رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە گوندی شووشمێی سەر بە شاری
پاوەپاوە، ئاگریان لە دارستانەکانی ئەو گوندە بەرداوە. لەو ئاگرکەوتنەوەدا، ژمارەیەک لە دارستانەکان و هەروەها پووش و پاوان و لەوەڕگەی ئەو گوندە سووتان.
[4]
- کچێکی لاو بە ناوی سۆما خدری، کچی محەمەد، خەڵکی گوندی کێلوێی شاری
بانەبانە، بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
[4]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ئەم بەیانییە گوندەکانی گەلیی شێخ زادەیان لە
سیدەکانسیدەکان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا 4 هاووڵاتی بریندار بوون.
[1] هەندێک لە سەرچاوەکان باسی برینداربوونی 3 پێشمەرگە دەکەن کە یەکێکیان قاچی پەڕیوە.
[2]
- شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی
شارەزوورشارەزووری سەر بە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، ئاگر لە بازاڕی سەوزە و میوە فرۆشان کەوتەوە، پێش ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، تەواوی شوێنەکە سووتا.
[3]
80 دۆنم زەویی جووتیاران لە مەخموور سووتا
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6:36 و 6:33 دوو بومەلەرزە بە گوڕی 4.9 و 4.4 بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 29 کم لە
خانەقینخانەقین لە سنوری
گەرمیانگەرمیان ڕوویداوە.
[5]
- کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە گۆڕستانی گەورەی شارەدێی
چوارقوڕنەچوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتەوە و بەشێکی زۆری گۆستانەکە سووتا. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، حسێن عەبدوڵا، وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی داوە، ئاگرەکە بەهۆی فڕێدانی جگەرەوە کەوتووتەوە.
[3]
- زەوییەکی کشتوکاڵی بەرفراوانی شارەدێی سەرگەڕان لە سنوری پارێزگای
کەرکوککەرکوک ئاگری گرتووە و بەڕێوەبەری ناحیەکەش داوایەکی بەپەلە ئاڕاستە هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی دەکات بۆ ئەوەی بەهانایانەوە بچن.
[5]
- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی
مەخموورمەخموور، ڕایگەیاند؛ لە مەخموور ئاگر لە بەروبوومی جووتیاران کەوتەوە و 80 دۆنم زەویی جووتیاران سووتا.
[2]
- لە سنوری گەرمیان لە ئاکامی سێ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە بڕێکی زۆر لە پوشوپاوان و جۆی جوتیاران سوتان، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان-یش دەڵێت: تا ئێستا هۆکاری ئه و ئاگرانە نەزانراون.
[5]
- هەرێم عەبدولڕ ەحمان، کە کادیری مەکتەبی دارایی یەکێتییە، سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا لە گوندی خەلەکانی سەر بە شارۆچکەی
دوکاندوکان مار پێیەوە داوە و بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی، لەوێش دوای سێ ڕۆژ مانەوە و چاودێریکردنی تەندرووستی ئەمڕ ۆ گیانی لەدەستدا.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر بە ئۆبوس هێرشی کردووەتە سەر گوندی ئاقبێی سەر بە ناوچەی شێراوا-ی
عەفرینعەفرین و تۆپبارانی دەکات.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وەڵات (مەشەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی کوشتنی گەنجێکی ئێزدی بە ناوی ئەمین ساڵح عومەر کرد کە لە لایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سنووری شارۆچکەی
زاخۆزاخۆی باشووری کوردستان کوژرا. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، فەرمانی شەنگال ڕۆژ بە ڕۆژ لە لایەن خوانەناسانەوە دەبێتە ڕۆژەڤ و برینەکانی ئێزدییەکان نوێ دەکرێنەوە.
[1]