەکانی سەنتەری توێژینەوە ئامادەکردنی زانیاری پێویست بۆ پەرلەمانتاران و لیژنەکانی پەرلەمان بە شێوەیەکی ڕوون و ئاسان و تایبەت بە پرۆسەی یاسادانان و چاودێریکردن و بەرەوپێشبردنی دامەزراوەی پەرلەمان لەهەر ئاستێکی پێویست و خوازراو. ئەم زانیاریانە، کە بابەتیی و گشتگیرن، وەکو بەرهەم و خزمەتگوزاری و بە شێوازی جیا جیا لەلایەن بەشە تایبەتمەندەکانی سەنتەرەوە پێشکەش دەکرێن و بڵاودەکرێنەوە بە پێی سیستم و ستاندەردێکی ڕێکخراو کە تایبەتە بە سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,337
Ваше мнение о предмете!