تورکیا چیای خامتیر لە سنوورى دەرکاری زاخۆ تۆپباران دەکات
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی تورکیا چیای خامتیر لە سنووری شارۆچکەی دەرکاری سەر بە شارۆچکەی
زاخۆزاخۆ تۆپباران دەکەن. تۆپبارانەکە ترسی بۆ هاونیشتمانیانی ناوچەکە دروستکردووە.
[2]
خوێندکارانی 12ی ئامادەیی لە هەڵەبجە و سلێمانی ناڕەزاییان دەربڕی
- بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهۆی هەڵەی زۆر لە تاقیکردنەوە ئەزموونییەکان جارێکی دیکە لە
هەولێرهەولێر هاتنەوە سەرشەقام داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم دەکەن.
[3]
- بەشێک لەخوێندکارانی 12ی ئامادەیی لە
هەڵەبجەهەڵەبجە و
سلێمانیسلێمانی و چەند شارۆچکەیەک بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەسەر چەند گرفتێک لەسەر تاقیکردنەوەکان و شێوازی پرسیارەکان، دەستیان بەخۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین کردووە.
[4]
- کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دیداری خۆرهەڵات و خۆرئاوا لەشاری
دهۆکدهۆک بە ئامادەبوونی پسپۆڕانی تەندروستی 12 وڵاتی جیهان دەستیپێکرد. لە کۆنفرانسەکەدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت پسپۆڕانی تەندروستی 12 وڵاتی جیهان لەبارەی چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان گفتوگۆ دەکەن.
[3]
- ئاگریکی بەرفراوان لەگوندی (باخان)ی سنوری
قەرەداغقەرەداغ کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە بەهاوکاری هاووڵاتیانی سنورەکە و ئاگرکوژێنەوە توانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت زیانی ئاگرەکە (40) دۆنم لەپوش و پاوان سوتاو بەهۆکارە (3) هاووڵاتی دەستگیرکرا.
[3]
- ئاگرێک لەگوندی (بیران) ی سەر بە شارۆچکەی
پیرەمەگروونپیرەمەگروون کەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت ڕێگە لەزیاتر تەشەنەکردنی ئاگرەکە بگیرێت، زیانی ئاگرەکە (50) دۆنم لە پوش و پاوان سووتاوە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە.
[3]
-
وەزارەتی شارەوانیوەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە چوار ملیار دیناری بۆ ئاودانی باخچە و سەوزاییەکانی ناوەڕاستی شەقامەکانی سلێمانی دابینکرد.
[2]
- لە کاتژمێر 14:00 سوپای داگیرکەری تورک لە رێگەی تۆپخانە و هاوەن دەورووبەری گوندی بێدەحێ و دەریشک-ی ناوچەی مەتینای کردووەتە ئامانج. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئەنجامی ئەوهێرشەدا زیانێکی زۆر گەییشتووەتە باخ وڕەزی هاووڵاتیان.
[1]
- پارێزگاری هەولێر دەستپێکردنی پرۆژەیەکی نۆژەنکردنەوەی رێگەی سەرەکی
کۆیەکۆیە هەولێری بە درێژایی 52 کیلۆمەتر راگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە لە ماوەی 3 ساڵی داهاتوودا پرۆژەی جووتسایدی هەولێر کۆیە تەواو دەبێت.
[2]
- لە نەخۆشخانەیەکی
چەمچەماڵچەمچەماڵ هێرش دەکرێتە سەر موقیمێک و بریندار دەکرێت، سەرچاوەیەکیش لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئه و هێرشکەرەکە خەڵکی چەمچەماڵ نییە.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیی گەورە شاری ئیستەنبول لە کاتژمێر 8ی ئەم بەیانییە بە کاتی ئیستەنبول دەستپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 17 (5)ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. لە 39 ناوچەی ئیستەنبول، 10 ملیۆن و 560 هەزار و 963 هەزار دەنگدەر دەچنە سەر 31 هەزار و 342 سندوقی دەنگدادان، دەنگەکانیان دەدەن.
[1]
- گەنجێکی کورد بە ناوی وڵات عومەر بيواسیە کە خەڵکی
سۆرانسۆرانە، دوای ئەوەی هەوڵدەدات لە فەرنساوە بچێتە بەریتانیا تووشی رووداوێکی هاتووچۆ دەبێت و بەهۆیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
[2]
- وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی هۆلەند، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کردووە لە هاتوچۆکردنی سنوورەکانی سیستان و بلوچستان و کوردستان خۆیان ببوێرن. وەزارەتی دەرەوەی هۆلەند، هۆکاری قەدەغەکردنی چوونی هاووڵاتییانی بۆ سنوورەکانی ئەو دوو پارێزگایەی بۆ گرژی و ئاڵۆزییە سیاسی و نیزامییەکانی نێوان ئێران و ئامریکا، گەڕاندەوە. لەم پەیوەندییەدا، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی دانمارک بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە کردووە کە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئێراندا، لە چوون بۆ کوردستان، خووزستان و بەلووچستان، دوورپەرێزی بکەن.
[5] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji