📊 بابەت 375,024 | وێنە 59,473 | پەڕتووک PDF 11,109 | فایلی پەیوەندیدار 43,992 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,910
لەم کاتەدا 20 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 13-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅13 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 12-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسیپانی بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.[7]
- لە شاری ورمێ، لە رێورەسمی شایی کوڕ و کچەکەیاندا، دایک و باوکی بووک و زاواکە تووشی کۆرۆنا بوون و هەر چواریان گیانیان لەدەستدا.[1]
باشووری کوردستان
- نۆ هەزار و 201 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 316 کەسیش گیانی
📅 11-07-2020
باکووری کوردستان
- بەگوێرەی راگەیێندراوی دەزگاکانی تورک، هێزەکانی جەندرمە لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی شەنکایا لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، لەمیانی رووبەڕووبوونەوەیەکدا سێ گەریلایان کوشتووە، کە بەرپرسێکی داواکراوی پەکەکە بەناوی (هالیس ئەرئۆغڵ) لەنێویاندا بووە. هەپەگە ئەمەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەندێکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا چاوەشی خەڵکی گوندی حاجی لەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان، بۆ لێپرسینەوە رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەم
✌️ عەبدوڵڵا قادری ئازەر
خەڵکی نەغەدە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. رۆژی 13-07-1989 لە ڤیەننا لەگەڵ قاسملۆ و فازیل مەلا مەحمود لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆر کران.
✌️ فازیل مەلا مەحمود مەلا رەسوڵ
لە ساڵی 1947 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی زییندانی کراوە. لە سەرەتایی لاویەتیی جموجۆڵی رۆشنبیری و سیاسی هەبووە و وەک چەپیەکی ماوی خەباتی کردووە. لە هەفتاکاندا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. لە نیوەی هەفتاکاندا بەرەو ئەوروپا دەکەوێتە رێ و لە نەمسا جێگیر دەبێ و پەرە بە خوێندنی خۆی دەدا. لە ساڵی 1985 لە بەرلین بڕوانامەی دکتۆرای بە دەست هێنا لە زانستی سیاسەتی نێو دەوڵەتی. دامەزرێنەری گۆڤاری (مینبەر ئەلحیوار) بوو لە بەیروت ساڵی 1986. چەندین کتێبی نوسی
📝 15 ی ئایار جەژنی زمانی کوردی پیرۆزبێت | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

15 ی ئایار جەژنی زمانی کوردی پیرۆزبێت


15 ی گوڵان جەژنی زمانی کوردی پیرۆزبێت
زمان مەرجێکی سەرەکیی بوونمانە!


لە دەوڵەت سەری پێشەنگانمان، دایکە پەروەردەکارانمان، دڵسۆزانی زمان و وێژە و فۆلکلۆری کوردی، زمانی کوردی ماوە و هەر و هەر ژیان دەکات. بە گیانی بەرخوردێرێتیی ئه و هەموو نرخ و پایە بەرزانەوە جەژنی زمانی کوردی لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.
ئەوا سەدان ساڵە، هەر لە سەردەمانی کۆلۆنیالیزم و داگیرکاری لە سەر خاکی کوردستان دەستی پێکردووە، خەڵک، زمان و کولتووی گەلی کورد لە لایەن دەوڵەت و خەلافەتەکانی ئیسلام و سەردەستەکانەوە کەوتۆتە ژێر فشاری بشاوتن ئاسیمیلاسیۆن و سڕینەوە. بە پلان و پراتیک هەوڵیان داوە زمان و کولتووری کوردی بنبڕ بکەن. بەڵام لەبەر رەسەنیی و وابەستەبوونی رۆحی گەلی کورد بە زمان و کەلتوورە رەسەنەکەیەوە، ئەوهەوڵانەی داگیرکەر و دوژمنانیان پووچەڵ کردۆتەوە. بە بەرنگاری بەرخۆدان و رەنجی دڵسۆزانی ئەم زمانە شیرینە و کەلتوور و نرخەتایبەتمەندەکانی خۆمان پاراستووه.
بە درێژایی سەرەتای داگیرکاریدا، لەڕێگای ئیسلامی سیاسیەوە کوردستان دوچاری بە عەربکردن بوو. دواتر لە کاتی پارچەکردنی کوردستان بۆ دوو بەشەوە، تووشی بە فارسکردنیش بووەوە. له و سەردەمانەی کوردستان لە ژێر رکێفی هەردوو خەلافەتەکەی سەفەوی و عوسمانیەکانەوە بوو زمانی سەردەستی هەردوو دەسەڵاتەکان باڵادەست و کاریگەریی ترسناکی لەناوچوونی بۆ زمانی کوردی هەبوو. بەڵام هەر ئەوکاتیش بوو کە پێسەنگانمان بە نووسینە کوردیەکانیان تۆوی هەبوون و رەسەنایەتیی زمانی کوردیان ڕواند. ئەوانەی وەکو تاهیری عوریان، جزیری، حەریری، نالی، سالم، کوردی و هتد. ئەوان بوونە پێشەنگی دەکۆمێنت و بەڵگەی رەسەنایەتی زمانی کوردی و هەبوونی نەتەوەی کورد. خانی مەزنیش، پایە و ئه و هێزە رەسەنایەتیەی کوردی کردە فەلسەفەیەک و رێگاکانی نەجات و رزگاری پیشان داین.
لە مێژووی نوێی سەدەی 20 ەم، دیسانەوە مەترسیەکانی سەر زمانی کوردی بە هۆی دابەشبوونیی بەسەر چوار دەوڵەتی داگیرکەرەوە گەورەتر بوون. دەسەڵاتی شۆڤینی و راسیستی دەوڵەتی تورکیا دەستیکرد بە تورک کردنی کوردستان. لە چوار لاوە بە سێ زمانی سەردەستەوە بە (عەرەب، فارس و تورک) کردنی کوردستان ویستیان کورد لەناوببەن. هەمدیس لەژێر چەپۆکی داگیرکاری چوار دەوڵەتی ستەمکار و دەسەڵاتە شۆڤینیەکایانەوە، بە رەنج و تێکۆشانی گیانفیدایی و خۆشەویستیی مرۆڤی کورد بۆ رەسەنایەتی زمان و کەلتوورەکەی خەونی دوژمنانیان لەگۆڕنا. لێرە نابێ باسی رۆل و خەباتی ماڵی میر بەدرخانەکان و رۆژنامەی کوردستان هەتا گۆڤاری هەوار هەموو پێشەنگانی تری رۆژنامەگەری و نووسین و وێژەی هەر چوار پارچەی کوردستان نموونەی مەحوی، هەکاری، قەدریجان، پیرەمێرد، ئەرەبێ شەمۆ، بریفکانی، گۆران و هەژار و هێمن و جەگەرخوین و هتد نەکرێن. بە تایبەتیش خەبات و رەنجی تێکۆشەرانی کۆڕی زانیاری کورد لە باشووری کوردستان.
ئەمڕۆ دوای زیاتر لە 100 ساڵ بەسەر دابەشکردنی کوردستان، رەوش و بارودۆخی هەر پارچەیەک لەوەی تر جیایە. بەڵام مەترسیی بۆ سەر زمانی کوردی لە هەموو کوردستان هەیە.ئااسیملاسیۆن و دژبەری و سووککردنی نرخی زمان و چاندی کوردی نیەت و پلانی داگیرکەرانی کوردستان هەروەها ناوەخۆیش لە ئارادایە.
لە باکوری کوردستان، پێشتر هەرچەندە زمان قەدەغە بوو، بەڵام لە گوند و شوێنە دوودەستەکان ترس لەسەر زمان نەبوو. ئەمڕۆ گوند ولادێکان هەمووی خاپورکراون و نەماون و لوبەر زوڵم و زۆری دەوڵەت و بۆ مەبەستی بژێوی ژیان خەڵکی روویان لە شارە گەورەکان کردووە. لەم ساڵانەی دواییدا رێکخستن و سازیە کوردیەکان رۆر دامەزران و چالاکانە لەسەر پرسی زمان کاریان دەکرد و تا رادەیەک ئزاد بوون. لەلایەن دەسەڵاتداریی AKP MHP ه و دەوڵەتی تورکیای فاشیستەوە هەمووی قەدەغەکران و داخران. بۆیه چ لە وڵات و چ لە مەترۆپۆڵەکان هەروەها لە تاراوگەیش ئاسیمیلەبوون هەر دێ و زیادتر و ترسناکتردەبێت. ئەم ئاسمیلیاسیۆنە بە دەستی سازمانەکانی دەسەڵاتدارانەوە دەستی پێکردووە، لەهەمانکاتدا لە ناو خێزانەکاندا خۆمان بە دەستی خۆمان ئەنجام دەدەین. بناغەی ئەم سڕینەوەیە کاریگەری میدیا و راگەیاندنەوەکانەوە سەرچاوە دەگرێ و زیاتریش لە سەر منداڵان کاریگەری بەهێزیرە.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان دیسان لەبەر ئەوەی کە زمانی کوردی زمانی ژێردەستەیه، لە رەوشێکی مەترسیدار دایە. بە داخەوە لەلایەن دەزگا تایبەتیەکانی دەوڵەتەوە چالاکیەکانی زمان و چاندی کوردی بە هەموو شێوەیەک سانسۆرو قەدەغە دەکرێ. بزاڤی رۆشنبیری و وێژەیی کوردیش کەوتۆتە ژێر کاریگەری زمانی سەردەستی فارسی.
لە رۆژاوای کوردستان، سەڕەڕای رەوشی گەرمی شۆڕش و بەرخۆدان، زمانی کوردی و پەروەدە بە فەرمی رێوەبەری ئێستا باش بە ڕێوەدەچێ. بەڵام پێویستە ئامادەکاری باشتری بۆ بکرێت و دەستکەوتەکان بپارێزرێن.
لە باشوری کوردستان، هەر چەندە لە زووەوە ستوون و پێگەکانی بزاڤی وێژە و رۆشەنگەری و پەروەردە و خوێندن بە زمانی کوردی هەبووە و دانراوە و تا ئێستایش بەردەوامە. دەبوو چاوەڕوانی باشترمان بکردایە و زیاتر لە رووی ئەکادێمیکردنی زمانی خوێندن و پەروەردە بەره و پێس چووبایە. لەوێ زمانی کوردی نەک تەنها کەوتۆتە ژێر کاریگەری زمانی عەرەبی، بەڵکوکاریگەری سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا و ئێران فارسی و تورکیش زاڵە بە سەریدا. ئەوەی هەرە ترسناکە لە سەر زمان و کلتووری کوردی ئەوەیە کاریگەری میدیا و و راگەیاندنەکانی وەک تەلەڤزیۆن، رادیۆ زمانی کوردی شێواندووە.
لە رووی پەروەردە و خوێندنی زمانی کوردی بەتایبەتی لە بەشە ئەکادێمیکان و زانستیەکاندا پشتگوێ خراوه. بە شێوەیەکی بەرچاو قوتابخانەی تورکی هەیە و ژمارەیەکی زۆری منداڵان له و قوتابخانانە بە زمانی تورکی دەخوێنن.
هەروەها هەوڵێکی بە هێز هەیە کە زمانی خوێندن و پەروەردە لە باشور بکرێتە زمانی ئینگلیزی، ئەمە ترسێکی مەزنە بۆ سەر پاشەڕۆژی زمانی کوردی و لەهەمان کاتیشدا کەمکردن و لاوازکردنی ئیرادەی نیشتیمانپەروەری و هەستی نەتەوایەتی ئەنجام دەگرێ.
جەژنی زمانی کوردی لە ساڵی 2006 لە لایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە 15 ی گوڵان وەک رۆژی جەژنی زمانی کوردی دیاریکرا و زۆربەی هەرەزۆری هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان پەسەندیان کرد.
زمانی کوردی بوونی ئێمەیە!
زمانی کوردی ناسنامەمانە!
زمانی کوردی کەرامەتمانە!
دیسانەوە جەژنی زمانی کوردی لە هەموو گەلی کورد و کوردستا پیرۆز بێت.

کۆمیسیۆنی زمان، پەروەردە و کلتوور ی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
15 ەی گوڵان 2019

15-05-201915-05-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-05-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: بەلژیک

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 15 2019 9:36AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 15 2019 11:39AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 16 2019 1:19PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 941 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

15 ی ئایار جەژنی زمانی کوردی پیرۆزبێت

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️15´Ê GULANÊ CEJNA ZİMANÊ KURDÎ PÎROZ BE!
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-05-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,328 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574