برادۆست و سیدەکان بۆردومان کرانەوە
باکووری کوردستان
- یادی سیهەمین ساڵگەردی تێرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، ڕێبەری کاریزماتیکی نەتەوەی کورد، بە بەشداریی نوێنەرانی حیزبەکان، ڕۆشنبیران و کەسایەتییە سیاسییەکان، لە شاری
ئامەدئامەدی باکووری کوردستان، بەرز ڕاگیرا.
[5]
ئامەد، میوانداریی سێمیناری سیهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور قاسملووی کرد
باشووری کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچکەی
شنگالشنگال ئاگر لە دەغل و دانی هاونیشتمانییان کەوتەوە، دوو هاونیشتمانیش لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا سووتان.
[1]
- بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی یوسف بەگی شارۆچکەی
خانەقینخانەقین، بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوه و به و هۆیەشەوە جوتیارێک برینداربووە. جوتیارەکە ناوی (عەباس عەلی رۆستەم)ه و لەکاتی تەقینەوەی بۆمبەکە لە ناوکێڵگەکەی خۆی سەرقاڵی کارکردن بووە.
[2]
- پۆلیسی
دهۆکدهۆک، ڕایدەگەیەنێت، کە بکوژی دلین وەلید هاوڕێی باوکی دلین بووە و هەوڵیداوە دەستدرێژیی بکاتەسەر، دوای ئەوەی دلین هاواری کردووە و ڕێگای پێنەداوە، بە دار کوشتوویەتی.
[3]
- شەوی ڕابردوو و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمە داگیرکەرەکەی تورکیا چەند جارێک گوندەکانی برادۆست و
سیدەکانسیدەکانی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێری باشوری کوردستانیان بۆردومان کردوەتەوە. زانرا بۆردومانەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتە، بەڵام زیانی زۆری بە ژینگە و لەوەڕگە و دارستانەکان گەیاندووە و هاوکات بووەتە هۆی ئافڕاندنی ترس و دڵەڕاوکێ زۆر بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی.
[4]
- گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە سەنتەری شارۆچکەی
زاخۆزاخۆ کەسێک هاوژینەکەی خۆی خنکاند. پیاوەکە تەمەنی 42 ساڵە و هاوژینەکەیشی 34 ساڵە، بەگوتەی هێمن سلێمان: پیاوەکە لە بەریتانیا گەڕابوویەوە کوردستان، دوای رووداوەکە ویستوویەتی خۆی لە هێزەکانی ناوخۆ بشارێتەوە، بەڵام دواتر تۆمەتبارەکە بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتیەک لە
کەلارکەلار دوای ئەوی ویستبووی زەویەکەی خۆی لە جاڕ پاکبکاتەوە 600 دۆنم زەوی لەدەخڵ و دانی هاووڵاتیانی سوتاند.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان