تهباره جۆ
ئادار ناچێ بەبێ دۆ، نيسان ناچێ بەبێ جۆ يان لەگەرميان يان لەشەنگاڵ
ئەم ئيديۆمە ئەوەندەی پەيوەندی بە ئەزمون و تاقيکراوەی وەرزێر و کشتيار و جوتيار و جۆوان و شوانکارەی کوردانەوە هەيە ئەوەندە بۆ مەبەست و توانج و ماناسازی و وشەسازی بەکارنەهاتووە چونکە مانگی ئادار واتە خاکەلێوە و نەورۆز کە گژوگيا پڕ بە زار و دەمی مەڕ و بزن هاتووە و له و مانگەدا کاريلە و برخۆڵە گەورە بوون و دەتوانن ئەوانيش گياوگۆڵ بخۆن لەجياتی شيری دايکيان لەلايەکيتريشەوە مەڕ و بزنيش تێر و پڕ دەبن و ئەوەی بچێتە بن(ددان)يان دەچێتە ناو(گوان)يان بەمەش شير و بەرهەمەکانی زۆر دەبێت بۆيە وتراوە(ئادار ناچێ بەبێ دۆ) بڕگەی دووەمی ئيديۆمەکەش مانگی(نيسان) واتە کۆتايی(گوڵان) و سەرەتايی(جۆزەردان) واتە دانەوێڵەی جۆ لەمانگی گوڵان شيری تێ دەکەوێت و لەمانگی جۆزەردان وادەی درەووی دێت ئينجا ئەم دروێنەيە هەندێجار لە سنوری دەشتی شەنگاڵ دەبێت ياخود لە گەرميان واتە له و دوو ناوچەيە لە يەکێکيان دروێنەی جۆ پێشتر يان دواتر دەکرێت بۆيە وتراوە(نيسان ناچێ بێ جۆ، لەيان لەشەنگاڵ يان لەگەرميان).
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!