📊 بابەت 374,797 | وێنە 59,346 | پەڕتووک PDF 11,066 | فایلی پەیوەندیدار 43,648 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,831
لەم کاتەدا 41 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 05-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 03-07-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورک، لە باکووری کوردستان 17 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون.[2]
- بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن کتێبخانەی جگەرخوین لە شارۆچکەی کایاپناری ئامەد کە نزیکەی 10 هەزار کتێبی تێدابوو دوای دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکەی، ژمارەی کتێبەکانی بۆ 300 کتێب کەمیکردووە. بەگوێرەی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەو سەرۆک شارەوانییەی لە شوێنی هاوسەرۆکانی شارەوانیی کایاپناری هەدەپە دانراون کتێبی لە کتێبخانەکەدا نەهێشتووە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دانیشت
👫 عەبدولواحید نوری
عەبدولواحید مەجید سەعید ناوی تەواوی ئەم روناکبیرەیە، بەهۆی ئەوەی لەدوای کۆچی دوایی باوکی، نووری عەلی خاڵی ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەگرێتە ئەستۆ، بەعەبدولواحید نوری یاخود ع.و. نوری ئەناسرێ‌ و هەر بەو ناوەوە بەرهەمەکانی بڵاو ئەکاتەوە.
لەبەرئەوەی باوکی فەرمانبەر بووە لەشارۆچکەی چەمچەماڵ، مامۆستا عەبدولواحید لەساڵی 1904 لە و شارۆچکەیە لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی و کەرکوک تەواو کردووە و ساڵی 1927 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە و هەمان ساڵ بەمامۆستا دامەزراوە و لەقوتابخانەکانی
👫 سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
مامۆستا سەعید سدقی کابان کەسایەتییەکی گەورەی پەروەردەیی کوردستانە و زیاتر لەنیو سەدە خزمەتی بەرەوتی خوێندن و پەروەردە و رێزمانی کوردی کرد.
مامۆستا سەعید لەبنەماڵەی کابانە، ئەو بنەماڵە دیارەی شاری سلێمانی کەزیاتر لەیەک سەدەیە لەخزمەتی کۆمەڵی کوردەواریدان و دەیان کەسایەتی سیاسی و روناکبیری و هونەری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیان تێدا هەڵکەوتووە و لەکایە و رشتە جیا جیاکاندا خزمەتیان بەگەل و نیشتمانەکەیان کردووە.
سەعید کابان بەسەرقافڵەی ئەو بنەماڵە هێژایە دادەنرێ‌ کە لەمەیدانی زمان و پەروەردەدا خزمەت
✌️ دیار غەریب
ساڵی 1973 لە گوندی سێوسێنانی ناوچەی قەرەداغ لەدایکبووە.
کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواو کردووە. لەدوای راپەڕینەوە بەشداریی خەباتی رێکخراوەیی و نەتەوەیی بووە. لەدامەزراندنی پ.چ.د.کە وە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بووەو لەکۆنگرەی چوارەمی پ.چ.د.کدا لەساڵی 2008 بەسەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.[1]
هەڤاڵ دیار غریب ناسراوە بە هەڵمەت لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری لە 05-07-2019 لە بناری قەندیل بەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتن و چوونە کاروانی شەهیدانەوە. بەپێی هەندێک سەرچاوە ناوبراو پێشتر شەهید بووە و لەم رێکەوتەدا
📖 28 ساڵ لەمەوبەر ئەستێرەیەکی ئاسمانی ئەدەبی کوردی ڕژا | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

28 ساڵ لەمەوبەر ئەستێرەیەکی ئاسمانی ئەدەبی کوردی ڕژا


فایلی پەیوەندیدار 📂
دکتور رەحیمی قازی نووسەری [پێشمەرگە] و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار
رەحیمی سەیفی قازی سەیفولقوزات 1926 1991/5/9
رەحیمی قازی (سەیفی قازی) سێهەمین کوڕی سەیفولقوزاتە.
دایکی وەجیهەی جاوید لەترکانی ئازەربایجانی و خەڵکی ورمێ یە.
ڕەحیم لە ساڵی 1926ی زایینی لە دێی گوێگجەلی
لە سەر چۆمی جەغەتوو لە نیزیک شاری میاندواو
لە بەری کوردستانی چۆمی لە دایک بووە.
لە مەهاباد خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە.
سەرەتا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی ژێکاف و دواتر پێشمەرگەی کۆماری کوردستان بووە. مانگی نیسانی ساڵی 1946 لە گەڵ نیزیکەی 50 خوێندکار و لاوی کورد لە لایەن حکوومەتی کۆماری کوردستانەوە بۆ پەروەردەی نیزامی و خوێندن نێردراوه
بۆ کۆماری ئازەربایجان لە باکۆ.
بەتێکچوونی کۆمار زۆربەی خوێندکاران گەڕانەوە ووڵات.
بەڵام ڕەحیمی قازی و ژمارەیەکی دیکە لە خوێندکاران نەهاتنەوە و
لەوێ درێژەیان بە خوێندن وچالاکی سیاسی دا.
بە هاوکاری لە گەڵ فیرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان و لاپەڕەیەک لە ڕۆژنامە ئازەربایجان بە شێوەزاری کوردیی موکری وەکوو ئۆرگانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە ساڵی 1947 وە بڵاو دەکەنەوه،
هەر وەها ڕادیۆیەکیش وەڕێ دەخەن بە زمانی کوردی کە ئەو ڕادیۆیە لە سابڵاغ و دەورو بەری نێو نرابوو ڕادیۆ دزە.
ڕۆژنامەکە ڕەحیمی قازی بە هاو کاری عەلی گەلاوێژ بەڕێوەی دەبا.
ئەو ڕۆژنامە یەک لاپەڕەییە هەتا ساڵی 1963 و پتر لە 1300 ژمارەی لێ بڵاو کراوەتەوە.
ئەزموونی نووسەر ڕەحیمی قازی لەو ڕۆژنامەیە دا ڕەنگی داوەتەوە.
لە کۆتایی 1947 وە تا یەکگرتنەوەی فیرقەی دێمۆکراتی ئازەربایجان
لە گەڵ حیزبی توودەی ئێران ڕەحیمی قازی لە پێکهاتەی
رێبەری فیرقە دا یەکێک لە جێگرەکانی
سەرکردایەتی فیرقەی دێمۆکراتی ئازەربایجان بووە.
ڕەحیمی قازی لە مانگی مارسی 1979 دوای 33 ساڵ
دووری لە زێدی خۆی گەڕاوەتەوە کوردستان.
ڕێژیمی پاشایەتی گۆڕبەگۆڕ حوکمی ئێعدامی بۆ بڕیبووەوە
کە لە ساڵی 1979 ئەو بەڵگانەی دەست کەوت.
لە کۆنگرەی چوارەمی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە ڕەشەمەی 1358 وەک ئەندامی کۆمیتەی نێوەندی هەڵبژێردرا،
چەند مانگ دواتر لە گەڵ 6 ئەندامی دیکەی سەرکردایەتی حدکا لە باڵی زۆربەی سەرکردایەتی جوێ بوونەوە و بۆ ماوەیەک وەک پێڕۆیانی کۆنگرەی چوارەم
درێژەیان بە چالاکییەکانیان دا.
ڕەحیمی قازی لە ساڵی 1981 بۆ ئاگاداریی لە نەوەیەکی نەخۆشی دیسان گەڕاوە باکۆ.
لەو ماوەیەی کە لە کوردستان دەژیا جارێکی تر رۆمانی پێشمەرگەی
چاپ کردەوە و دوو کتێبی دیکەشی بڵاو کردەوە:
باسێک لە مەڕ مەحاکەمەی پێشەوا قازی محەمەد،
بە بۆنەی 80-مین ساڵی لە دایک بوونی،
بەهاری 1359 و
قازی محەمەد و مەسەلەی خودموختاری کوردستانی ئێران،
له بڵاوکراوەکانی بنکەی تیشک
رەحیمی قازی لە 9ی ئایاری 1991 لە بەر نەشتەگەریی هەڵە
لە نەخۆشخانەیەکی باکۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد و
لەوێ لە گۆڕستانێک بە نێوی [یاساماڵ] نێژراوە.
شانازی دەکەم ماوەیەکی چاک بە نامە نووسین یەکترمان بەسەر دەکردەووە.
لە مەهابادیش بەشداری پرسەکەیم کرد.
روحت شاد و یادت بەخێر ئەی هاوڕێ یەکەم ئەی ڕۆڵەی قازی پێشەوا
ئامادەکردنی فەهد گردەوانی 2019/5/9ستۆکهۆڵم

زانیاری زیاتر بۆ خوێندنەوە
لە سەرەتای ڕاگەیاندنی کۆماری دێمۆکڕاتی کوردستان [مەهاباد] دا سەرکردایەتیی کورد کۆمەڵێک لاوی یان بۆ خوێندن نارد بۆ یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو.
ڕەحیمی قازی یەکێک لەو لاوانە بوو کە لەوێ خوێندنی تەواوکرد و لە بەشی مێژوو دا دوکتورای وەرگرت. کە کۆمارە ساواکەی کوردستان روخێنردرا تێکۆشەر رەحیمی قازی نەیتوانی بگەڕێتەوە کوردستان و لە سۆڤییەت ماوە.
ڕۆمانی پێشمەرگەی لە باکۆ نووسی... پاشان لە ساڵی 1961 لە بەغدا چاپ کرا..
ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە 1 چوارشەموو 7 خاکەلیوەی 1330 لە باکۆ دەرچوو
دەستەی نووسەران لەلایەن ئەو بەڕێزانەوە بوو
ڕەحیم قازی، عەلی گەلاوێژ، قادر مەحموود زادە، عەبدوڵا ڕەزم ئاوەر،
سوڵتان وەتەمیشی و کەریم ئەییووبی.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Fahad Gardawan

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی کوردستان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 12 2019 8:15AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 12 2019 8:26AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 12 2019 8:26AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 624 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1141 KB May 12 2019 8:19AMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

28 ساڵ لەمەوبەر ئەستێرەیەکی ئاسمانی ئەدەبی کوردی ڕژا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەهد گردەوانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574