ئادار ناچێ بەبێ دۆ، نیسان ناچێ بەبێ جۆ یان لە گەرمیان یان لەشەنگاڵ
ئەم ئیدیۆمە ئەوەندەی پەیوەندی بە ئەزموون و تاقیکراوەی وەرزێر و کشتیار و جوتیار و جۆوان و شوانکارەی کوردانەوە هەیە ئەوەندە بۆ مەبەست و توانج و ماناسازی و وشەسازی بەکارنەهاتووە چونکە مانگی ئادار واتە خاکەلێوە و نەورۆز کە گژوگیا پڕ بە زار و دەمی مەڕ و بزن هاتووە و لەو مانگەدا کاریلە و برخۆڵە گەورە بوون و دەتوانن ئەوانیش گیاوگۆڵ بخۆن لەجیاتی شیری دایکیان لەلایەکی تریشەوە مەڕ و بزنیش تێر و پڕ دەبن و ئەوەی بچێتە بن (ددان)یان دەچێتە ناو (گوان)یان بەمەش شیر و بەرهەمەکانی زۆر دەبێت بۆیە وتراوە (ئادار ناچێ بەبێ دۆ) بڕگەی دووەمی ئیدیۆمەکەش مانگی (نیسان) واتە کۆتایی (گوڵان) و سەرەتایی (جۆزەردان) واتە دانەوێڵەی جۆ لە مانگی گوڵان شیری تێ دەکەوێت و لە مانگی جۆزەردان وادەی درەووی دێت ئینجا ئەم دروێنەیە هەندێکجار لە سنووری دەشتی شەنگاڵ دەبێت یاخود لە گەرمیان واتە لەو دوو ناوچەیە لە یەکێکیان دروێنەی جۆ پێشتر یان دواتر دەکرێت بۆیە وتراوە (نیسان ناچێ بێ جۆ، لەیان لەشەنگاڵ یان لە گەرمیان). [1]
#ئادار ناڕوا بەبێ دۆ، نیسان ناڕوا بەبێ جۆ#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,134 times
Write your comment about this item!