图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 515,981
图片 105,164
书籍 19,082
相关文件 95,619
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مێژووی سوبژێکتیویتە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
مێژووی سوبژێکتیویتە
文章

مێژووی سوبژێکتیویتە
文章

(ئانتۆلۆژی کۆمەڵەی ژ- کاف)
شاهۆ حسێنی
پێشەکی:
گومان لەوەدانیە کە سوبژە و ئۆبژە وەک دوو میراتی گرینگ و جێگای سرنجی فەلسەفە، بەشێکی هەرە زۆری شرۆڤە و لێکۆڵینەوە فەلسەفێکانیان بەخۆیانەوە سەرقاڵ کردووە (تاقمێک لە فەیلەسووفان بەشێوەیەکی ئیستعلایی باس لە سوبژە دەکەن و تاقمێکی تری وەک فۆکۆ لەسەر ئەو باوەڕەن لەجیات ئەوەکە بەشێوەیەکی ئێستعلایی باس لە سوبژە بکرێت باشترە باس لەو بەستێن و چوارچێوە مێژووییە بکرێت کە سوبژە تێدا سەرهەڵدادت) [ میلز، 1389، ل 48].
بەکوورتی دەشێ بگوترێت کە ئۆبژە بوونێکە کەجێگای باس و مژارە، واتە لەلایەن بوونێکی ترەوە بەناوی سوبژە پێناسە دەکرێت. سوبژەش بە کوورتی لە فەلسەفەی مۆدێران دا کە بە دێکارتەوە دەستپێدەکات، بەمانی بوونی ناسکارە، بوونێکی کە شووناس و کەسایەتی دەبخشێتە ئۆبژە (بەرناس) ، بنەمای گرینگایەتی سوبژە و مەشروعییەتی مرۆڤ وەک سوبژە (ناسکار) لەراستیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەرزش و متمانە بە عەقلی مرۆڤ بۆ ناسین و پێناسە کردنی هەموو جیهانی دەوروبەر (بەپێچەوانەی ئایدۆلۆژێکان و ئایین کە متمانە بە عەقڵی مرۆڤ ناکەن و مەشرووعی نازانن وەک سەرچاوەی ناسین و پێناسە کردن، هەر بۆیەش مرۆڤی وەک ناسکار و سوبژە بە فەرمی ناناسن و دای دەبەزێننە ئاستی ئۆبژە) ]صانعی دربیدی، 1376، ل 83-86[. دیارە مێژووی شەرعییەت دان بە ژیری و مرۆڤ وەک خاوەنی ژیری بۆ پێناسە کردن و ناسینی جیهان لەپاش ڕووخانی دەوڵەت شارەکانی یۆنان و ئیمپراتۆری ڕۆم (کە وەک سەردەمی فەلسەفە و گرینگایەتی هزر و عەقڵانییەتی فەلسەفی، خاوەن گرینگایەتی تایبەتیی خۆیەتی) ، بەهۆی هێژمۆنی و پەرەی دەسەڵاتی ڕواڵەتی و عەقڵی ئایینی کریستیانییەت کە بەرهەم هێنی نیزام و فۆرماسیونێکی فکری و کولتووری تایبەتیی ئایینی بوو، تووشی نوشوست و وەستان هات، لەو سەردەمەدا جۆرێک لە فەلسەفە سەری هەڵدا کە بە فەلسەفەی ئێسکۆلاستیک پێناسە دەکرێت، بنەماکانی ئەو فەلسەفەیە لۆژیک و کەلامی ئایینی بوو کە بەهۆی کلیساوە پەرەی پێ دەدرا و بەتەواوی دژی عە قڵ و تواناییەکانی عەقڵی مرۆڤ بوو، ئەساس و بنەمای ئەو فەلسەفەیە بەپێچەوانەی سەردەمی پێش خۆی کە ئامانجی فەلسەفە و سیستمی پەروەردە، بار هێنان و بەرهەم هێنانی مرۆڤی عاقڵ و عەقلانییەت بوو، بۆ پەرەی خۆشی، لەزەت و ئەهوەنی لەو جیهانە دا، لەسەر ئەو بنەمایە دامەزرابوو کە ئامانجی فەلسەفە و سیستمی پەروەردە، بارهێنان و بەرهەم هێنانی مرۆڤی دیندار و ئیمان دارە بۆ بەختەوەری و خۆشبەختی لە ژیانی پاش ئەو جیهانە واتە جیهانی تر]استید، 1380، ل 327-360[. بەڵام لەپاش بڵاو بوونەوەی تێزەکانی مارتین لۆتێر و پەرەی ڕێنیسانس، لە فۆرماسیونیکی مانایی تازەدا و بەشێوەیەکی بەربڵاو باسی سوبژە بوونی مرۆڤ وەک ناسکار و بوونێکی خۆبنیادنەر لە فەلسەفەدا هاتە گورێ، لەراستیدا بزاڤی ئۆمانیسم بۆ جارێکی دیکە بەستێنی ڕەخساندەوە بۆ ڕێکخستنەوەی ژیان بەپێی ژیری و بەهادان و شەرعییەت دانەوەی دووبارە بەعەقڵی مرۆڤ، بزاڤی ئۆمانیسم بۆ جارێکی تر مرۆڤی هێنایەو ناو ناوەندی سرنج و زانست و عەقڵی مرۆڤیشی وەک کەرەستەیەکی گرینگ بۆ دۆزینەوەی ڕاستەقینە بەفەرمی ناسێەوە]سلێمانی، 1381[. ئەو ڕەوتە لەرۆژئاوا لەئاستی کۆمەڵایەتیدا پەرەی کۆمەلگای مەدەنی، لەئاستی ئابووریدا پەرەی ئابووری، لەئاستی زانستی شۆڕشی زانستی و سەنعەتی و لەئاستی سیاسیدا دەوڵەتی مۆدیرنی دێموکراتیکی لێ کەوتەوە، ئەو دۆخەی کە هەموو وڵاتانی پەرەنەستنادووی جیهان ئارەزوو و ئامانجیانە پێ بگەن.
فراماسۆنێری:
فراماسۆنێری (Freemasonry) ڕێکخراوەگەلێکی برایەتی و هەڵکەوتە پەروەری سەربەخۆن کە لە ڕۆژاوا بە تایبەتیی بریتانیا و فەڕەنسا سەریان هەڵداوە، سەرچاوەی سەرەکی فراماسۆنێری پەیمانی برایەتی چینی بەردتاشەکان بوو، ئەو ڕەوتە لەپاش فەشەڵ هێنانی سیستمی فێئۆدالیزم، پەرەی بۆرژوازی، چین و توێژ و سینفیە جیاواز و سەربەخۆکان و شارنشینی نوێی هاوکات لەگەڵ ڕێنێسانس و کۆتایی سەدەکانی ناوەندی سەری هەڵدا، لەراستیدا دەشی فراماسۆنێری وەک یەکەم هەنگاوی پێکهاتنی کۆمەڵگەی مەدەنی وەک فۆرماسیونیکی لەخۆگری چین و توێژ و سینفێکانی ناو کۆمەڵگە و خاوەنی ڕێژەیەک لەسەربەخۆیی لە بەرانبەر دەسەڵاتی حکوومیدا پیناسە بکرێت، ئەندامانی فراماسۆنێری پێیان دەگوترێت ماسۆن، هزر و ئەندێشەی فراماسۆنێری لەسەر ئەساس و بنەمای برایەتی، ڕێز و حوورمەت و مرۆڤ دۆستی بنیادنراوە، فراماسۆنێریکان هیچ کات حەولی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتیان نەداوە، ئەوان هیچ کات وەک حیزبیکی سیاسی ڕوو لەدەسەڵات هەڵسوکەوتیان نەکردووە، بەڵکە گرینگ ترین ئامانجی فراماسۆنێرێکان بریتی بوو لە پەروەردی مرۆڤی لیهاتوو بۆ ئیدارەی کۆمەڵگە، ڕەخساندنی بەستێن بۆ ئاڵوگۆڕی و پێشکەوتی کۆمەڵگە، ئاشتەوایی و برایەتی لەنێوان مرۆڤەکان[Eugen، 2006، L، 110-135]. ئەگەرچی لەسەر سەرچاوەی سەرەکی فراماسۆنێری هیچ زانیارێکی وێک چوو بوونی نییە، بەڵام ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە کۆنترین کۆر و کۆمەڵی برایەتی سکۆلارە لە جیهانا، فراماسۆنێری دەورێکی گرینگی هەبوو لە شۆڕشی گەورەی ئەمریکا، فەڕەنسا و شۆڕشی مەشرووتە لە ئێران، بزاڤی دژە ئیستعماری ئیسپانیا لە ئەمریکای باشوور[فراماسونری، ویکی پدیا]
بێگومان هەموو ئەو ئاڵوگۆڕیانە لە ڕۆژاوا بەرهەمی متمانە بە عەقڵی مرۆڤ، پەرەی عەقڵانییەتی سووژە بوونی مرۆڤ، شەرعییەتی پێناسە و ڕەوتی بەفەرمی ناسینی پێناسەی دەرکەوتەکانی جیهانی ڕواڵەتی لەلایەن مرۆڤی خاوەن ئیرادە و عەقڵەوە و لە هەمان کاتیشا لەئاستی کۆمەڵایەتی شەرعییەتی پلۆرالیزمی چین و توێژە سربەخۆکان بوو.
هامووشۆی ڕووناک بیران و خوێندکارانی تورک، کورد وئێرانی بۆ ڕۆژاوا بوو بەهۆی دیتنی پێشکەوت و پەرەی ڕۆژاوا و لەڕوانگەی ئەوانیشەوە ئەو پێش کەوت و ئاڵوگۆڕیان بێگومان بەرهەمی ئازادی، بوونی یاسا و پارڵمان و هەڵبژاردن و.... بوو، بۆیەش لەدرێژەدا کەوتنە بیری بەربەرەکانی لەگەڵ ئیستبدادی پاشایەتی لە ئێران]ابراهامیان، 1389، ل 74- 77[ و بۆ ئەم مەبەستەش لە ئیستانبوڵ و شارەکانی تری تورکیا لەلایەن ڕووناک بیرانی تورک و کورد کۆر و کۆمەڵی سەربەخۆ و لۆژەکانی سەر بە فراماسۆنەکانی ئەوروپا دامەزرا، لەهامان کاتیشا لە سەراسەری ئێران و یەک لەوانیش لە تەورێز ناوەندە و ڕێکخراوەی غەیبی کە لەژێر کارتێکەری فراماسونێرەکانی ڕۆژاوایی بوون سەریان هەڵدا، ئەو ناوەند و ڕێکخراوانە لەراستی دا ناوەند و مەکۆی ئازادیخوازی و بەربەرەکانی لەگەڵ پاوانخوازێتی پاشایەتی بوون ]سرداری نیا، 1363، ل 15-17[. دیارە تەورێز بە دوو هۆکار گرینگایەتی هەبوو، یەکەم ئەوەکە: پێتەختی دووەمی ئێران لە سەردەمی قاجارەکان دا بوو، بە جۆرێک کە جێگرەوەی شای ئێران هەتا ئەو کاتەی دەبوو بە پاشای ئێران لە تەورێز حکوومەتی دەکرد و دووەم ئەوەکە: تەورێز ناوەند و مەکۆی داگەرانی هزری شۆڕشگێرانە و ئازادیخوازی بوو کە لەرێگای سەن پێتێرز بورگەوە دەگەیشتە ڕووسیا و لەوێش ڕا دادەگەرایە ئێران]کسروی، 1363، 678، 677[
کۆر و کۆمەڵەکانی کورد لە باکوور:
تا بەر لە بڕیار نامەی سایکس-پیکۆ، کوردستانی باکوور، باشوور و ڕۆژاوا ژێرمەجمووعەی ئیمپراتووری عوسمانی بوون، بۆیەش هەرجۆرە ئاڵوگۆڕیەک لەو ئیمپراتوریەدا کاردانەوەی لەسەر کورد دادەنا و بەهۆی دراوسێتی عوسمانی لەگەڵ ئەوروپا بیر و ئەندێشەی ڕۆژاوایی لەئەوروپاوە هەرکە گەیشتبا عووسمانی بێگومان دەگەیشت کوردانی ئەو پارچەیەش و لەوێشرا دەگەیشتە ڕۆژهەڵات، بۆیە دەکرێ بگوترێت کە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە و سەرەتاکانی سەدەی بیستەما، لەگەڵ سەرهەڵدانی چینێکی ناونجی و مامناوەندی خوێندەوار کە پێ گەیشتووی قوتابخانە و دەرسی مۆدێرن و بەڕۆژ بوون لە باکووری کوردستان، هاموو شوی کوردانی ئیمپراتووری عومسانی بۆ ڕۆژاوای پەرەئەستاندو و پێشکەوتووی بەهرەمەند لەزانستی مۆدێرن و ڕێکخراوەی مۆدێرن و ڕاگوێستنی هزر و ئەندێشەی مۆدێرن و سەردەمیانە لەلایەن ئەوانەوە بۆ ئەو بەشە لە کوردستان، کۆر و کۆمەڵە کوردێکان لە باکوور سەرهەڵدەدەن، ئەو ڕەوتە دەبیتە هۆی ئەوەکە باکوور لە تەنیشت تەورێز، دەبیتە شارێی گەیشتن و داگەرانی هزر و بیری ڕۆژاوایی و پێشکەوتوو بۆ ڕۆژهەڵات. دیارە گەورەرتین ئاڵوگۆڕی ئەو ڕەوتە پێکهاتن و سەرهەڵدانی فۆرماسیونی سیاسی- کۆمەڵایەتی نوێیە کە دەبێتە جێگرەوەی فۆرماسیونی عەشەیرەیی و نەریتی بۆ وە دەست هێنانی مافی کورد و دیاری کردنی مافی چارەنووسی کورد]کۆچێرا، 2003، ل 28[. لێرەدا وەک نموونە ئاماژە بە دوو حەول و کۆشش لە باکووری کوردستان دەکرێت.
ئەلف: جەمعییەتی تەعاون (تەعالی) و تەرەقی کورد:
ساڵی 1908 جەمعییەتی تەعاون (تەعالی) و تەرەقی کورد لەلایەن ڕۆشنبیرانی کورد لە باکوور دادەمەزرێت، بەبۆچوونی کریس کۆچێرا ئەو کۆمەڵە کوردییە ئامانجی نوێخوازانە و ڕێفۆرمیستانەی هەبووە.هەمان، ل28[، دیارە مەبەست لە نوێخوازی دەشێت ئاماژەیەک بێت هەم بە نوێخوازی لە فۆرماسیونی ڕواڵەتی و هەمیش فۆرماسیونی زەینی دا، واتە کەڵک وەرگرتن لە فۆرماسیونی نوێی گونجاو لەگەڵ ئاڵوگۆڕێ کۆمەڵایەتێکانی کۆمەڵگەی باکوور کە هاوکات بوو لەگەڵ پەرەی شارنشینی و سەرهەڵدانی چێنی ناونجی و مامناوەندی و لاواز بوونی هێژمۆنی خێڵایەتی و عەشیرەیی، هەمیش بەمانای کەڵک وەرگرتن لە میتۆدی نوێ، بەشێوەی حەول بۆ پێگەیاندنی تاک و کۆمەڵگەی ئاگا و خاوەن هزر و بیری تازە، واتە ڕەخساندنی بەستێن بۆ سەرهەڵدانی سووژەیەکی سەربەخۆ و خۆبنیادنەری ئاگا و خاوەن جیهان بینی. ڕێفۆرمیستانەش دەشێ بە مانای ڕوو لە کۆمەڵگە خەبات کردن بۆ ساز کردنی ئاڵوگۆڕی هەنگاو بەهەنگاو هاوکات لەگەڵ پێگەیشتنی تاک و کۆمەڵگەی ژیر و وریا بێت لەجیات ئەوەکە لەغیابی تاک و کۆمەڵگەی ئاگا و پێگەیشتوو بەگەژ دەسەڵاتا ڕۆبێن. پیکهێنەرانی ئەو جەمعییەتە ڕۆژنامەیەکیشیان وەک ئۆرگانی خۆیان دەکردووە و ئەوەش دەشی بەرهەمی ئەو ئاڵوگۆڕیانە بێت کە بەرهەمی ئاڵوگۆڕی لەناو بەستێنی سیاسی عوسمانیدا ڕووی داوە، ئاڵوۆگری گەلێکی وەک پەرەی هزری مەشرووتییەت لەناو دەسەڵاتی عوسمانیدا، پەرەی زانست و هزری مۆدێرن بەهۆی پەرەی خوێندنگەی و خوێندنی مۆدیرن، پەرەی سیستم و ئیمکاناتی چاپ و بڵاو کردنەوەی پەرتووک و بڵاڤۆکی کوردی.
ب: خۆیی بوون:
جەلادەت بەدرخان کە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە لەدایک بوو وە لە دەیەی بیستی سەدەی نۆزدە لە وڵاتی ئاڵمانیا یاسای خوێندووە، دیارە ژیان لە ئەوروپا و دیتنی پێشکەوتەکانی ڕۆژاوایی کاری کردۆتە سەر جەلادەت بەدرخان و لەپاش گەڕانەوە بۆ دەمشق بوو بە یەکێک لەدامەزرێنەرانی ڕێکخراوەی خۆیی بوون، دیارە خۆیی بوون ڕێکخراوەیەکی سیاسی و ڕۆشن بیری بووە.]نەک حیزبێکی سیاسی[ بە مەبەستی پەرەی هزر و ئەندێشەی ناسیونالیستی، لەراستیدا دەشێ بگوترێت کە جەلادەت بەدرخان لەباری فۆرم و پێکهاتەوە لەژێر کارتێکەری کردار و کردووەی پێش کەوتوانی فراماسۆنێرێکان بووە.و دووەم ئەوەکە ئەو باش ئاگاداری مێژووی ئاڵوگۆڕێکانی ڕۆژاوا بووە.و باش تێگەیشتووە کە لەغیابی هەرجۆرە ئاڵوگۆڕیکی کۆمەڵایەتی و پەرەی عەقڵانییەت و هزری بەرۆژ لەناو تاک و کۆمەڵگەی کوردیدا ]هەر ئەو ڕەوتەی لە ڕۆژاوا بەرهەم هێنی پێگەیشتووی و پێشکەوتی کۆمەڵگەکان بووە.، پێشکەوت و وە دەست هینانی مافی سیاسی کورد مەحاڵە، بۆیەش لەپاش خۆیی بوون لە کۆتاییەکانی دەیەی بیستی سەدەی بیستەم، دەستی کرد بە بڵاو کردنەوەی گۆڤاری هاوار لە سەرەتاکانی دەیەی سی سەدەی بیستەم دا و لەپاشان گۆڤاری ڕۆناهی لە دەیەی چلی سەدەی بیستەم دا]رۆحانی، 1371، ج3، ل528[

باشوور:
لێک بڵاو بوونی ئیمپراتووری عووسمانی و دابەش بوونی خاکی ئەو وڵاتە لەنێوان دوو گەورە زلهێزی جیهانی بریتانیا و فەڕەنسا و پێکهاتنی وڵاتی ئێراق و سووریاو...هتد لەپاش کۆتایی شەری یەکەمی جیهانی، بوونە هۆی پارچە بوونی جاریکی تری بەشێکی کوردستان، بە جۆرێک کە بەشیک لە جوگرافیای کوردستانی سەر بە ئیمپراتووری عووسمانی لەپاش پێکهاتنی ژێئۆپۆلەتیکێک بەناوی ئێراق خرایە سەر ئەو وڵاتە و بەپێی پلانی سایکس-پیکۆ بۆ فۆرمادان بە ڕۆژهەڵاتێکی ناوینی نوێ.
ئەگەرچی لەبڕیارنامەی سێڤێردا دابین کردنی مافی کورد لەبەر چاو گیرابوو، بەڵام لە بڕیارنامەی لۆزان دا هەموو هیوا و ئاواتی ناسیونالیستە کوردەکان لەناو چوو]هاوار، 2006، ل203[. بەرەبەرە لەپاش سەقامگرتووتر بوونی دەسەڵاتی ساوای پاشایەتی لە ئێراق و پشتگوێ خستنی خواست و مافەکانی گەلی کورد لە باشوور کە ئەو کاتی بەشێک لە ئیمپراتووری عووسامنیش بوون خەباتیان بۆ کردبوو، خەبات بەدژ دەسەڵاتی پاوانخواز کە پشتیووانی نیزامی و سیاسی بریتانیای لەگەڵدا بوو درێژەی کێشایەوە، دیارە بەشیک لەو خەباتە ڕووبەڕوو بوونەوەی نیزامی بوو و بەشیک هەر وەک باکوور بەشێوەی پیکهێنانی کۆر و کۆمەڵە ڕۆشنبیرایکان و حەول بۆ بنیادنانی تاک و کۆمەڵگەیەکی ئاگا و وریا و خاوەن لۆژیک و جیهان بینی بوو]کۆچیرا، هەمان، ل177-179[، واتە حەول بۆ بنیادنانی تاک وەک سووژەیەکی سەربەخۆ و خۆبنیادنەری خاوەن هزر و جیهان بینی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هێژمۆنی شووناسی ئێراقێکی پێکهاتوو لەسەر ئەساس و شووناسی عەرەبی وەک سووژە کە حەولی ئۆبژە کردنی کورد و بەرهمێنانی کوردیکی سترۆکتۆرالی دەدا. لەو کۆر و کۆمەڵانی کە لە باشوور سەریان هەڵداوە بۆ ئەو مەبەستە دەکرێ وەک نموونە ئاماژە بەمانە بکرێت:
ئەلف: برایەتی
ئەو کۆمەڵەیە ساڵی 1937 لەلایەن شێخ لەتیفی کوڕی شێخ مەحموود لەسەر شێوازی کۆر و کۆمەڵە کوردێکانی باکووری کوردستان و ئەستانبوڵ دامەزراوە، شێخ لەتیف حەولی داوە چینی مامناوەندی شار و ڕووناکبیرانی کورد لە سلێمانی کە ئەو دەم وەک پێتەختی هزری و ڕۆشنبیری باشوور سەیری دەکرا کۆبکاتەوە.
ب: ڕێکخراوی دارکەر:
ئەگەر کۆمەڵی برایەتی تایبەتیی پیاو ماقوڵان و گەورەکانی کورد بوو، ئەوا دارکەر جێی لاوانی ڕێفۆرمخواز بوو، دارکەر لە کۆگشتییەک لە گەنجانی ناسیونالیست و خوێندەواری لەخۆ گرت بوو کە خواستیان سەربەخۆیی هەموو کوردستان بوو] کۆچێرا، هەمان، ل 177، 178[.
پ: هیوا:
ساڵی 1941 بەشێکی زۆر لە کۆمەڵ و ڕێکخراوە کوردێکانی باشوور لە کۆنفرانسێکدا هەموویان لە ڕێکخراوەیەکدا بەناوی هیوا یەک دەگرنەوە، بە جۆرێک کە ئەو ڕێکخراوەتازەیە هەموو تێکۆشەرە ناسیونالیستە کوردەکان لێک کۆدەکاتەوە، بە جۆرێک کە لە هەموو چین و توێژەکانی ناو کۆمەڵگەی لەگەڵ دا بووە. کۆمەڵی هیوا ڕۆڵێکی گرینگ هەبووە.لە دامەزراندنی کۆمەڵەی ژ-کاف لە مەهاباد] کۆچێرا، هەمان، ل 178، 179].

ئاڵوگۆڕێکانی ئێران و کۆمەڵەی ژ- کاف:
لەهەر کۆمەڵگەیەک ڕوانگەی حکوومەت و فۆرماسیونی سیاسی ئەو کۆمەلگایە دەورێکی گرینگیان هەیە لە کردەوە و دژکردەوەکانی ناو کۆمەلگا بەرانبەر بە دەسەڵات، بۆ وێنە تا سەردەمی قاجار بەهۆی ئەوەکە ڕۆژهەڵات ئەگەرچی بەشیک بووە.لە ژێئۆپۆلەتیکی ئیمپراتوری ئێران بەڵام زۆربەی کات لەلایەن حاکم و بنەماڵە خۆجێیەکانەوە کە شەرعییەتی ناوەندیشیان لەگەڵدا بووە.بەڕێوە چوە، لەوەها دۆخێک دا جۆری ڕووبەڕوو بوونەوەکان لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی ئامانج و ئاڕاستەی تایبەتیی خۆی هەبووە. بەڵام لەپاش دەرکەوتنی بنەماڵەی پالەوی و گۆرانی سیستمی سیاسی و جۆری حوکمڕانی لەژێر کارتێکەری ئایدۆلۆژیکی جیاواز، جۆری ڕووبەڕوو بوونەوە و ئامانجی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دەسەڵات ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت[بشیریە، 1386، ل 661-672].
دەرکەوتنی ڕەزاشا لە ئاسۆی سیاسی ئێران بوو بەهۆی ئالوگۆری گەورە لە ئاستی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری لە ئێران و دەکرێ بە جۆرێک لە جۆرەکان بگوترێت کە ئێرانی مۆدێرن بە دەرکەوتنی ڕەزاشاوە دەرکەوت، دیارە مەبەست لێرە لە مۆدێرن نەک بە مانای گەشەی دیمۆکراسی کە بە مانای دەرکەوتنی دەوڵەتی مووتڵەقە لە ئاستی سیاسی، بۆرۆکراسی و ئیدارەی مۆدێرن، سیستمی فێرکاری و بارهێنانی مۆدێرن و سیستمی ئابووری دابڕاو لە سیستمی نەریتییە، بەکوورتی دەشی بگوترێت کە گرینگ ترین و بنەڕەتی ترین تایبەت مەندی سەردەمی ڕەزاشا دەوڵەت سازکردن بوو، چوون تا بەر لە ڕەزاشا ئەوەی لە ئێران وەک سیستمی سیاسی بوونی هەبوو، حکوومەتی عەشیرەیی بوو، بەڵام ڕەزاشا بۆ یەکەم جار دەوڵەتێکی ناوەندی بەهێز و سانترالیستی لە ئێران پێک هێنا]ابراهامیان، هەمان، ل128، 129[.
ڕەزاشا بنەما و ئەساسی دەوڵەتەکەی لەسەر دوو شت دانا، یەکەم ئەرتەش و هێزیکی نیزامی بەهێز (ئەو سەرتا بەڵێنی دا بە ئینگلیسێکان کە هێزیکی نیزامی بەهێز دابمەزرێنیت بۆ پێشگرتن لە هێژمۆنی و دزە بلشوویکەکان، بەڵام مەبەستی سەرەکی ئەو لە پێک هێنانی هێزێکی نیزامی گەورە و بەهێز زال بوون بەسەر نەیرانی ناوخۆیی دا و پەرەی دەسەڵاتی ناوخۆیی بوو کە لەلایەن خان و سەرۆک عەشیرەتەکانەوە هەڕەشەی لێ دەکرا) ، دووەم بوروکراسیکی نوێ و سانترالیستی بۆ پەرەی هیژمۆنی و دەسەڵاتی خۆی]ابراهامیان، هەمان، ل130[، ڕەزاشا بەڵام لە باری هزر و ئەندێشەوە زۆرتر لەژێر کارتێکەری ڕووناکبیرانی ئێرانی نیشتەجێی ئەڵمانیا بوو کە زۆرتر پەرە پێدەری هزر و ئەندێشەی پان ئێرانستی بوون کە حەولیان دەدا بۆ پێک هێنانی ئێرانێکی بەهێز و یەکگرتوو، بۆ ئەو مەبەستەش حەولی یەک دەست کردنی زمان، بەرگ، کلتوور و بەگشتی کۆمەڵگەی دا و ئەوەش هۆکار و سەرەتایەک بوو بۆ مووستەحیل کردنی کەمینەکان لە کلتور و زمانی زۆرینەدا]ابراهامیان، هەمان، ل158، 159[. ڕەزاشا بە لەناوبردنی گەورە سەرۆک عەشیرەت و خاوەن زەوێکان، بەڕێوە بردنی سیستمی جێگیرکردنی عەشیرە ئاژەڵدارەکان، پەرەی سیستمی بوروکراسی و ئابووری نوێ و مۆدێرن کە هێژمۆنی بازاڕی نەریتی کردبووە.ئامانج، پەرەی سیستمی فێرکاری و دامەزراندنی ئیدارەی ئەوقاف هێز و دەسەڵاتی چین و توێژە نەریتیکان و ئاخووندەکانی کەم کردووە و بەم شیوەیە بەرهەم هێنی ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتی بوو کە ئاکامەکەی پەرەی شارنشینی، دەرکەوتنی چینی مامناوەندی و خوێندەواری نوێ بوو لە ئێران بەگشتی و لە کوردستان بە عام] ابراهامیان، هەمان، ل 170-174[، ئەو ڕەوتەی ڕەزاشا کە هاوکات بوو لەگەڵ پەرە وهێژمۆنی بەربڵاوی دەسەڵاتەکەی و لە هەمان کاتیشا گەیشتنی هزر و فکری ئازادیخوازی بۆ ناوخۆی ئێران بەهۆی ڕووناکبیرانەوە بەگشتی و بەتایبەتیش بۆ مەهاباد هەم لە تەورێز ڕا و هەمیش لە باشوور ڕا لەپاش شۆڕشی سمکۆ کە کۆتا شۆڕشی مۆدیلی عەشیرەیی بوو، بوو بەهۆی گواستنەوەی ناوەندی شۆڕش لە عەشیرەتەوە بۆ شار و لە سەرۆک عەشیرەتەکانەوە بۆ خوێندەوارانی ناو شار، هەر ئەو ئاڵوگۆڕیانەش بەستێنیان ڕەخساند بۆ سەرهەڵدانی کۆمەڵەی ژ- کاف لە مەهاباد.
هەلبەت جێگای ئاماژەیە کە بەر لە کۆمەڵەی ژ-کاف مەڵبەندێک بۆ بڵاو کردنەوەی هزری ناسیونالیستی لە ڕۆژهەڵات دامەزرابوو، لە سەرەتاکانی ساڵی 1913 دا عەبدولرەزاق لە شاری خۆی (یەکێک لەشارە کوردەکانی پارێزگای ورمێ) ، کۆمەڵەیەکی ڕۆشنگەری کوردی دامەزراند و بڕیاریشی دا کە ڕۆژنامەیەک، چاپخانەیەک و قوتابخانەیەکی بۆ پەرەی ناسیونالیزمی کوردی دابمەزرێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش عەبدولرەزاق ڕووی لە قۆنسولخانەی ڕووسیا کرد، عەبدولرەزاق بەرنامە و گەڵاڵەیەکی تۆکمەی هەبوو بۆ پەرەپێدانی ڕۆشنبیری کوردی و ناردنی لاوانی کورد بۆ ڕووسیا بە مەبەستی خوێندن، بەڵام ئەو ڕەوتە نەتوانی ببێتە بزاڤێکی سەراسەری و نە توانی درێژە پەیدا بکات[جەلیلی، جەلیل، م.س.لازاریف، م.ا.حەسرەتیان، شاکرۆ محۆیان، ئۆلگاجیگالینا:2013، ل 122، 123].
کۆمەڵەی ژ- کاف:
بێگومان مەبەستی ئەو دێرانە ئاوردانەوەی مێژویی نییە لە کۆمەڵەی ژ- کاف، بەڵکە باس کردن لە چییەتی کۆمەڵەی ژ- کاف و ئەرک و کردەوەی سەرەکی ئەو کۆمەڵەیەیە کە بەداخەوە ئاوری لێ نەدراوەتەوە.
کۆمەڵەی ژ- کاف لە سەردەمێک دا دێتە دامەزراندن کە ڕۆژهەڵاتی ناوینێکی نوێ هاتۆتە ئاراوە و کورد لەناو چوار ژێئۆپۆلەتیکی بیگانەدا دابەش کراوە و هەر کام لەو ژێئۆپۆلەتیکانەش بەهەموو هێزەوە حەولی بەرهەم هێنانی کوردیکی سترۆکتۆرال دەدەن لەچوارچێوەی شووناسی خۆیان دا، لە تورکیادا لەچوراچێوەی پان تورکیسم، لە ئێران لە چوراچێوەی پان ئێرانیسم و لە ئێراق لەچوارچیوەی پان عەرەبیسم دا، ئەوە لەکاتێک دایە کە هەر کام لەو ژێئۆپۆلەتیکانە ڕەوتی نوژەن بوونەوە و مۆدێرنیزاسیونیان دەست پێ کردووە بەکەڵک وەگرتن و ڕەچاو کردنی پارادایمی مۆدێلی پاوانخوازانەی نۆژەن بوونەوە کە بریتییە لە ڕەوتێکی لە سەرێ ڕا بۆ خوارێ و بەکەڵک وەگرتن لە شووناسی زۆرینەی هێژمۆن و زاڵ و حەول بۆ سڕینەوە و مووستەحیل کردنی کەمینە لەناو زۆرینەدا بە کەڵک وەرگرتن لە زۆر و دەسەڵاتی حکوومی، لەوەها دۆخێک دا کە ڕواڵەتی کۆمەڵگە ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت لە ئێران، ئاساییە کە فۆرماسیون، ئامانج و هزری ڕووبەڕوو بوونەوەش لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و کۆمەڵەی ژ- کاف بەرهەمی ئەو ئاڵوگۆڕێیە.
ئەوەی جێگای سرنج و ئاماژەیە ئەوەیە کە بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی کە باسیان لە کۆمەڵەی ژ- کاف کردووە، ئاماژە بەوە دەکەن کە پێک هێنەران ڕووناک بیر و چینی مامناوەندی شاری بوون[گەوهەری، 2004، ل9، 10]. چینی مامناوەندی شاری و ڕووناک بیر بێگومان پێناسەیەکی باش دەخاتە بەردەم توێژەر تا بتوانێت خوێندنەوەیەکی لۆژیکی لە چییەتی کۆمەڵەی ژ- کاف بخاتە ڕوو، هەرچەند گومان لەوەدانیە کە جیاوازیش هەیە لەنێوان چینی مامناوەندی ڕۆژاوایی و چینی مامناوەندی ئەو سەردەمی کوردستان، بەڵام میتۆدی و شیوەی بەربەرەکانی و ئامانجی بەربەرەکانێکانیان دەتوانێت وێک چوونی هەبێت و بەو پێیەش دەشی بگوترێت کە بە پێی پێگەی چینایەتی و کۆمەڵایەتی پێکهێنەرانی کۆمەڵەی ژ- کاف، ئەوان ناسیونالیست و دێموکرات بوون[، 1963، Lipsetل 31 [ (لەبەندی هەشتی مەرامنامەی کۆمەڵەدا هاتووە کە مەسەلەی کۆمەڵە دێموکراتییەو لەم پێناوەش دا بۆخۆشی ژیانی بەشەر کۆشش دەکات) [گەوهەری، هەمان، ل46]. ئەوان بۆ ئەو مەبەستە ڕوو لەدەسەڵات شەریان نەکردووە بەڵکە ئامنجیان ڕەخساندنی بەستێنی هزری و کۆمەڵایەتی بووە.بۆ سەر هەڵدانی تاکێکی وریا، هۆشیار و سووژەیەکی کوردی بۆ بەربەرەکانی و پێش گرتن بە تواندەوەی کورد وەک بوونێک لەناو شووناسی فارسی دا کە لە قالبی هزری پان ئێرانیستی بەسەر کۆمەڵگەدا هێژمۆن کرابوو. واتە ژ- کاف خەباتیکی ڕوو لە کۆمەلگا بوو کە بەهیچ شێوەیەک ئامانجی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات یان دەست ڕاگەیشتن بەدەسەڵات نەبوو، بەڵکە دژکردووەیەکی سۆبژیکتویستانە بوو بۆ پێش گرتن و بەربەرەکانی لەگەڵ ئۆبژە سازی و بەرهەم هێنانی کوردێکی سترۆکتوراڵ لەلایەن دەسەڵاتی ناوەندێوە.
بە لەبەر چاو گرتنی ئەوەیکە کۆمەڵە ڕێکخراوەیەکی نهێنی بووە.و ئەندامانیش لەناو کۆمەڵەدا هەموویان یەکتریان نەناسیوە و سوێندخوراوە بۆ برایەتی و پاراستنی نهێنیکانی کۆمەڵە، بێگومان کۆمەڵە هەم بەو پێیەی کە دەستی کۆمەڵەی هیوا پێوە دیارە و هەم بەو پێیەی کە ڕووناک بیرانی کوردی مەهاباد لەگەڵ ناوەندەکانی ڕووناک بیری لە تەورێز زۆر لەوە دەچیت پەیوەندیان هەبووبێت، کارتێکەری ئەوێ و ناوەندی غەیبی تەورێزیشی بەسەرەوە دیارە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە کۆمەڵەی ژ- کاف و کۆر و کۆمەڵەکانی تری کوردی پەیوەندی سترۆکتوریان لەگەڵ فراماسۆنێکانی تورک لە ئیستانبوڵ و ناوەندەکانی غەیبی یان فەرامۆشخانە لە ئێران هەبووە. بەڵکە زۆرتر کارتێکەری ڕواڵەتی وانیان بەسەروە دایارە بۆ مەبەستی نەتەوەیی و پەرەی ناسیونالیسمی کوردی بەهۆی بوون لەژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەتێکی نیزامی وەک ڕەزا خان دا و زەروورەتی نهێنی کاری و ڕەخساندنی بەستێنی زەینی و عەینی بۆ بەرهەم هاتنی تاکی کوردی وریا و ئاگا و پێش گرتن لە توانەوەی کورد، چ لە ڕۆژهەڵات و چ لە پارچەکانی تر.











سەرچاوەکان:
1_ جەلیلی، جەلیل، م.س.لازاریف، م.ا.حەسرەتیان، شاکرۆ محۆیان، ئۆلگاجیگالینا: شۆڕشەکانی کورد لەسەردەمی نوێدا، بەهادین جەلال مستەفا، هەولێر، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، 2013.
2_ ڕوحانی، مردوخ: تاریخ مشاهیر کرد، ج3، تهران، انتشارات سروش، 1371.
3_ کۆچێرا، کریس: کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا، حەمە کەریم عارف، هەولێر، پەرتووکخانەی ئاوێر، 2003.
4_ گەوهەری، حامید: کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، هەولێر، ئاراس، 2004.
5_ هاوار، محەمەد ڕەسول: کوردو باکووری کوردستان لە دوای شەری یەکەمی جیهانییەو هەتا دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران، بەرگی دووەم، سلێمانی، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک، 2006.
6_ ابرهامیان، یرواند: تاریخ ایران مدرن، محمد ابراهیم فتاحی، تهران، نشر نی، چاپ جهارم 1389
7_ استید، کریستوفر: فلسفە در مسیحیت باستان، قم، مرکز مطالعات و تحقیقات ادیان و مذاهب، 1380
8_ بشیریە، حسین: عقل در سیاست، تهران، نشر نگاە معاصر، چاپ دوم، 1386
9_ سرداری نیا، صمد: نقش مرکز غیبی تبریز در انقلاب مشروطیت ایران، تلاش، چاپ اول 1363
10_ سلێمانی، معصومە: تبارشناسی اومانیسم، ڕوزنامە ایران، ش 2813، 1380
11_ صانعی دربیدی، منوچهر: فلسفە دکارت، تهران، الدی، 1376
12_ کسری، احمد: تاریخ مشروطه ایران، جلد 1، تهران، امیرکبیر، 1363
13_ میلز، سارا: فوکو، داریوش نوری، تهران، نشر مرکز، 1389.

14_ Eugen Lennhof، oskar posner، Dieter A.Binder: Internationales Freimaurer Lexikon. 5. Auflage. Herbig Verlag، 2006.
15_ Lipset، Seymour Martin، political Man: The Social Bases of politics (Garden City، New Yourk: Doubleday، Anchor Books، 1963.


سەرچاوە: http://www.raman-media.net/pdf/1556960134_r19.pdf



سەرچاوە: http://www.raman-media.net/pdf/1556960134_r19.pd
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,852
HashTag
来源
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 06-05-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 90%
90%
添加( شاهۆ حوسێنی 06-05-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on11-05-2019
此产品最近更新( زریان عەلی ):29-12-2023
URL
此产品已被浏览1,852
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 515,981
图片 105,164
书籍 19,082
相关文件 95,619
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!