$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورک لە #ئامەد# هەڵیکوتایە سەر ماڵی سەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی 78 گانی ئالکان. پۆلیس دەرگەی ماڵەکەی شکاند و چوونە ژوورەوە. پاش پشکنینی ماڵەکه پۆلیس ئالکانی دەستگیر کرد و بردیانە بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنی.[1]
- پارتیی دیموکراتیی گەلان (#هەدەپە#) لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵکوژییەکەی ناوچەی سیوەرەگ-ی سەر بە پارێزگەی ڕها لە باکووری کوردستان.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لاوێکی کورد بە ناوی عەلی جەوازک، خەڵکی شاری #بۆکان#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت و دواتر دەسبەسەر کرا.[3]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سامی محەممەدنژاد، کوڕی جەماڵ، خەڵکی شاری #سەڵماس#، لە شوێنی کارەکەی خۆیدا لە شەقامی ڕەزایی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکنی دژبەری حکوومەتی ئێران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی #قەڵادزێ# (ژنێک خۆی سووتاندووە و لەسەر ڕووداوەکەش هاوژینەکەی دەستگیر کراوە.)[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، لە ڕێگەی سیستەمی پەیوەندی ڤیدیۆیی (تەلەکۆنفرانس)، لەزیندانی ئەدرنەوە بەشداریکرد لە پرۆسەی دادگایکردنی، لە 19یەمین دادگای سزای قورسی سینجانی ئەنقەرە.[2]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,116 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!