باکووری کوردستان
- پارێزەر ڕێزان ساریجە و نەورۆز ئوویسال کە ئەمڕۆ بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵییان کرد، گەڕانەوە. دوای 8 ساڵ، 2 و 22ی ئایاری 2019 پارێزەران سەردانی ئیمڕاڵییان کردبوو و چاویان بە ئۆجالان کەوت.
[2]
لە حەسکیف پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەندامانی هەدەپە و 33 کەسی دەستگیر کرد
- گەنجانی
هەدەپەهەدەپە هەوڵیان دا لە دژی تێکدانی شاری مێژوویی حەسکیف لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بدەن، بەڵام پۆلیسی تورک هێرشی کردنەسەر. ڕاگەیەنرا 33 کەس دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژنێکی لاو بە ناوی ژیلا موزەفەری، تەمەن 25 ساڵ، کچی عارف، خەڵکی گوندی پشتەی سەر بە شاری
کامیارانکامیاران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
[4]
باشووری کوردستان
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم راسپارد.
[3]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بناری چیای مەتین، هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا تۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکەیان بۆردومان کرد و سووتا.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەنزیخانەی
ئامێدیئامێدی-یان بۆردومان کرد کە دەکەوێتە نزیک لقی 18
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- لە
عەفرینعەفرین لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا چەتەیەک کوژرا و 2 چەتەی تریش برینداربوون.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 12-06-2019 |
[2] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 12-06-2019 |
[3] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن |
[4] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 14-06-2019 |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.3 | 31 KB |
| |
Jun 12 2019 1:56PM | هاوڕێ باخەوان |
📷 فایلی وێنە |
1.0.2 | 85 KB |
| |
Jun 12 2019 11:43AM | هاوڕێ باخەوان |
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 95 KB |
| |
Jun 11 2019 2:10PM | هاوڕێ باخەوان |