📊 بابەت 374,109 | وێنە 58,966 | پەڕتووک PDF 10,976 | فایلی پەیوەندیدار 42,450 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,590
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
👫 ئارام سەعید | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئارام سەعید


فایلی پەیوەندیدار 📂
لەرێکەوتی 15-12-1967 لە گەرەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانیسلێمانی لە دایکبووە، باوکی سەرشەقامی و دایکی کانێسکانییە.
خوێندنی سەرەتای و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە..
ساڵی 1993 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی فەرەنسی لە زانکۆی موستەنسریە تەواوکردووە. لەسەرەتای گەنجیتی لە پۆلەکانی ئامادەییەوە لە ئامادەیی هەڵگورد لە ریکخستنەکانی کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان کاری کردوەو لەکەرتی ریکخستنی پێنجوێن بوە لە ریکخستنە نهینیەکانی سلێمانی.
لە دوای تەواکردنی خوێندنی زانکۆ لە سالێ 1994 ەوە وەک رۆژنامەنوس ووەرگێر ئامادەکاری بەرنامە و بەرپرسی بەشی وەرگێران بوە لە تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان تا ساڵی 2000، کە چەندین دۆکیومێنتاری و گۆرانی و فیلمی لە فەرەنسیەوە تەرجەمە کردوە بۆ تەلەفیزیۆنی ناوبراو.
لەسالی 2000 ەوە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی کەنالی کوردساتەوە کاری کردوە و جەندین بەرنامەی هونەری و سیاسی کۆمەلایەتی ئامدەو پێشکەشکردوە. لە پاش روخانی سەدام لە بەغدا بەرێوەبەری نوسینگەی کوردسات بووە لە بەغدا و پاشان لە تیمی جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی (مام جەلال) بووە لە سەردەمی مەجلیسی حوکم لە بەغدا، پێشتر بەرپرسی بەرنامە رۆشنبیریەکانی کوردسات بووە لە سلێمانی. کە خاوەنی ژمارەیەکی زۆری بەرنامەکانی دیالۆگ و تەوەر و گفتوگۆو چەندین دیداری تایبەت و روماڵکردنی روداوەکانی کوردستانە
ئارام سەعید یەکێکە لە دامەزرینەرانی بزوتنەوەی گۆران و. لە ساڵی 2009 تا 2012 بەڕێوەبەری کەناڵی کەی ئێن ئێن بوەو هەروەها بەرپرسی ژووری رۆژنامەوانی بووە کە هەر لەسەر پێشنیاری خۆی ئەو ژوورە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان پێکهێنراوە.
لە 2006 ەوە بەرێوەبەر و دامەزرینەری پەیمانگای کوردی فەرەنسی لە سلێمانی. لەو سالانەدا بەشداری چەندین راهێنانی فەرەنسا و ئیتالیا و هۆڵەندەی کردوە، سەرپەرشتی چەندین راهێنان و کۆرسی جیا جیای هونەری کردوە و ۆرکشۆپی مەیدانی لەسەر دەرهێنانی فیلمی دۆکیومێنتاری کردوە بە هاوکاری دەرهێنەر و سیناریست و تیمی هونەری فەرەنسی. رێکخراوەکە رۆڵیکی باشی هەبوە لە دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان فەرەنسا و کوردستان.
لە 2006- 2010 راوێژکاری حوکمڕانیی ناوخۆیی، سەرۆکی تیمی دیالۆگی دیموکراسی بۆ رێکخراوی RTI ی ئەمریکی و دواتر بەریوەبەری پرۆگرامی سلێمانی هەمان رێکخراو، بەشداری و ئامادەکار بوە لە چەندین راهێنانی گرنگ بۆ بەرپرسە حکومیەکان لە قایمقام و بەریوەبەری ناحیەو بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی حکومەت.
ساڵی 2015تا 2017 بەرێوەبەری ریگەپێدراوی چاڤی لاند بووە
ساڵی 2013 تا 2015 بەرێوەبەری بەشی کۆمینیکەشن بووە لە کۆمپانیای ئاسیا سێل
یەکێکە لەدامەزرینەرانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و لێپرسراوی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵابووە..
لە 2ی ئایاری 2019 وازهێنانی لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیاندووە.
ئارام سەعید کاندیدی ژمارە 4 لەسەر لیستی ژمارە 120 بوە لە پارێزگای سلێمانی بۆ پارلەمانی عێراق..
لە گۆڤار و رۆژنامەو ماڵپەرەکان دەیان وتاری نوسیووە و چەندین کاری وەرگیڕانی کردووە.
ئێستا وەک چاودێرێکی سیاسی بێلایەن کاردەکات و دەنوسێت.[1]
🗄 سەرچاوەکان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 15-12-1967
👫 جۆری کەس: 📺 راگەیاندکار
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏡 شوێنی نیشتەنی: 🌄 کوردستان
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Apr 28 2019 9:17AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Apr 28 2019 12:45PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 29 2019 9:54PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 696 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1128 KB Apr 28 2019 9:19AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئارام سەعید

📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-12-1967
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,624 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574