چیرۆکەکەی: ناچاری پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێ بیربکاتەوە، ڕێبازی ژیان و گوزەرانی خۆش بکات، کابرایەکی هەژار هەبوو، ژن بوو مرد، ماڵ بوو چوو، مایەوە خۆی تاکە کچێک، لە بەر نەبوونی دەسیان کرد بە کەنگر کردن و هێنانی بۆ شار، بەهاران نەمر و نەژین دەرامەتیان دادەنا، کچەی شۆخ و شەنگ و نازدار، کوڕە دەوڵەمەندی شار داخوازی کرد، گواستیانەوە، کچە شەرمی بە نەدارایی باوکی بوو، نەیهێشت هاتوچۆی بکات. ڕۆژێک لە پەنجەرەی تەلارەکەیەوە، سەری دەرهێنا، بۆ ئەوەی خۆی لە چفتە چفتی دەوروبەر ڕزگار بکات، گۆتی: ئەرێ داری کەنگر چلۆنە؟
باوکی گوتی: وەکی ئەمن دەمداحینچک، ئەتو دەتکرد قینجک.
ئەم پەندە دوو بەشە لە سەر شێوەی وەڵام و پرسیار گوتراوه، واتاکەشی بە کەسێک دەڵێن شەرمی بە نەبوونی خۆی بێ، ڕاستیەکەش نەشێردرێتەوە، تووشی وەڵامی زەق ببێ..[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,345 times